باشترین چارەسەری کەمی ڤیتامین D

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-29-02:52:00 - کۆدی بابەت: 5609
باشترین چارەسەری کەمی ڤیتامین D

ناوه‌ڕۆك

کەمی ڤیتامین D 

ڕوودەدات کاتێک بڕی ڤیتامیینەکە لە لەشدا زۆر کەم دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لەسەر ئاستی ئێسکەکان ،بە جۆرێک کە نەرم و فشەڵ دەبن و دەشێوێن، ئەم ڤیتامینە هاندەریشە لە دروستکردنی ئینسۆلین و باشترکردنی ئەرکی بەرگری لە لەشدا، ئەم ئەرکانەش پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە پارێزگاریکردن لە لەش لە نەخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجەکان، لەگەڵ ئەوەی کە ئەو بڕەی کەسانی پێگەیشتوو لەڕێی خۆراکەوە دەستیان دەکەوێت بە پێی پێویست نییە، بەڵام دەکرێت قەرەبووی ئەو کورتهێنانە بکرێتەوە بە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر، باشترین چارەسەریش بۆ کەمی ڤیتامین D بە پەیڕەوکردنی ڕژێمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکە و وەرگرتنی تەواوکاری خۆراکی پێویست و بەرکەوتنی ڕۆژانە بە تیشکی خۆر بە بڕی پێویست. 

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D

بۆ پێکەشکردنی چارەسەری کەمی ڤیتامین D پێویستە سەرەتا ئاشنای نیشانەکانی ببین کە نیشانە بنچینەییەکانی کەمی ڤیتامینەکە بریتین لە ئازاری ئێسک و لاوازی ماسولکەکان، بەڵام دەکرێت نیشانەکانی لە هەندێک کەسی دیکەدا وردتر بێت، وە دەکرێت کەمییەکە بەبێ نیشانە بێت، بەڵام پەیوەندی هەیە بە چەندین حاڵەتی نەخۆشی مەترسیدار، لەو حاڵەتانەش بریتین لە:

  • زیادکردنی ڕێژەی مردن بە نەخۆشیەکانی لولەکانی خوێن.
  • تێکچوونی عەقڵی و درکپێکردن لە لای کەسانی پێگەیشتوو.
  • هەناسەتەنگی توند لەلای منداڵ.
  • هەندێک جۆری شێرپەنجە.

وە دەکرێت ڤیتامین D ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە پاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشی و حاڵەتی تەندروستی، وەکو شەکرەی جۆری یەک و جۆری دوو و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بێتوانایی بۆ لەخۆگرتنی گلوکۆز و فرە ڕەقبوون. 

باشترین چارەسەر بۆ کەمی ڤیتامین D

بە گشتی ڕێژەی پێویست بۆ چارەسەری کێشەی کەمی ڤیتامین D پەیوەستە بە توندی ئەو حاڵەتەی بەسەری هاتووە لەگەڵ نەخۆشییە هاو تەریبەکان لای کەسەکە، وەکو چۆن دەکرێت پلانی چارەسەرکردنەکە بەپێی وەرزەکانی ساڵ بگۆڕێت، چونکە ئەوکاتە مرۆڤ لە ژێر تیشکی خۆردا بەسەری دەبات ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چارەسەر، ئامانجی چارەسەریش بریتی دەبێت لە پڕکردنەوەی کۆگاکانی ڤیتامینەکە تاکو بگاتە بڕێکی سەلامەت بۆ ڕێگری لە کەمبوونەوەی لەناکاو دواتر. 

ڤیتامین D3 بە باشترین چارەسەری کەمی ڤیتامین D دادەنرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەو تەواوکارە خۆراکییانەی کە ڤیتامین D2 لەخۆدەگرن ناتوانن بە شێوەی پێویست و خێرا ئاستی ڤیتامین D بەرز بکەنەوە وەکو ئەوەت کە ڤیتامین D3 دەیکات، وە زۆربەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ڤیتامین D3 ئەنجامدەدرێن بە هۆی ئەوەی بە گونجاوترین هەلبژاردەی چارەسەر دادەنرێت. 

دەکرێت کەسەکە ژەمێک بخوات کە چەوری لەخۆبگرێت بەر لە خواردنی تەواوکارەکان کە ڤیتامین D3 لەخۆدەگرن، ئەویش بۆ یارمەتیدانی لە زیادکردنی مژینەوە و ئەو سوودەی کە دەکرێت دەست بکەوێت، بە جۆرێک کە دەکرێت ئەمە کەم بکات بۆ سێیەک ئەگەر  بێتو لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت بە بەراوردکردنی بە ئەو گەدەیەی کە چەوری لەخۆ دەگرێت. 

هەروەها پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی تەواوکارەکان و چۆنییەتی خواردنی و باشترین کات بۆ خواردنی و ئەو ماوەیەی کە نەخۆش پێویستە پابەند بێت بە وەرگرتنییەوە و ئەو بڕەی پێویستە بیخوات، چونکە ڕەنگە ئەم شتانە بگۆڕێن بەتایبەتیش ئەو کاتەی کە دەکرێت چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت بەپێی کەسەکە و توندی نەخۆشییەکە، وە واباشترە پشکنینی خوێن بکرێت پاش دوو بۆ سێ مانگ لە وەرگرتنی چارەسەرەکە، هەروەها پڕۆتۆکۆلەکانی چارەسەر بە پێی تەمەن و کێش و نەژاد دەکرێت بگۆڕێن، بۆیە پێویستە بگەڕێیتەوە بۆ پزیشکەکە بۆ وەسفکردنی پلانی چارەسەری گونجاو بەپێی حاڵەتی نەخۆشییەکە.


سەرچاوەکان



5790 بینین