ڕاهیبە سووتاوەکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-22-02:29:00 - کۆدی بابەت: 5471
ڕاهیبە سووتاوەکە (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە ڕاهیبە سووتاوەکە
ناوی فەرمی The Burning Monk
ڕیزبەندی  دووەم
جۆر کارەسات، جەنگی، ئۆپۆزسیۆنبوون
مێژوو ١٩٦٣
  Malcolm Browne

ڕاهیبە لەسەرخۆكە

ثیج كوانگ دۆك ڕاهیبێكی بوزییە و لەدایكبووی ساڵی 1897ـە، ڕاهیبێكە لە مەزهەبی ماهایانای بوزایی لە وڵاتی ڤێتنام كە لە 11/6/1963، لە دژی سزا و دژایەتی و ئەشكەنجەدانی ڕاهیبە بوزییەكان لەلایەن سیاسەت و حكومەتی نێگۆ دین دێمی سەرۆكەوە، لە شەقامی سەرەكی شاری سایگۆن خۆی سووتاند، ئەوەی ساتی خۆكوشتنەكەی دەكاتە ساتێكی مێژوویی ئەو ئارامییەیە كە هەیەتی، چونكە دوای ئەوەی خۆی دەسوتێنێت هیچ قسەیەك ناكات و تەنانەت هاواریش ناكات، تەنیا بە دانیشتنەوە چاوەڕێی گیانكێشانیەتی، ئەمەش بووە هۆی سەرنجڕاكێشانی زۆرێك لە تۆڕەهەواڵییە جیهانییەكان و دواتریش ناڕەزایی و گردبوونەوەی ڕاهیبە بوزییەكان دژی دەسەڵات لە ڤێتنامی باشوور.

دوای مردنی دووبارە جەستەی سووتێنرایەوە وەك كلتووری بوزییەكان و دڵیشی وەك سومبولێكی بوزاسەتڤا بەبێ ئەوەی دەستی لێبدرێت هەڵگیرا و هێڵرایەوە. 

وێنەكەی

وێنەی ڕاهیبەكە لەكاتی سووتانیدا یەكێكە لە بەناوبانگترین وێنەكانی جیهان و مێژوو، كە لەلایەن ماڵكۆم بڕاونی ئەمریكی لە سەروبەندی جەنگی ڤێتنام گیراوە، وێنەکە لە شەقامی سایگۆن گیراوە، بڕاون ئاگادار دەکرێتەوە کە شتێک ڕوودەدات بۆ دژایەتی ئازاری بوزییەکان لەسەر دەستی دەسەڵاتداران، بڕوان دەڵێت کاتێک ئەو پیاوەم بینی بە بەنزینەوە دانیشتووە، لە دڵی خۆمدا وتم دەبێت ئەمە وێنە بگیرێت، هەر بۆیە دەستم کرد بە وێنەگرتن.

وێنەکە لە دواتردا دەبێتە خاوەن خەڵاتی پۆلیتزێر، کارەکەی کوانگ دۆک بووە هێمایەکی مێژوویی بۆ خۆبەختکردنی گەلی ڤێتنامی، وێنەکە بووە هۆی گومانبردنی خەڵک لە پەیوەندی ئەمریکا و حکوومەتی دیم.


سەرچاوەکان



1197 بینین