پێی تەخت

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محمد - به‌روار: 2021-06-18-00:01:00 - کۆدی بابەت: 5656
پێی تەخت

ناوه‌ڕۆك

حاڵەتی پێی تەخت (Flat foot) 

مرۆڤ پێیەکانی (گۆشەیەکی کەوانەیی) تێدایە کە بە ھەماھەنگی کۆمەڵێک لە ماسولکە و ژێ دروست دەبێت، ئەو کەوانەیە یارمەتیدەرێتی لە ڕێکردن و وەکو (سپرینگێک) ئاسانی دەکات، بوونی ئەم حاڵەتە تا ڕاددەیەک باوە و نزیکەی ٢٠٪ـی‏ خەڵکی پێیەکانیان ئەو گۆشە کەوانەییەی نییە یان ھەیانە و گۆشەکەی کەمترە، ئەمەیش تووشی ئازار و ناڕەحەتییان دەکات لە قولەپێ و ئەژنۆ و ھەندێک جاریش لە ناوچەی خوارووی پشتییاندا دوای کەمێک لە ڕۆشتن بە ڕێدا یان وەستان بە پێوە بۆ ماوەیەک یاخود ڕاکردنییان زەحمەت دەکات.

هۆکار

ھۆکاری ئەم حاڵەتەیش بە پێی ڕای پسپۆڕانی بوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ چەن ھۆکارێک لەوانە: 

  1. بۆماوەیی.
  2. پچڕانی ماسولکە.
  3. رۆماتیزم و ھەوکردنی جومگەیی ئێسک.
  4. تێکچوون یان لە کارکەوتنی ئەو ژێیەی کە کەوانەکەی دروستکردووە.

چارەسەر

چارەسەری تەختبوونی پێیەکان، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بە جۆرێک کە ڕەنگە ئەوانەی ئازارییان نییە پێویست نەکات بچنە پزیشکی تایبەت، بە گشتی شارەزایان ڕێنمایی کەسانی «پێ تەخت» دەکەن بە لەپێکردنی پێڵاوی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵێک وەرزشی تایبەت بۆ باشترکردنی گۆشە کەوانەییەکە و کەمبوونەوەی ئازارییان. 

هەروەها کەسانێک کە کێشیان زۆرە و شەکرەیان ھەیە، حاڵەتەکە تیایاندا قورسترە و ئازاریان زیاترە لە کەسانی دی.

هەندێک ئامۆژگاری پێڵاو کڕین بۆ کەسانی پێ تەخت


سەرچاوەکان



1182 بینین