بۆ پەنابەربوون لە بەریتانیا چی پێویستە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-06-18-18:23:00 - کۆدی بابەت: 5658
بۆ پەنابەربوون لە بەریتانیا چی پێویستە؟

ناوه‌ڕۆك

هاوڵاتیبوون

دەكرێت هاوڵاتیبوون پێناسە بكرێت بەو پەیوەندییەی كە تاكەكان بەو وڵاتەی تێیدا دەژین دەبەستێتەوە، كە هاوڵاتییەكان هەست بەم پەیوەندییە دەكەن و وایان لێدەكات لە پێناو نەتەوەكەیاندا خۆیان فیدا بكەن، هەروەها كۆمەڵە بەرپرسیارێتییەك هەیە كە دەكەوێتە سەر ئەو هاوڵاتیانەی كە لە وڵاتێكدا دەژین، بەهەمانشێوە كۆمەڵە مافێكیان هەیە بەبۆنەی ئەوەی لەو خاكەدا دەژین، هەندێك حاڵەت هەیە كە لە وڵاتەكەدا ڕوودەدەن یان بەسەر كەسەكەدا دێت كە وای لێدەكات وڵاتەكەی بەحێبهێڵێت و پەنا بباتە وڵاتێكی تر.

دەستەواژەی پەنابەرێتی

پەنابەرێتی یەكێكە لە مافەكانی مرۆڤ كە لە یاسای نێودەوڵەتیدا هاتووە، كە توانا دەبەخشێت بە وڵاتێك كەسێك بپارێزێت لە وڵاتەكەی خۆی.

هەروەها بە گوێرەی پێناسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەنابەر بە کەسێک دەوترێ کە بە هۆی یەکێک لە هۆکارەکانی نەژادی، ڕەچەڵەک، ئایین، نەتەوە، بیروبۆچوونی سیاسی، یاخود ئەندام بوون لە گروپێکی کۆمەڵایەتیدا بترسێ لەوەی کە تووشی ئەشکەنجە و ئازار بێ و بتوانێ بۆ هۆی ئەم ترسەش، بەڵگەی پتە و قایم و ئاشکرا بێنێتەوە،

مافەكانی پەنابەران

كاتێك پەنابەرێك دەڕواتە وڵاتێكی ترەوە لەوانەیە پێوسیت بكات بۆ ماوەیەكی زۆر تێیدا بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت مافەكانی پەنابەران بەشێوەیەكی نێودەوڵەتی بپارێزرێت، هەروەها دەبێت ئەوە بزانرێت كە ئەو كەسانە ئەگەری هەیە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، بۆیە گرنگترین مافەكانی پەنابەران بریتییە لە:

  • مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان پاش نەمانی جەنگ یان ئەو هۆكارەی كە وای لێكردوون ببنە پەنابەر.
  • مافی بەزۆر نەگەڕاندنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی كە تێیدا چەوساوەتەوە.
  • مافی یەكگرتنەوەی خێزانی پەنابەران.
  • مافی دەركردنی بەڵگەنامە بۆ ئەوی پەنابەران بتوانن گەشت بكەن.

پەنابەربوون لە بەریتانیا

لەو کاتەی پەنابەر دەگاتە بەریتانیا دەبێت خۆی ئامەدەی ئەپرسیارانە بکات بۆ ئەوەی وەڵام وەربگرێت و بەرهەمی هەبێت.

 لە بەریتانیا بەریتانیا کێ بە پەنابەر دادەنرێت؟

پەنابەر ئەو کەسەیە کە ھەڕەشەیەکی لەسەرە و بۆ پاراستنی گیانی،  وڵاتی خۆی جێ ئەھێڵێت و دێتە بەریتانیا.

کێ وەرئەگیرێت بە پەنابەر لە وڵاتی بەریتانیا؟

بەریتانیا ئەم کەسانە قبوڵ ئەکات بە پەنابەر وەک ئەم خاڵانە

١- رەگەزخوازی: بۆ ئەو کەسانەی کێشەی  رەگەزیان ھەیە لە وڵاتەکەیان.

٢- ئاین: بۆ ئەو کەسانەی بەھۆی گۆڕینی ئاین یاخوود ئاینەکەیانەوە تووشی کێشە ھاتوون.

٣- نەتەوەیی: بۆ ئەو کەسانەی بەھۆی نەتەوەکەیانەوە کێشەیان بۆ درووست بووە لە وڵاتی خۆیان.

٤- سیاسی: بۆ ئەو کەسانەی بەھۆکاری سیاسەییەوە توشی کێشەبوون.

٥- کلتووری: بۆ ئەو کەسانەی بەھۆی بوونی کلتوورێکی دیاریکراوەوە توشی کێشەبوون.

٦- رەگەز: بۆ ئەو کەسانەی بەھۆی ھەستی تایبەت و سێکسی توشی کێشەھاتوون.

ھیچ بەڵگەنامەیەک پێویست دەبێت؟

بەڵی لە بەڵگەنامە زۆر پێویستەکان ئەمانەن:

پێناسە گشتیەکان: وەکو ناسنامەی باری شارستانی، بڕوانامەی قوتابخانە، یان ھەرشتێک کە فەرمی بێت و ئاماژە بە ناو تەمەنی تۆ بکات.

بەڵگەنامە: ھەر بەڵگەنامەیەک کە ھەست ئەکەیت ئەبێتە یارمەتی بۆتۆ.

شتی فەرمی و حکومی نەک بە پارە کرابێت لە دەرەوە سەرچاوەی نەبێت وەک ئەوەی باوە دەیکەن تەنها پارەکاتنان دەڕوات.

پەنابەر بۆ ئەوەی خۆی تۆماربکات پێویستە لە بەریتانیا بێت؟

بەڵی پێویستە ئامادەبیت و بە ئۆنلاین نەگونجاوە، و ئەنجام نادرێت.

ھەنگاوەکانی تۆماربوون چین؟

بۆ ئەوەی تۆماربیت ئەم خاڵانە پێویستن:

١-ئامادەبیت کەیسەکەت لە ماوەی ٢ رۆژدا تەسلیم بە  پۆلیس و لێکۆلەرەوەکانی بەریتانیا بکەیت.

٢-ئامادەبیت وێنە پێشکەشی لێکۆلەرەوەکانی بەریتانیا  بکەیت.

٣-ئامادەبیت پەنجەمۆری وڵاتی بەریتانیا بکەیت.

٤-ئامادەبیت ناو و تەمەنت و ناونیشانت بدەیت.

چاوپێکەوتن(مقابەلە) چییە؟

وەڵام/ بریتیە لە دانیشتن و گفتوگۆی ٣ کەس، کەسەکان ئەمانەن:

داواکاری پەنابەرێتی و لێکۆلەر و وەرگێڕ(تەرجومان) کەتیایدا باسی ھۆکاری ھاتنی تۆ بۆ بەریتانیا و ھۆکاری پەنابەریەکەت ئەکرێت. 

چاوپێکەوتن(مقابەلە) چەند کاتی پێویستە تاکو بکرێت؟

لە بەرواری بوون بە پەنابەرەوە تاکو ٦ مانگ ئەنجام ئەدرێت بەمەرجێک کێشەی پەنجەمۆری وڵاتێکی دیاریکراوت نەبێت.


سەرچاوەکان



1942 بینین