زیانەکانی جگەرەکێشان لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-24-12:09:00 - کۆدی بابەت: 5506
زیانەکانی جگەرەکێشان لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

بۆچی جگەرەکێشان لەماوەی دووگیانیدا مەترسیدارە؟

جگەرەکێشان کاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر تەندروستی دایک و منداڵەکە پێش و پاش لەدایکبوونی.

دووکەڵی جگەرە پێکهاتووە لە ٤٠٠٠ ماددەی کیمیایی، لەو پێکهاتانەش وەک (سیانید، و قوڕقوشم) و بەلایەنی کەمەوە ٦٠ جۆر ماددەی شێرپەنجەیی، کاتێک کە دایکی دووگیان جگەرە دەکێشێت ئەو دووکەڵە ژەهراویە دەچێتە خوێنییەوە و کە تەنها سەرچاوەی ماددەی خۆراکی و ئۆکسجینی منداڵەکە هەر ئەمەیە.

لە کاتێکدا کە هیچ کام لەم ٤٠٠٠ ماددە کیمیایانە  بۆ منداڵەکە گونجاوو نییە و مەترسیدارە، (نیکتۆین و کاربۆن مۆنۆکساید) ئەم دوو ماددە بەگشتی سەرچاوەی هەموو زیانەکانی جگەرەن لەماوەی دووگیانیدا.

مەترسیدارترین زیانی جگەرە کێشان لەماوەی دووگیانیدا چییە؟

منداڵبوونی پێشوەختە و کەمی کێشی منداڵ دوای لەدایکبوونی باوترین زیانن، (نیکۆتین و کاربۆن مۆنۆکساید) پێکەوە کار دەکەن تاکوو بڕی ئەو ئۆکسجینەی کە دەگات بە منداڵەکە کەم ببێتەوە، نیکۆتین بە سنووردارکردنی دەمارەکانی خوێن کە دەگەن بە منداڵەکە، بۆ نموونە ئەوەی کە لە ناوکە پەتکدایە ئۆکسجینەکە لەناودەبات، واتە کەمێک هاوشێوەی ئەوەیە کە منداڵەکە ناچار بکات هەناسەد بدات بە قورسی و بەهۆی شتێکی باریکەوە، لەوەش خراپتر خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە فەرمانیان گواستنەوەی ئۆکسجینە، لەجێگای ئۆکسجین ئاوێتەکانی کاربۆن مۆنۆکساید هەڵدەبژێرێت، کە لەناکاو ئەم دەمارە باریکە تەنانەت بە ئەندازەی ئۆکسجینێکی کەمیش جێگای نەماوە.

کەمبوونەوەی ئۆکسجین دەتوانێت زیانێکی مەترسیدار بگەیەنێت بە گەشەکردنی کۆرپەکە، ئەگەر کەم جگەرە بکێشێت دایکەکە ئەگەری منداڵبوونی پێش وەختە و هەروەها لەدایکبوونی منداڵ بە کێشێکی کەمەوە کە یەک لەسەر پێنجی کێشی لەدەست دەدات، و جگەرەکێشانی زۆر مەترسی مردنی منداڵەکەی هەیە.

زیانەکانی جگەرەکێشان لەماوەی دووگیانیدا

  • ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن کەم دەکاتەوە بۆ دایک و منداڵەکەشی.
  • لێدانی دڵی منداڵەکە کەم دەکاتەوە.
  • مەترسی هەیە بۆ لەدایکبوونی منداڵ بە مردوویی.
  • زیادبوونی منداڵبوونی پێش وەختە یاخود لەدایکبوونی منداڵەکە بە کێشێکی کەمەوە.
  • مەترسی زیادبوونی توشبوون بە نەخۆشییەکانی ڕێڕەوی هەناسەدان لە منداڵەکەدا.
  • کێشەکانی کاتی دووگیانی زیاد دەکات
  • مەترسی مردنی لەناکاوی منداڵ زیاد دەکات
  • لەبارچوونی منداڵ
  • دەبێتە هۆی نزمی باڵای منداڵەکە لە داهاتوودا

ئایا دووکەڵی ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە؟

دووکەڵی ناڕاستەوخۆ واتە ئەو جگەرەیەی لەلایەن کەسێکی ترەوە دەکێشرێت و دووکەڵەکەی دەچێت بەسەر دایکە دووگیانەکەدا، بەهەمان شێوە هەموو ئەو زیانانەی لەسەرەوە باسکرا هەیەتی.

تێبینی: ئەو خانمانەی کە لەماوەی دووگیانیدا شەکرە یاخود بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، هێشتا زۆر لەو خانمانە باشترن کە جگەرە دەکێشن لەم ماوەیەدا.


سەرچاوەکان



1471 بینین