هەڵدانی قورسایی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-28-02:39:00 - کۆدی بابەت: 5590
هەڵدانی قورسایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی هەڵدانی قورسایی 

وەرزشی هەڵدانی قورسایی بە ئینگلیزی (shot put) بەوە دەناسرێت کە یەکێکە لە کێبڕکێکانی یاری هێز کە یاریزانەکە تۆپێکی ئاسنی قورس هەڵدەدات کە لە ئاسنی پتەو دروستکراوە یان لە مسی زەرد، کێشەکەی بۆ پیاوان دەگاتە ٧,٢٦ کگم، بەڵام بۆ ئافرەتان دەگاتە تەنها ٤ کگم، کە تۆپێکی ئاسنی خڕ هەڵدەدرێت کە تیرەکەی دەگاتە ٢١٣ سم، لە بەشی پێشەوەی پارچەیەکی ئاسنە کە پێی دەوترێت پارچەی تایبەت بە پەنجەکانی پێ کە ١٠ سم لەسەر زەوی بەرز دەکرێتەوە، وەرزشوانەکە بە دەستێکی تۆپەکە دەگرێت بە جۆرێک کە نزیکی ملی بێت، وە ئەو یاریزانەی دەتوانێت قورساییەکە بۆ زۆرترین دووری هەڵبدات بە براوەی پێشبڕکێکە دادەنرێت. 

ئەنجامدانی یاری هەڵدانی قورسایی پێویستی بەوەیە کە یاریزانەکە هاوسەنگی و گونجاندن و هێزێکی زۆری هەبێت، هەروەها پێویستی بە هێزێکی ماسولکەیی زۆریش هەیە، چونکە وەرزشەکانی هێز بە گشتی و وەرزشی هەڵدانی قورسایش بە تایبەتی پێویستی بە هێزی ماسولکەی یاریزانەکە هەیە، بۆیە یاریزانەکانی ئەم وەرزشە بە بەردەوامی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانیان، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە هەڵدانی قورساییدا، هەروەکو چۆن پێویستیشە یاریکەرانی ئەم یارییە لەشێکی ڕێکیان هەبێت. 

مێژووی هەڵدانی قورسایی 

بنەماکانی هەڵدانی قورسایی دەگەڕێتەوە بۆ یارییەکی کۆنی هاوشێوەی ئەم یارییە کە هەمان بنچینەیان هەیە کە ئەویش هەڵدانی بەرد بووە لە سەردەمی یۆنانییە کۆنەکاندا، لە سەدەکانی ناوەڕاستیشدا ئەم وەرزشە بە شێوەیەکی لێکچووی ئەوە ئەویش بە هەڵدانی تۆپی تۆپهاوێژی سەربازی لە جێی هەڵدانی بەرد، بەڵام شێوە تازەکەی ئەم یارییە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩ ، کە وەکو یارییە بەرزکردنەوەییەکان ئەنجام دەدرا لە سکتۆلەندا، ئەویش بە هەڵدانی دوو بەرد یان دوو تۆپی ئاسن بە ئامانجی گەیاندنی بە پشت هێڵی پێشبڕکێکەوە.

یاری هەڵدانی قورسایی بووە بەشێک لە وەرزشە ناوخۆییەکان پاش ئەوەی یەکێک بوو لە وەرزشەکانی پاڵەوانێتی ئارەزوومەندانەی هونەری بەریتانیا ساڵی ١٨٦٦ز، هەروەها یەکێ بوو لە یارییە کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی یارییە ئۆڵمپییەکان بوو ساڵی ١٨٩٦ز، بەڵام تەنها لە پیاواندا کورت ببوەوە، لە ساڵی ١٩٤٨ز یاری ئافرەتانیش بۆ لیستی یارییە ئۆڵمپییەکان زیاد کرا، لە پاش دەرکەوتنی لە ئۆڵمپیاددا یاری هەڵدسنی قورسایی ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد لە هەموو وڵاتانی جیهان. 

یاساکانی هەڵدانی قورسایی 

یەکێتی نێودەوڵەتی یارییەکانی پشت بەستوو بە هێز، کە بە کورت کراوەیی پێی دەوترێت (IIAF)بە لایەنی بەرۆرسی دانانی یاساکانی هەڵدانی قورسایی دادەنرێت، لە گرنگترین یاساکانیش:

  • یاریزانەکە مافی خۆیەتی کە هەڵدانەکە لە ماوەی ٦٠ چرکەدا ئەنجام بدات لە ساتی هاتنە ناوەوەی بۆ بازنەی یارییەکە.
  • نابێت یاریزانەکە دەست بدات لە لایە بەرزەوە بووەکانی پارچەی تایبەت بە پەنجەکانی پێ، یان دەرچوون لە بازنەی هەڵدانەکە لەکاتی جێبەجێکررنی هەڵدانەکە. 
  • نابێت یاریزانەکە بچچێتە زەوی دەرەوەی بازنەی هەڵدانەکە.
  • هەڵدانەکان بە بەکارهێنانی تەنها یەک دەست ئەنجام دەدرێت.
  • پێویستە تۆپەکە بنوسێت بە شانی یاریزانەکەوە تاکو هەڵدانەکە جێبەجێ دەکرێت. 
  • نابێت تۆپەکە بێتە خوارەوەی ئاستی شانەکانی لە کاتی هەڵدانیدا. 
  • پێویستە تۆپەکە لە جێی دیاریکراوی خۆی بۆ نیشتنەوە بگیرسێتەوە. 
  • پێویستە تەختەی پەنجەکانی پێ لە تەزتە دروست کرابێت و بۆیەی سپی کرابێت.
  • نابێت یاریزانەکە لە بازنەی جێبەجێ کردنەکە دەربچێت بەر لە نیشتنەوەی تۆپەکە.
  • پێویستە یاریزانەکە دەستکێشی لە دەست بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵدانەکە.

هەڵەکانی هەڵدانی قورسای

  • نەوەستانی یاریزانەکە لەناو بازنەکەدا بەر کە جێبەجێکردنی هەڵدانەکە.
  • نزمکردنەوەی تۆپەکە لەسەر ئاستی ستونی بۆ خوار شانەکان لەکاتی ئەنجامدانی هەڵدانەکە.
  • بەرکەوتنی یاریزانەکە بە هەر ناوچەیەکی دەرەوەی بازنەکە یان دەستدان لە تەختەی پەنجەکانی پێ. 
  • گیرسانەوەی تۆپەکە لە دەرەوەی ناوچەی دیاریکراو بۆی.
  • دەرنەچوونی یاریزانەکە لە نیوەی دواوە پاش ئەنجامدانی هەڵدانەکە. 

پاڵەوانێتییەکانی هەڵدانی قورسایی

چەندین پاڵەوانێتی جیهانی هەیە کە یاری هەڵدانی قورسایی یەکێکە لەو کێبڕکێیانەی تێیدا ئەنجام دەدرێت، لەوانەش: 

  • خولی یارییە ئۆڵمپیادی هاوینە (summer olympics)
  • پاڵەوانێتی جیهانی یارییەکانی بەهێزی ناو هۆڵ (world athletics indoor championship).
  • خولی یارییە ئاسیاییەکان (Asian games). 
  • پاڵەوانێتی یارییەکانی کۆمۆنوێلس (common wealth games), کە پاڵەوانێتییەکی بەریتانییە بۆ یارییەکانی بەهێزی تەنها بۆ پیاوان.

باشترین دە یاریزانی مێژوو بۆ هەڵدانی قورسایی

  • ڕاندی بارنز،randy barnes , ئەمریکا، ١٣٠٨ 
  • ئۆڵف تیمەرمان،ulf timmerman,ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات،١٣٠٤
  • ئەلیساندرۆ ئاندری، Alessandro andrei، ئیتاڵیا، ١٢٩٥ 
  • جۆی کۆڤاکس، joe kovacs، ئەمریکا، ١٢٩٥
  • ڕیان کروزر،Ryan crouser، ئەمریکا، ١٢٩٥
  • تۆماس واڵش،Tom walsh، نیوزلەندا،١٢٩٤
  • برایان ئۆڵدفیڵد، Brian oldfield, ئەمریکا، ١٢٩٢
  • ڤێرنەر گۆنسور،werner gunthor، سوید ١٢٨٥
  • کیڤن توس، kevin toth، ئەمریکا ، ١٢٨١
  • ئودو بایێر,udo Beyer، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، ١٢٧٩

ژمارە پێوانەییەکانی وەرزشی هەڵدانی قورسایی

  • ٢٣,١٢ مەتر، ڕاندی بارنز، ئەمریکا ، ٢٠-٥-١٩٩٠
  •  ٢٣,٠٦ مەتر ،ئۆڵف تیتەرمان، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات،٢٢-٥-١٩٨٨
  • ٢٢,٩١ مەتر،ئەلیساندرۆ ئاندری، ئیتاڵیا، ١٢-٥-١٩٨٧
  • ٢٢,٨٤ مەتر ،ئەلیساندرۆ ئاندری، ئیتاڵیا،١٢-٥-١٩٨٧
  • ٢٢,٧٢ مەتر،ئەلیساندرۆ ئاندری، ئیتاڵیا، ١٢-٥-١٩٨٧ 


سەرچاوەکان



6235 بینین