فیلۆفۆبیا (ترس لە کەوتنە داوی خۆشەویستی)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-23-15:47:00 - کۆدی بابەت: 5500
فیلۆفۆبیا (ترس لە کەوتنە داوی خۆشەویستی)

ناوه‌ڕۆك

فیلۆفۆبیا

بۆ زۆرێک لە خەڵکی کەوتنە داوی خۆشەویستی و عاشقبوون شتێکی جوان و پیرۆزە، لەگەڵ ئەمەشدا هەمووان بەتایبەت پیاوان ئامادە نین کە دڵی خۆیان زۆر بە ئاسانی بکەنەوە بۆ وەرگرتنی خۆشەویستی.

وەک چۆن هەندێک لە خەڵکی لەوباوەڕەدان کە خۆشەوویستی هەموو شتێکی ژیانە هەندێک کەسیش هەن کە خۆشەویستی بە شتێکی تۆقێنەر دەزانن و خۆیانی لێ دوردەخەنەوە، لەکاتێکدا کە ترس بۆ هەر شتێک بێت ئاساییە و هەموو مرۆڤێک ترسی هەیە، بەڵام زۆرێک لەڕادەبەدەر دەترسن و هەروەها هەمیشە دوور دەکەونەوە لەوەی کە بچنە ژیانی کەسێکەوە و خۆشەویستی بکەن.

نیشانەکانی فیلۆفۆبیا

  • هەر بەبیرکردنەوە لە خۆشەویستی و نزیک بوونەوە لە کەسێک هەست بە ترسێکی زۆر دەکەیت.
  • خۆت دەرخەری ئەوەیت کە بێزاریت لە خۆشەویستی.
  • لە کاتە زۆر هەستیار و گەڕم و گوڕەکاندا زۆر عارەق دەکەیتەوه.
  • لێدانی دڵت خێرا دەبێت و هەناسەدانیشت دژوار دەبێت.
  • خۆشەویستییە نوێیەکەت برینەکانی کۆنت لەلا هەڵدەداتەوە.

ئەگەر ئەم چەند نیشانەیەت هەبوو ئەوا بەدڵنییایەوە دەترسیت لە کەوتنە داوای خۆشەویستییەوە، هەندێک جار هەستێکی تاقەت پڕوکێنت پێ دەدات و لەگەڵ ئەوەشی کە دەزانیت ترسەکەت لەجێی خۆی نییە بەڵام ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت و بەسەریدا زاڵ ببیت.

بۆچی دەترسین لەوەی کە خۆشەویستی قەبووڵ بکەین؟

دەرکەوتووە کە ئەم حاڵەتە زیاتر لەو کەسانەدا ڕودەدات کە لە ڕابردوودا کێشەیەکی خۆشەویستی زۆر قورسیان هەبووە و بێ چارەسەر بووە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە، هەندێک جار پەیوەندی بە سەردەمانی منداڵی کەسەکەوە هەیە کە تێیدا کاتێکی قورسی تێپەڕاندووە، لێرەدا کەسەکان لە خۆشەویستی ڕاناکەن بەڵکوو لەوە ڕادەکەن کە دەترسن دووبارە زیانێکی زۆریان پێ بگات.

بۆچی لە خۆشەویستی دەترسین؟

  • بەردەوام کەسەکە بە خۆی دەڵیت "من ناتوانم لەلایەن کەسێکی ترەوە زیانم پێ بگات''.
  • پیشاندانی قوڵترین هەستەکانمان و ناخی خۆمان دەکرێت ترسناک بێت، بەوەی کە زۆر شت قبووڵ بکەیت لەکەسی بەرامبەر وادەکات کە کەسی بەرامبەر ئازارت بدات و ئەمەش زۆر دەترسێنێت.
  • پەیوەندی نوێ، یادگاری ئازاردەرت بیر دەهێنێتەوە. 
  • ئەگەر لە پەیوەندی ڕابردووتدا زیانت بەرکەوتووە، ئاساییە کە ناتەوێت دووبارە ئازارەکانت زیندوو بکەیتەوە، بەداخەوە نزیک بوونەوە لە کەسێکی نوێ لەوانەیە یادگاریەکانی ڕابردووت بیربهێنێتەوە یان خۆی ئازارت بدات.
  • کەسەکە بە خۆی دەڵیت "هەست دەکەم کە خۆشویستراو نیم".
  • بەداخەوە زۆرێک لە ئێمە وابیردەکەینەوە کە شایەنی عەشق و خۆشەویستی نین، ئەمە بەهۆی ئەو ئازارە دەروونیانەی منداڵییەوەیە یان بەهۆی سەرزەنشت کردنی زۆرەوەیە لەلایەن دایک و باوکەوە.
  • کەسەکە بە خۆی دەڵێت من لە خۆشبەختی دەترسم چونکە هەمیشە دوای ئەوە ناخۆشییەک ڕووم تێدەکات.
  • کاتێک کە هەموو شتێک بەخۆشی دەڕوات و هیچ کێشەیەک ڕووی تێنەکردوویت و لەناکاو وابیردەکەیتەوە کە هەموو شتەکان تێکدەچن و ناخۆشی ڕووت تێدەکات ئەوە دەریدەخات کە تۆ ئازار دەکێشیت بەهۆی فیلۆفۆبیاوە.
  • ترسان لەوەی نەتوانێت کەسێکی بەڕاستی خۆشبوێت.
  • لەوانەیە کەسێک هەبێت کە زیاد لە سنووری خۆی تۆی خۆش بوێت و هەموو شتێکت بۆ بکات بەڵام تۆ دەترسیت لەوەی کە نەتوانیت بەو ئەندازەیە ئەوت خۆش بوێت و ئەگەریش بچیتە ژیانییەوە دەترسیت لەوەی کە زیانی پێ بگەیەنیت.
  • ترسان لە نقوم بوون لە پەیوەندییەکدا
  • زۆرێک لە خەڵکی لەوە دەترسن کە نقوم ببن لەناو خۆشەویستی و پەیوەندیەکەدا و ئیتر سنوورێک نەمێنێتەوە بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان و نەتوان وەک جاران بن.

چۆن زاڵ ببین بەسەر ترس بەسەر فیلۆفۆبیادا؟

زیانەکانی ڕابردووی خۆت لێکبدەرەوە

بیرکردنەوە لە ڕابردوو و تێگەیشتن لێی و ڕاهاتن لەگەڵی یەکەمین هەنگاوە بۆ ئەوەی کە بتوانیت جارێکی کە بچیتەوە بازنەی خۆشەویستی و لە سەرەتاوە دەست پێ بکەیتەوە.

فێرببە کە چۆن لەسەرەتادا خۆتت خۆش بوێت

ناتوانیت هیچ کەسێکت بەڕاستی خۆش بوێت مەگەر ئەوەی کە خۆتت زۆر خۆش بوێت بە ڕاستی، هەوڵبدە کە لەگەڵ کێشەکانتدا ڕابێیت و کات دابنێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، بوەستە لەگوێگرتن لەو دەنگەی ناخت کە هەمیشە ڕەخنەت لێ دەگرێت.

زۆر بە وردی هاوبەشی ژیانت هەڵبژێرە

زۆر جار کەسێکت خۆش دەوێت و بەڵام نایکەیتە هاوبەشی ژیانت چونکە واهەست دەکەیت کە پێکەوە ناگونجێن، بەڵام هەوڵبدە کە بگەڕێیت و کەسێک بدۆزیتەوە تا خۆشت بوێت کە شایستی ئەوە بێت ژیانی هاوبەشی لەگەڵیدا پێک بهێنیت تاکوو دووبارە تووشی شکستی خۆشەویستی نەبیتەوە.


سەرچاوەکان



1077 بینین