ئێکس کۆم

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-03-02:03:00 - کۆدی بابەت: 5725
ئێکس کۆم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئێکس کۆم بانکێکی ئۆنلاین بوو کە لەلایەن ئیلۆن مەسک، هاریس فریکەر (Harris Fricker)، کریستۆڤەر پەین (Christopher Payne) و ئێد هۆ (Ed Ho) لە ساڵی 1999 دامەزرێنرا، لە ساڵی 2000 کۆمپانیای ئێکس کۆم لەگەڵ کۆمپانیای کۆنفینیتی یەکیان گرت، پاشان ناوی گۆڕدرا بە پەی پاڵ و لە ساڵی 2002 لەلایەن کۆمپانیای (ئی بەی)ـەوە بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار کڕدرا، لە تەموزی ساڵی 2015 پەی پاڵ لە وەک بەشێک لە کۆمپانیای ئی بەی جیابوویەوە و بوو بە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ.

شێوازی کارکردن

ئێکس کۆم یەکێک بوو لە یەکەمین بانکە ئۆنلاینەکانی جیهان، کە سەرەتا پارەکانی بانکەکە لەلایەن (Federal Deposit Insurance Corporation - FDIC)ـەوە دابین دەکرا، کۆمپانیاکە سەرەتا لەلایەن ئیلۆن مەسک و گرێگ کۆورییەوە دامەزرا.

مێژوو

لەسەرەتای ساڵەکانی کۆمپانیای ئێکس کۆمدا کێشەی دەسەڵات دروستبوو لە نێوان ئیلۆن مەسک و هاریس فریکەر، کە بووە هۆی هەوڵدانی فریکەر بۆ ئەنجامدانی کودەتا و بوون بە بەڕێوبەری ئێکس کۆم بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

لە مارتی ساڵی 2000 کۆمپانیای ئێکس کۆم یەکی گرت لەگەڵ کۆمپانیای کۆنفینتی، کە گەورەترین ڕکابەری ئەوکاتەی بوو، کۆمپانیا نوێیەکە سەرەتا ناونرا ئێکس کۆم، هەروەها ئیلۆن خاوەنی زۆرترین پشکەکانی بوو و کرا بە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە.

لە ساڵی 1998 کۆمپانیای کۆنفینیتی بەرهەمێکی ڕاگەیاند بە ناوی پەی پاڵ، کە تونای ئەوەی دەبەخشی بە بەکارهێنەران کە پارە بنێرن لە ڕێگەی ئامێری پاڵم پایلۆت (Palm Pilot)ـەوە، کە ئامێرێک بوو بە بەکارهێنای تیشکی ژێر سوور (infrared port) پارەی لە بەکارهێنەرێکەوە دەنارد بۆ بەکارهێنەرێکی تر، دواتر پەی پاڵ پەرەی سەند و رێگەی بە بەکارهێنەرەکان دەدا کە لەڕێگەی ئیمەیڵ و ئینتەرنێتەوە پارە بنێرن.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2000 ئیلۆن مەکس گۆڕدرا بە پیتەر تیڵ (Peter Thiel) کە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای کۆنفینیتی بوو، لە حوزەیرانی ساڵی 2001 ناوی کۆمپانیاکە لە ئێکس کۆمەوە گۆڕدرا بۆ پەی پاڵ.

لە 3ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 کۆمپانیای ئی بەی (eBay) کۆمپانیای پەی پالی کڕی بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار.

لە 5ـی تەموزی ساڵی 2015 کۆمپانیای پەیپاڵ لە ئی بەی جیابوویەوە و بوو بە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ.

لە 5ـی تەموزی ساڵی 2017 ئیلۆن مەسک دۆمەینی ئێکس کۆم (x.com)ـی لە کۆمپانیای پەیپاڵ کڕییەوە، بە وتەی خۆی بۆیە وێبسایتەکەی کڕیوەتەوە چونکە: "خۆشەویستی و بایەخێکی زۆری هەیە لەلای".

لە 14 تەموزی ساڵی 2017 وێب سایتی ئێکس کۆم دووبارە دەستی کردەوە بەکارکردن و کاتێک وێبسایتەکە دەکرایەوە پیتی (X) لە سووچێکی سایتەکەدا دەردەکەوێت، بەڵام لە مانگی کانوونی یەکەمدا هەر کەسێک کە دەڕۆیشتە سەر وێب سایتەکە، وێب سایتەکە سووبارە ئاڕاستەی دەکردەوە بۆ وێب سایتی کۆمپانیای (کۆمپانیا بێتامەکە - The Boring Company) کە خاوەنەکەی بەهەمانشێوە ئیلۆن مەسکە.

لە ئێستادا وێب سایتی ئێکس کۆم دووبارە لەکار کەوتووەتەوە و لە کاتی سەدانی کردنیدا تەنها پیتی (X) لە سووچی سەرەوەی لای چەپدا دەردەکەوێت، ئەمە لینکی وێب سایتەکەیە و دەتوانیت سەردانی بکەیت:

x.com


سەرچاوەکان



1442 بینین