چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-26-14:46:00 - کۆدی بابەت: 5550
چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی خوێن

ناوه‌ڕۆك

لیوکیمیا (شێرپەنجەی خوێن)

لووە شێرپەنجەییەکان کە توشی مرۆڤ دەبن چەند جۆرێکی جیاوازن، وە لە بڵاوترین شێرپەنجەکان شێرپەنجەی خوێنە یان ئەوەی ناودەبرێت بە لیوکیمیا کە لە ئەنجامی هەبوونی کێشە لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن یان خڕیلە سپییەکان خوێن لە ماو مۆخی ئێسکدا پەیدا دەبێت، چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجەی خوێن هەیە کە پزیشک لە ڕێی تاقیکردنەوە تاقیگەییەکانەوە دەکرێت دیاری بکات، یەکێ لە وانەی شێرپەنجەی خوێنی توند و درێژخایەنە، کەببە جۆرێکە کە خانە شێرپەنجییەکان زۆر دەبن و دەبنە ڕیگر لەبەردەم گەشەکردنی خڕۆکە سپییە ساغەکان و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە، بەڵام بەم دواییانە چارەسەر بۆ گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی  خوێن  و بڵاوبوونەوەیان دۆزرایەوە کە ئەویش چارەسەری کیمیاییە.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە 

ڕەنگە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی خوێن نەزانراو بێت، بەڵام هەندێک هۆکاری لاوەکی هەن کە دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە و ڕەنگە هەندێک جار ببنە هۆی مردن، لەو هۆکارانەش: 

  • جگەرەکێشان
  • بۆماوە
  • بەرکەوتن بە تیشکی کیمیاوی.
  • بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان، وەکو: نەوت و وەرگرتەکانی (داتاشراوەکان)
  • چارەسەر بە لیزەر بۆ هەندێک حاڵەتی نەخۆشی.
  • توشبوون بە هەندێک نەخۆشی خوێن، وەکو کەمخوێنی توند.

نیشانە و لێکەوتەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن 

نیشانە و لێکەوتەکانی شێرپەنجەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی جۆری ئەو شێرپەنجانەی توشی نەخۆش دەبن، لە دیارترین نیشانە و لێکەوتەکە لێکچووەکان کە دەردەکەون بریتین لە: 

  • تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش. 
  • لەدەستدانی کێشێکی زۆر لە دەر ئەنجامی لەدەستدانی حەزی خواردن. 
  • هیلاکی و لاوازی گشتی لە لەشدا و شەکەتی بەردەوام. 
  • قورسی هەناسەدان لەکاتی هەوڵدان و چالاکی. 
  • هەستکردن بە ئازارێکی زۆر لە ئێسک و جومگەکان.
  • دەرکەوتنی هەوکردن بە شێوەیەکی بەردەوام. 
  • دەرکەوتنی پەڵە و ڕووشان لەسەر پێست.
  • ڕوودانی حاڵەتی خوێنبەربوونی چەندبارەبوەوە.
  • تێکچوونی لیمفە ئەندامەکان وەکو گەورەبوونی جگەر و سپڵ.

چارەسەری کیمیایی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خوێن

چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی خوێن پشت بە چەند کارتێکەرێک دەبەستێت وەکو تەمەنی نەخۆشییەکە و بەرواری توشبوون بە نەخۆشییەکە، وەکو چۆن پشتیش دەبەستێت بە جۆری شێرپەنجەکە و تایبەتمەندی خانە شێرپەنجەییەکانی خوێن و پێویستیشە نەخۆش ماوەیەکی پشوو و باشبوونەوە بەسەربەرێت لە میانەی وەرگرتنی چارەسەرەکە، هەندێک لە جۆرەکانی چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی خوێن بریتین لە:

  • ئەو دەرمانانەی لەڕێگەی دەمەوە دەدرێن.
  • دەرزی لێدان بۆ ناو خوێنهێنەر، یان لە ژێر پێست یان لە ماسولکە، بۆ ئەوەی بگات بە خانە شێرپەنجەییەکان لە ڕێگەی خوێنەوە، بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
  • دەرزی لێدان بۆ ناو شلەی مێشک و بڕبڕە، بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان و ڕێگری لە گەشەیان.

لێکەوتە خراپەکانی چارەسەری کیمیایی

نەخۆشانی شێرپەنجەی خوێن بەدەست کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری کیمیاییەوە دەناڵێنن کە خانە ساغەکانی لەش تێک دەشکێنن، کە دەبیتە هۆی تێکچوونی دەروونی لای نەخۆشەکان، کاریگەرییەکانیش بەم جۆرە دەبێت: 

  • دەرکەوتنی برین و هەوکردن لە ناو دەم.
  • وەرینی مووی سەر و برۆکان و مووی لەش بە شێوەیەکی گشتی. 
  • حاڵەتی قەبزی و سکچوون.
  • ڕوودانی چەندبارەی خوێنبەربوون.
  • لاوازی بەرگری و دواتریش گواستنەوەی هۆکاری نەخۆشی بە ئاسانی. 
  • لەدەستدانی حەزی خواردن و هەست بە دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوەی بەردەوام.
  • هیلاکی گشتی لە ئێسک و ماسولکەکان و زۆربەی بەشەکانی لەش. 
  • زیادبوونی توانای سێکسی بەتایبەتی لای پیاوان.


سەرچاوەکان

1187 بینین