چۆنیەتی ڕێکخستنی ناوماڵی بچووک

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-05-30-22:48:00 - کۆدی بابەت: 5634
چۆنیەتی ڕێکخستنی ناوماڵی بچووک

ناوه‌ڕۆك

پێویستییەكانی ڕێكخستنی ماڵ

ڕێکخستنی نێوماڵ کارێکی ڕۆژانەی کابانەکانە، و ھەردوو ھاوسەر پێش ھاوسەرگیری خەون بە ماڵی تەمەنیانەوە دەبینن، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵە ئەوەیە ھێمن و ڕێکخراو بێت، وە لەبەر ئەوەی کە کارێکی ڕۆژانەیە نابێت کاتێکی زۆر لە کابانی ماڵ ببات، و بە چەند پلانێکی کەم و ڕێکخستن پرۆسەی ڕێکخستنی ماڵ کارێکی سادە و ئاسان دەبێت، ھەموو ئەوەی کە لەسەر کابانی ماڵ ھەیە ئەوەیە کە پرۆسەی ڕێکخستن لەو شوێنانەوە دەست پێبکات کە دانانی شتومەک تێیدا ئاسانە وەک گەرماو، پاشان کارەکە بۆ چەند ئەرکێک دابەش بکرێت، و لە کۆتایدا پێویستە ئاگادار بین لە دروست بوونی شپرزی لە کاتی کار کردندا، چونکە کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات بەبێ ھیچ سوودێک.

سوود وەرگرتن لە ڕووبەرە بچووکەکانی نێو ماڵ

ڕووبەرە بچووکەکانی نێو ماڵ پرسیار لای خاوەن ماڵ دروست دەکات کە چۆن سوود لەو ڕووبەرە بچووکانە وەربگرێت، ئەمانەش چەند ئامۆژگاریەکن بۆ سوود وەرگرتن لە ڕووبەرە بچووکەکانی نێو ماڵ: 

١- ئەو شتومەکانەی کە دەنوشتێنرێنەوە: لەو شتانەی کە وا لە مرۆڤ دەکات سوود لە ڕووبەرە بچووکەکانی نێو ماڵ ببینێت، بەکارھێنانی ھەندێک جۆری شتومەکە، وەک دەتوانێت سوود لەو ڕووبەرە بچووکانە ببینێت بە دانانی ئەو کورسیانەی کە دەنوشتێنرێنەوە لەو کاتانەی کە پێویستیان پێی نییە، وە ھەروەھا ھەندێک جۆری سەرین کە دەتوانرێت ببپێچرێنەوە. 

٢- جیاکردنەوەی نێوان ژوورەکان بە بەکارھێنانی دیواری کراوە: لە جیاتی دیوار ئاسایی کە ئەستورن، دەتوانین دیواری کراوەی دارین و نەرم یان ئاسنین بەکاربھێنرێت.

٣- بەکارھێنانی دەرگای جوڵاو یاخود سكە: لە جێی دەرگای ئاسایی کە پێویستی بە بۆشاییەکی تایبەت بە خۆی ھەیە، دەتوانرێت بگۆڕدرێت بە دەرگای جوڵاو کە ئەم جۆرە پێویستی بەو بۆشاییە نییە.

٤- بەکارھێنانی سندوقی ھەڵگرتن: دەتوانرێت ئەم سندوقانە بەکاربھێنرێت بۆ ئەو شوێنانەی کە گۆشەیەکی بەتاڵە، وەک ژێر سەرین یان ژێر قەنەفە یان لە نێوانەكانیاندایە، وە ئەم سندوقانە دەتوانرێت ھەندێک شتی دیکەی بچووکی تێدا ھەڵبگیرێت.

٥- سەرینی دوو نھۆمی: بۆشی تەنھا لە سەر زەویدا بوونی نییە بەڵکو لە سەرەوەش ھەیە، وە دەتوانرێت سوود لە سەرینی دوو نھۆمی ببینرێت، و سوود وەرگرتن لەو بۆشاییەی کە ماوەتەوە لە چەندین شتی دیکەدا، لە جێی ئەوەی بۆشایی زیاتر بگرێت و دەتوانرێت لە شوێنەکەی خۆیدا بجوڵێنرێت.

بیرۆکە بۆ ڕازاندنەوەی ئەو ماڵانەی کە ڕووبەریان بچووکە

ژیان لە شوێنێکی بەرتەسکدا شتێکی بێزارکەرە، بەڵام وەک دەڵێن پێویستی دایکی داھێنانە، بە دڵنیایەوە چارەسەر ھەیە بۆ ئەو ماڵانە تاکو شتومەک و شتی دیکەی تێدا جێگە ببێتەوە، و ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن بۆ ئامادەکردن و ڕازاندنەوەی ئەو ماڵانەی کە ڕووبەریان بچووکە:

١- بەکارھێنانی ڕەفەی نیشاندان: بەکارھێنانی ڕەفەی نیشاندان بیرۆکەیەکی دەگمەنە بۆ خاوەن ماڵەکان بە تایبەت ئەو ماڵانەی کە ڕووبەریان بچووکە، و دەتوانرێت کاری ھونەری و یادەوەری لەسەر نمایش بکرێت، لەگەڵ گۆڕینی شوێنی ئەو کەلوپەلانەی کە لەسەری نمایش کراون دیکۆرەکەی دەگۆڕێت بێ ئەوەی پێویستی بە گۆڕینی ڕەفەکان ھەبێت.

٢- بەکارھێنانی دۆڵابی کراوە: بەکارھێنانی ڕەفەی ئاسنینی کراوە باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی شوێن، ئەمەش وادەکات وەک چێشتخانەی چێشتلێنەرە بەناوبەنگەکان دەربکەوێت.

٣- ژووری پێشوازی: ئەگەر ھاتوو ژووری پێشوازی نەبوو ئەوا دەتوانرێت بە شێوازێکی سادە دروست بکرێت، بە لێکردنەوەی ڕەفەکانی دۆڵابی کتێبەکان، پاشان ئەڵقەی پێوە دەکرێت بۆ ھەڵواسینی جلوبەرگ و چەتر و ملپێچ یاخود ھەر شتێکی دیکە، وە دەتوانرێت ڕەفەکانی خوارەوە ھەڵبگیرێت بۆ دانانی چاویلکە و دەستکێش یاخود ھەر شتێکی دیکەی پەیوەندیدار پێوەی.


سەرچاوەکان



990 بینین