ئایا بۆ چاویلکە عەدەسەی شوشە یان پلاستیک باشترە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-06-18-00:23:00 - کۆدی بابەت: 5657
ئایا بۆ چاویلکە عەدەسەی شوشە یان پلاستیک باشترە؟

ناوه‌ڕۆك

چەند زانیارییەک دەربارەی چاویلکە

چاویلکە پێش هەزار ساڵ داهێنراوە، لە کەسانی گەورە دا بەکارهێنانی چاویلکە نابێتە هۆی باشتر بوون یان خراپتر بوون یانیش ڕاگرتنی دەرجەی چاو وە بەکارهێنانی چاویلکە لە منداڵدا زۆر زەرورە ئەگەر پێویستی پێی بێت بەمەبەستی ڕێگری لە تەمبەڵی چاو هەروەها باش بوونی هەندێک جۆری خێلی نەک بۆ باش بوون و کەمبوونەوەی دەرەجەی چاو.

بەکارهێنانی چاویلکەی کەسێکی دیکە هیچ زیانێک بە چاو ناگەیێنێت بەڵام لەکاتی لەچاوکردنی بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە ژانەسەر دروست بکات کەواتە مەترسە لە تاقیکردنەوەی چاویلکەی کەسێکی دیکە لە کەسانی گەورە پشکنینی دەوری شەش مانگ جارێک پێویست نییە، باشترین کات بۆ دووبارەکردنەوەی پشکنین ئەوکاتەیە کە کەسەکە هەست بکات چاویلکەکە وەکو پێویست نییە (زیاتر لە شەش مانگ یان کەمتر گرنگ نییە)، وە چاویلکە ئێکسپایەر نابێت.

عەدەسەی شوشە و پلاستیک

ناتوانین بە تەواوی بڵێین کامیان باشە و کامیان خراپە، چونکە هەریەکەیان باشی و خراپی خۆی هەیە.

عەدەسەی شووشە

باشیەکانی

١. بە ئاسانی شوخت ناگرێت.
٢. بۆ ئەوکەسانەی دەرەجەی بەرزیان هەیە، تەنکتر و جوانترە.
٣. هەرزانترە.
٤. بۆ ئەو چاویلکانەی کە بۆ دوور و نزیک بەکاردێن لە هەمان کاتدا (بایفۆکال و ترایفۆکال) عەدەسەی شووشە باشترە چونکە دەرەجەی شکاندنەوەی ڕووناکی بەرزترە.

خراپیەکانی

١. بە ئاسانی دەشکێت.
٢. کێشی زۆرترە لەسەر لووت.
٣. بۆ ئەو چاویلکانە دەستنادات کە عەدەسەکەیان بێ چوارچێوەیە.

عەدەسەی پلاستیکی

باشیەکانی

١. سوکترە و لەچاوکردنی خۆشترە. 
٢. بە ئاسانی ناشکێت.
٣. بۆ ئەو کەسانەی لە فاشیۆن ئیش دەکەن یان ئەو کەسانەی کە حەزیان لێیە کە چاویلکەکەیان ڕەنگی هەبێت، ڕەنگی جیاوازی زۆرە.
٤. باشتر چاو دەپارێزێت لەو شتانەی کە لە کاتی کارکردن بەرەو چاو دەردەپەڕن.
٥. بۆ هەموو جۆرەکانی چاویلکە دەبێت بەڵام بۆ منداڵ و وەرزشوانان چاویلکەی پلاستیکی باشترە.

خراپیەکانی

١. بە ئاسانی شوخت دەگرێت.
٢. جامەکەی ئەستوورتر دەبێت لە چاویلکەی شووشە.

کەی چاویلکە داهێنرا؟


سەرچاوەکان



678 بینین