دەرمانی (Aspirin (Acetyl salicylic acid

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-24-20:12:00 - کۆدی بابەت: 5523
دەرمانی (Aspirin (Acetyl salicylic acid

ناوه‌ڕۆك

ناوەكانی تری

Aspirin , Entrophen , Astrin , Bamyl , Magnecyl , Trombyl

بەكارهێنانی ئەم دەرمانە

  • بەکاردێت لەکاتی سەرئێشە
  • دان ئێشە
  • تا
  • ئازاری ماسولکەکان
  • وە دەشتوانرێت بەکاربێت وەک ئازارشکێنێک لەکاتی ڕۆماتیزمەدا
  • ھەروەھا بەکاردێت بۆ خوێن ڕوونکردنەوە دژی خوێن مەین و تۆپەڵ بوون

رێژە و شێوەی

ملگم، ٨١ملگم، ١٠٠ملگم، ١٦٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٣٢٥ملگم ٥٠٠ملگم، ٦٥٠ملگم وەک حەب
١٢٥ملگم، ٢٠٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم وەک شاف
٣٢٥ملگم، ٥٠٠ملگم وەک فوار 
ژەمۆکەدان
وەک خوێن ڕوونکەرەوە
بۆ گەورە و سەروو ١٦ ساڵ, ٧٥ملگم تا ١٦٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
ئەگەر کەسێک جەڵدەی مێشک لێی داوە کە ھۆیەکەی بەھۆی دڵۆپە مەییوی خوێنەوە بووە ئەوا دەتوانرێت تا ٣٢٥ملگم ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
بۆ ئازارەکانی تر

بۆ گەورە و سەروو ١٤ ساڵ

٥٠٠ملگم بۆ ١٠٠٠ملگم ٣ جار لە ڕۆژێک دا، زیاد لە ٣٠٠٠ملگم (کۆی گشتی) نابێت بخورێت لە ڕۆژێک دا

بۆ منداڵ کە کێشی لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ کغم دایە, ٥٠٠ملگم یەک بۆ سێ جار لە ڕۆژێک دا, بەشێوەیەکی گشتی ١٥ملگم بۆ ھەر کیلۆگرامێکی لەشی ٤ جار لە ڕۆژێک د, بۆ منداڵی ژێر ١٠ ساڵان نابێت

كاریگەری لاوەكی

  • گرژ بوونی بۆری ھەناسە
  • ئازاردانی گەدە و ڕیخۆڵە
  • تووشی نەزیف بوونت دەکات

زانیاری زیاتر

  • بۆ ئافرەتی دووگیان ئەم دەرمانە پۆلێن دەكرێت بۆ جۆری [C]
  • ھۆشداربە و وریابە بۆ ژێر ١٦ ساڵ نابێت وەک خوێن ڕوون کەرەوە
  • بۆ ژێر ١٠ ساڵ نابێت وەک ئازار شکێنەکان
  • ئەگەر ڕەبووەت ھەیە
  • ئەگەر دڵەکزێت لەگەڵدایە (ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات)
  • ئەگەر بەئاسانی خوێنت ناگیرسێتەوە
  • نابێت بەکاربھێنرێت لەگەڵ دەرمانە ئازار شکێنەکانی تر وەک  دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac بەڵام دەتوانرێت بەکار بھێنرێت لەگەڵ Paracetamol
  • لە کاتی دووگیانی
  • نابێت بەکاری بھێنیت لە کاتی شیردان
  • نابێت شیربەیت ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکاری دەھێنیت
  • لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات


سەرچاوەکان



949 بینین