چۆنیەتی پاککردنەوەی چێشتخانە لە چەوری

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-06-25-21:35:00 - کۆدی بابەت: 5681
چۆنیەتی پاککردنەوەی چێشتخانە لە چەوری

ناوه‌ڕۆك

ئەو زیانانە چین کە بەھۆی پیسی دۆڵابەکانەوە دروست دەبن؟

پاککردنەوەی ڕۆژانەی کەلوپەلی چێشتخانە و سەر فڕن و پاککردنەوەی زەویەکەی، لە کارە سەرەتاییەکانە بۆ ھێشتنەوەی جوانی دەرەوەی چێشتخانە، بەڵام لابردنی تۆز و پیسی بە تەنھا بەس نییە، بەڵکو پێویستە پەیڕەوی چۆنییەتی پاککردنەوەی چێشتخانە لە چەوری و ڕۆن و پاشماوەی خواردن بکرێت، چونکە بە تێپەڕبوونی کات ئەم پیسیانە دەلکێن بە تاک و دیواری چێشتخانە و لابردنی قورس دەبێت.
بێجگە لەوە مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ناتەندروستیانەیە و دەبێتە ھۆی بۆگەنی و دروست بوونی بەکتریاکان، وە دەرکەوتنی بۆنێکی ناخۆش لە تاکەکاندا، باشترین ڕێگە بۆ لابردنی چەوری تاکەکان بریتیە لە پاککردنەوەیان ھەموو چەند مانگ جارێک.

چۆنیەتی پاککردنەوەی چێشتخانە لە چەوری

چێشتخانە بەشێکی سەرەکییە لە ماڵ، بەڵام ئەگەر پشتگوێ بخرێت ئەوا پاککردنەوەی دەبێتە کارێکی قورس، بۆیە پێویستە ھەنگاوەکانی پاککردنەوەی بەش بەش بکرێت نەک لە یەک کاتدا ھەموو کەلوپەلەکانی چێشتخانەکە دەربھێنرێت، چونکە ئەمە شپرزی دروست دەکات، وە دەتوانرێت چێشتخانەیەکی پاک لە سەرەوە تا خوارەوە بە دەست بھێنیت لە ڕێی ھەنگاوەکانی پاککردنەوەی چێشتخانە لە چەوری.

پاککردنەوەی تاکەکان

دەتوانرێت گیراوەی سرکەی سپی لەگەڵ ئاوێکی شلەتێندا بکرێتە ناو شوشەی ئاوپرژێنەوە پاشان پرژاندنی گیراوەکە بە ڕێژەیەکی کەم بە سەر تاکەکاندا بۆ ئەوەی دوور بێت لە خراپ بوون و داپۆشینی بە شێوەیەکی تەواو، پاشان وازی لێ بھێنرێت بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک، چونکە سرکە زۆر باشە لە لابردنی پەڵە و چەوری لکاو و ڕەق، و دواتر پرژاندنی گیراوەکە جارێکی دیکە بەسەر تاکەکاندا.
پاشان سڕینی بە خاولیەکی بچووک و وشک بۆ لابردنی چەوری و ڕۆن، بەکارھێنانی پاککەرەوەیەکی تایبەت بە چەوری و پەڵە سەختەکان، بۆ ئەوەی زیانی بۆ تاکە تەختەییەکان نەبێت و نەبێتە ھۆی ژەنگ ھێنان یان کڕانەوەی، پرژاندنی گیراوەی پاککردنەوەکە بەسەر ئەو شوێنانەی کە پیسی و چەوری تێدایە و پاشان پاککردنەوەی بە خاولیەکی نەرم بە شێوەی بازنەیی تا پیسییەکە لادەچێت، وە وشککردنەوەی تاکەکان بە خاولیەکی نوێ و نەرم، پاش تەواو بوونی وشککردنەوەکە دەبینین کە ھیچ چەوریەکی پێوە نەماوە، و دەتوانین ئەم کارە دووبارە بکەینەوە ئەگەر پێویست بوو.

پاککردنەوەی دیواری چێشتخانە 

لە سەرەتادا ئاوێکی شلەتێن بکرێت بە دیوارەکاندا، بۆ نەرم کردنەوەی چەوری و پیسییەکان، پاشان سڕینی دیوارەکان بە ئیسفەنجێکی تەڕ و سابوون، وە ئەگەر پەڵەی سەخت ھەبوو ئەوە دەتوانیت سرکەی سپی پوخت بەکاربھێنیت، پاش دڵنیابوونەوە لە لاچوونی پەڵەکان بە خاولیەکی پاک وشک دەکرێتەوە.

پاککردنەوەی فڕن

تەڕکردنی توڵەکانی فڕنەکە بە ئاوی شلەتێن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پاشان پاککردنەوەی بە ئیسفەنجێکی تەڕ و سابون، و پاککردنەوەی فڕنەکە لە ناوەوە بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە چارەکە کوپێک لە خوێ و سێ چارەک لە سۆدەی نان و چارەکە کوپێک لە ئاو، پاشان پژاندنی بە ھەموو فڕنەکەدا و دانانی بۆ ماوەی شەوێک و لابردنی و وشک کردنەوەی بە خاولیەکی وشک.

چۆن ئامێرەکانی چێشتخانە پاک دەکرێتەوە بە بەکارھێنانی ماددەی سروشتی؟

ھەموو خانمێک ئاوات بە چێشتخانەیەکی خاوێن دەخوازێت، بەڵام بیرکردنەوە لە پاککردنەوەی ھەموو پارچەکانی نێو چێشتخانەکە بە کارێکی قورس دادەنرێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنھا کەمێک لە کارکردن و زانینی پێویستە، بۆ بەدەستھێنانی ئامێری پاک لە چێشتخانەدا.

  • ساردکەرەوە: پرژاندنی سرکە و ئاو بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی خواردنە ماوە بەسەرچووەکان و ئەو پەڵانەی کە بە سەختی لادەچن، و دانانی بۆ چەند خولەکێک، پاشان کردنەوەی ڕەفەکان تاکو ساردکەرەوەکە بەجوانی خاوێن ببێتەوە.
  •  مایکرۆوەیڤ: بۆ لابردنی چەوری پێویستە دەفرێک لە ئاو کە پارێزراوە لە شەپۆلی مایکرۆوەیڤەکە بخرێتە نێوی، پاشان داگیرساندنی گەرماکە تا پلەی کوڵان و بە جێھێشتنی تا پڕ دەبێت لە ھەڵم، پاشان سڕینی سەرەکەی بە ئاسانی.
  •  ستیلی دژە ژەنگ: بۆ پەڵە ئاوییەکان خاولییەکی تەڕ بە سرکە بخرێتە نێو سرکەی سپی کوڵاو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان سۆدەی نان دەپرژێنرێت پیایدا و بە خاولیەکی وشک و پاک بسڕدرێت، وە دەتوانرێت کحول بەکاربھێنرێت بۆ لابردنی جێگە پەنجەکان، هەروەها بۆ بریقەدانەوەی زیاتری ستیلە دژە ژەنگەکە دەتوانرێت زەیتی لیمۆ بەکاربھێنرێت و بە پارچەیەک قوماش پێیدا بھێنرێت.
  • ئامێرە بچووکەکان: بەکارھێنانی فڵچەیەکی بچووک بۆ پاککردنەوەی ناوچە قوڵەکان و تەنیشتە نادیارەکان کە گەیشتن پێیان قورسە، وە ھەروەھا باش سڕینی لە ڕووی دەرەوە بۆ لەناوبردنی ھەموو پەڵەکان.


سەرچاوەکان



1264 بینین