ڕەشە خەرتەلە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-12:57:00 - کۆدی بابەت: 5531
ڕەشە خەرتەلە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ڕەشە خەرتەلە

لەتیرەی شەوبۆیە گیایەکی یەک ساڵەیە و بە شێوەیەکی ڕاست دەڕوێت و لقەکانی و گەڵاکانی بەرامبەر یەک نین، ڕەنگیان سەوز و شێوەیان سەرە نێزەی لێوار موشاری گەورەن، گوڵی زەرد و هێشوویە، میوەی شێوە کەپسولەییە و پڕە لە دەنکی ڕەشی ورد و خڕ و قورس، شوێنی پێشووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لەدێر زەمانەوە دەچێنرێت بەناوی گیای ڕۆندار، پێش ئەوەی گەڵای وشک دەبێت دەیچێنن، وە دەبێت سەر لە بەیانیان شەونم هەبێت کە دەیچنن، دەنا دەنکەکان دەوەرنە سەر زەوی.

سوودەکانی ڕەشە خەرتەلە

  • بۆ ڕۆماتیزم کەوچکێک لەگەڵ پیاڵەیەک ئاردی بکە و بە کەمێک ئاو بیشێلە و گەرمی بکە بە نیوە نمەک لە شوێنی ئازاری ببەستە تا دوو بۆ سێ کاتژمێر.
  • بۆ تەشەنوج و کوترا و ئازاری زۆر لە کاتی حەمام کردن دوو تا سێ کەوچک خەرتەلی کوتراوی بکە ناو ئاوەوە بۆ ماوەی (١٥)خولەک دابنیشە لەناویدا.
  • بۆ بەکارخستنی گەدەی سارد مەزاج یەک کەوچکی چا لەگەڵ خواردن بکە.
  • بۆ ژانەسەری سارد باشە وە بۆ جەرگ و سپڵ و فکری مرۆڤ باشە.
  • بۆ ئاسانکردنی هەرس و زیادکردنی ئارەزووی خواردن و تەڕی گەدە بەسوودە.
  • بۆ زوو هاتنی مەنی ئێوارە و بەیانی (٢)گرام بەسێ دڵۆپە سرکە بۆ سارد مەزاج باشە.

تێبینی: ڕۆژی (٤)گرام دەخورێت ئەویش بە دووجار، بۆ سارد مەزاج باشە و گەرم مەزاج نابێت بیخۆن وە دەبێت کەمێک سرکە یان ئاوی لیمۆی لەگەڵ بخۆیت وە کەسێک قوڕگی ناسکە و بریندارە یان برینی گەدەی هەیە نەیخوات باشە، وە ژنی دووگیان نەیخوات، زیاتر بۆ دەرەوە وەک نیو نمەک بەسوودە بۆ ڕۆماتیزم.


سەرچاوەکان



452 بینین