لۆس ئەنجلس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-05-23-13:46:00 - کۆدی بابەت: 5493
لۆس ئەنجلس

ناوه‌ڕۆك

کەرتی لۆس ئەنجلس

یەکێکە لە بەناوبانگترین کەرتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لۆس ئەنجلس دەکەوێتە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیاوە، هەروەها کالیفۆرنیاش دووەم گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە لە دوای نیویۆرک لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە 13 ملیۆن کەس، ڕووبەرەکەشی دەگاتە 1213 کیلۆمەتر چوارگۆشە، ویلایەتەکە لەسەر ناوچەیەکی نێوان شاخ و زەریای هێمن درێژ بۆتەوە، کالیفۆرنیا لەسەر کیانێکی جوگرافیی فراوان و هەمەڕەنگ هەڵکەوتووە، ژمارەیەکی زۆر ڕووباری ناوەکی لە کالیفۆڕنیا هەیە، هەروەها کەناراوی دوور و درێژ و ناوچەی گەشتیاریی سروشتیی تایبەتی هەیە، کەرتی لۆس ئەنجلس زیاتر لە 90 شاری دراوسێ و دوو دوورگەی لەخۆگرتووە، ئەو دو دوورگەیە بریتین لە کەنتال و سانتا کاتالینە، شاری لۆس ئەنجلس لە سەرەتای سەدەی بیستدا دەرکەوت و بە خێرایی گەشەی کرد، ئیدی بووە یەکێک لە بەهێزترین شارە ئەمریکییەکان و لە جیهانیشدا ناوبانگێکی فراوانی هەیە.

شاری لۆس ئەنجلس

لۆس ئەنجلۆس یەکێکە لە شارە نوێ و پێشکەوتووەکان، لە 4-12-1840 بە فەرمی دان بە شارەکەدا نراوە، لەو کاتەدا تەنها 1100 کەس دانیشتووی شارەکە بوون، لە ساڵی 1850ـدا شارەکە بە فەرمی خرایە سەر ویلایەتی کالیفۆرنیا، لەگەڵ دۆزینەوەی ئاڵتون لە ناوچەکە و شوێنەکانی چواردەوری لۆس ئەنجلۆس، شارەکە دەستی بە گەورەبوون و پەرەسەندن کرد، تا بووە ناوەندی بازرگانی و فرۆشتن.

ژمارەی دانیشتوانی شارەکە بە شێوەیەکی زۆر بەرزبووەوە، لە ساڵی 1880ـدا ژمارەی دانیشتوانەکەی 11 کەس دەبوون، پاشان ئەوروپییە ڕۆژئاوایی و یەهودییەکان بەرەو ڕووی شارەکە دەهاتن، تا ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 1900ـدا بووە 102000 کەس، دروسترکردنی ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و نەخۆشخانە و ئاگر کوژێنەوەکان لەو کاتەدا دەستکرا بە دروستکردنیان، لە ساڵی 1980ـدا شارەکە تووشی هەڵاوسانێکی گەورە بوو لە همارەی دانیشتوانیدا کە بە گەورەترین زیادبوونی دانیشتوان دادەنرێت لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، هەروەها چەندین شۆڕش و ناڕەزایەتی لە شارەکەدا هەڵگیرساوە، هۆکارێکی ئەمە ژمارە و جۆری زۆری ئاین و ڕەچەڵەکە جیاوازەکان بوو، بە هاتنی کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، زەماڵەکانی خوێندن و گەشتکردن و ئاوارەبوون بۆ شارەکە زیادی کرد، بەم شێوەیەش ژمارەی دانیشتوانەکەی وای لێهات کە بووە یەکێک لە بەهێزترین شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئابووریی لۆس ئەنجلۆس

شاری لۆس ئەنجلۆس بە شێوەیەکی گشتی بۆ داهاتەکانی پشتی بە بازرگانی نێودەوڵەتی و زانستەکانی بۆشایی و گەشتیاری و هونەر بەستووە، ئەم شارە لە پلەی شەشەمدایە لە لیستی شارە کێبڕکێکارەکانی ئەمریکا، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی شازدەدایە، فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلۆس پێنجەم قەڕەباڵغترین فڕۆکەخانەی جیهانە، داهاتی خۆجێی ساڵانەی شارەکە دەگاتە نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەم شێوەیەش سێهەم بەهێزترین پایتەختی ئابووری جیهانە.

شارەکە لانکەی زیاد لە 500 گەورە کۆمپانیای جیهانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، هەروەها شارەکە یەکێکە لە گەشتیاریترین شارەکانی جیهان، لەبەر ئەوەی چەندین ناوچەی تایبەت و باخچەی نیشتیمانی تێدایە، ئەم شارە بارگەی سەرەکیی گەڕەکی هۆڵیوودە، کە ناوندی دروستکردنی فیلم و زنجیرە سینەماییە بەناوبانگەکانە.


سەرچاوەکان



1918 بینین