بۆن خۆشی منداڵی تازە لەدایکبوو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-24-14:22:00 - کۆدی بابەت: 5664
بۆن خۆشی منداڵی تازە لەدایکبوو

ناوه‌ڕۆك

بۆچی منداڵی تازە لەدایکبوو بۆنی خۆشە؟

ڕاستە هەموو کەسێک بۆنی تایبەتی خۆی هەیە، و منداڵی تازە لەدایکبووش بەهەمان شێوە بەڵام ئەگەر منداڵێکی تازە لەدایکبووت لەباوەش کردبێت بەدڵنییایەوە ئەو بۆنە تایبەتەت کردووە کە جیاوازە و زۆر خۆشە وە لە هەموو منداڵێکدا هەیە.

ڕۆژنامەیەک لە ساڵی ٢٠١٢ دا بابەتێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات کە ئەم بۆنە خۆشە ناتوانرێت لە هیچ عەترێکدا بوونی هەبێت و سەرچاوەی ئەو شتانە نییە بەڵکوو بۆنێکی تایبەت بە خۆیانە.

بۆنی جەستەی منداڵ دەبێتە هۆی ئەوەی کە دایک بە ئاسانی بتوانێت منداڵەکەی بناسێتەوە هەرچەندە بۆنی هەموو منداڵەکان وەک یەکە بەڵام بۆ دایک جیاوزە و جیایدەکاتەوە، بەهەمان شێوە منداڵیش بە بۆندا دایکی خۆی دەناسێتەوە.

لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی ٢٠٠٨ لەسەر مەیموونەکان بڵاوکراوەتەوە و دەرکەوتووە کە مەیموونی نێر کاتێک بۆنی بێچووە تازەکەی دەکات ڕێژەی هۆڕمۆنی (تێستێستیرۆن) ـی دادەبەزێت و ئەمەش وادەکات کە زیاتر بەرگەی سەختی بێچووەکەی بگرێت.

سێ هۆکاری سەرەکی بۆنی خۆشی منداڵ

هۆکاری یەکەم

یەکێک لە هۆکارەکان دەردراوێکی کیمیایی پێستی منداڵەکەیە کە (sweat gland) دەریدەدات.

هۆکاری دووەم

دەکرێت هۆکاری دووەم زیندەچالاکییەکانی کۆئەندامی هەرسی منداڵەکە بێت، دوای چەند هەفتەیەک ئەم بۆنە خۆشە نامێنێت هۆکارەکەشی گۆڕانکارییە لە شیر خواردنی منداڵەکەدا.

هۆکاری سێیەم

ئەو پارچە سپییەی کە لەکاتی لەدایکبوون بەسەر جەستەی منداڵەکەوەیە هۆکارێکی ترە بۆ ئەو بۆنە خۆشەی منداڵ کە پێی دەوترێت (vernix) هەرچەندە دوای لەدایکبوون منداڵەکە دەشۆردرێت بەڵام کاریگەری ئەم ماددەیە تا چەند هەفتەیەک دەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



9004 بینین