کێشەی خراپی خەوی منداڵ و چارەسەری 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-08-15:24:00 - کۆدی بابەت: 5793
کێشەی خراپی خەوی منداڵ و چارەسەری 

ناوه‌ڕۆك

کێشەکانی خەوی منداڵ


خەو ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ گەشەی منداڵ و کۆنتڕۆڵکردنی برسییەتی منداڵەکە، و یارمەتی جێگیری کێشی منداڵەکە دەدات.

منداڵەکەت فێر بکە کە بە ڕۆژ و شەودا بخەوێت، بەڵام ئەمە لۆژیکی نییە کە بتەوێت منداڵەکەت تەواوی شەوەکە بخەوێت، زۆر ئاساییە کە منداڵ بە شەودا لە خەو هەستێت چونکە تەنانەت ئەوانەشی کە تەمەنیان گەورەیە بۆیان ڕوودەدات کە بە شەودا خەبەریان ببێتەوە.

ئەرکی دایک و باوک

دایک و باوک دەبێت سەرنج بخەنە سەر خەوی منداڵەکە چونکە بڕی ئەو کاتژمێرانەی کە منداڵەکە دەخەوێت کاریگەری هەیە لەسەر سەلامەتی منداڵەکە و یەک کاتژمێر کەمتر بخەوێت کاریگەری هەیە لەسەر کاری مێشک و گەشەی منداڵەکە، کەواتە ئاگاداری کاتی خەو و هەستان لە خەوی منداڵەکەت بە.

کاتی بێداریش کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕەفتاری منداڵەکە و کاتی بێداری منداڵ زۆر کەمە و وردە وردە لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی منداڵەکەدا ئەم کاتەش زیاد دەکات و خەوی کەم دەبێتەوە، منداڵ بە درێژایی ڕۆژەکە ١٧ کاتژمێر دەخەون.

شێوازی خەوی منداڵ

کاتێک لە منداڵدانی دایکیدایە

کاتێک لە منداڵدانی دایکیدایە منداڵەکە، زۆرینەی کاتەکانی بە خەو بەسەر دەبات، کاتێک لە خەو هەڵدەستێت گوێی لە دەنگ و لێدانی دڵی دایکیەتی و دواتر دەخەوێتەوە.

کاتێک لەدایک دەبێت

منداڵی تازە لەدایکبوو، لە خەو هەڵدەستن، دەگرین و شیر دەخۆن و دووبارە دەخەونەوە، بەم شێوەیە بەردەوامە، منداڵ کاتێک شیری دایکی دەخوات، نزیکەی ٢٠ خولەک درێژە دەکێشێت، تاکوو شیرەکە هەرس ببێت، بەڵام ئەگەر شیری وشک بخوات نزیکی ٢ کاتژمێری دەوێت تاکوو هەرس ببێت.

ڕێکخستنی خەوی منداڵ

لە دوو مانگی سەرەتای تەمەنی منداڵەکەدا، خەوی پێ خۆشە، بەڵام دوای سێ بۆ چوار مانگی خەوی منداڵەکە کەمتر دەبێتەوە، بە درێژایی شەویش چەند جارێک لە خەو هەڵدەستێت، زۆرێک لە دایکان خۆیان بە هۆکاری ئەوە دەزانن کە منداڵەکەیان شەوان هەڵدەستێت و ناخەوێت، خۆیان سەرزەنشت دەکەن، بەڵام زۆرینەی منداڵان بە شەودا ئاوان و ئەمە شتێکی ئاساییە.

لە هەشت مانگیدا خەوی منداڵ دەچێتە قۆناغێکی نوێ و لە سێ ساڵیدا وەک کەسانی گەورە دەخەوێت، بەڵام لە پێنج ساڵی بۆ شەش ساڵیدا منداڵ دووبارە کێشەی خەوی بۆ دروست دەبێتەوە لە شەودا.

منداڵ لە شەو و ڕۆژێکدا پێوستی بە چەند کاتژمێر خەو هەیە؟

بڕی خەوتنی منداڵەکە پەیوەندی هەیە بە تەمەنی منداڵەکەوە، منداڵی یەک ساڵ پێویستی بە ١١ تا ١٤ کاتژمێر هەیە بۆ خەو لە ڕۆژێکدا، لە منداڵی سێ بۆ چوار ساڵدا ئەم بڕە کەم دەکات ١١ بۆ ١٣ کاتژمێر دەخەون، منداڵی شەش تا سیانزە ساڵ دەبێت ڕۆژانە ٩ بۆ ١١ کاتژمێر بخەون، ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر خەو بۆ نەوجەوانان پێویستە لە شەو ڕۆژێکدا.

خەوی ڕۆژانەی منداڵ دەبێت چەند کاتژمێر بێت؟

خەوی ڕۆژی منداڵ پەیوەندی هەیە بە خەوی شەوەوە، ئەگەر منداڵێکی یەک ساڵ کە شەو و ڕۆژەکە پێویستی بە ١٤ کاتژمێر خەو هەیە، ئەگەر خەوی شەوی ٨ کاتژمێر بێت ئەوا پێویستە ئەو چەند کاتژمێرەی تر لە ڕۆژدا بخەوێت، منداڵ کە گەیشتە تەمەنی پێنج ساڵی خەوی ڕۆژی نامێنێت و دەوەستێت، بۆیە پێویستە ئەو منداڵانە شەو زوو بخەون تاکوو خەوێکی زۆریان هەبێت.

دایکان چۆن منداڵ بخەوێنن بە شەودا؟

بهێڵن منداڵەکە بگری

کاتێک منداڵ خەوی دێت بهێڵن بگری و گریانی زۆر هیلاکی دەکات و زوو خەوی لێ دەکەوێت، دەبێت خۆت بڕیار بدەیت ئایا ئەم ڕێگایە گونجاوە بۆ منداڵەکەت یان نا چونکە تۆ دەزانیت ڕەفتاری چۆنە.

هەندێک جار وەڵامی مەدەرەوە

کاتێک منداڵ دەگری و خێرا دەچیت لە باوەشی دەکەیت، دەزانێت کە بۆ هەر کارێکی کاردانەوەیەکت دەبێت، بۆیە کاتێک شەوان هەڵدەستێت و دەگری دەیەوێت تۆ بێیت و لە باوەشی بگریت، بۆیە خێرا ئەم کارە مەکە و بهێڵە کەمێک تێبپەڕێت تاکوو خۆی بخەوێتەوە، هەڵبەتە ئەمە لە کاتێکدا کە دڵنیابیت گریانەکەی بە هۆی برسییەتی و خۆپیسکردنییەوە نییە.

چەند ڕێگایەک کە منداڵەکەت ئارام دەکاتەوە و زوو خەوی لێ دەکەوێت

  • پێش خەوتن منداڵەکەت بشۆ
  • کاتێک منداڵەکە لە جێ مەهێڵە یاری بەکاربهێنێت.
  • ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە سەرو دوو ساڵەوەیە، کاتژمێرێک پێش خەوتنی تەلەفزیۆن و تابلێتەکەی بکوژێنەرەوە.
  • ئەگەر منداڵەکە لە تاریکی دەترسێت، ئەوا گڵۆپێکی کەم ڕووناکی ئیش پێ بکە.
  • دوورکەوە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی منداڵ بۆ خەواندنی.
  • ئەگەر فێرت کردووە، چیرۆکی بۆ بخوێنەوە یاخود گۆرانی بۆ لێبدە و یاخود خۆت لایلایەی بۆ بکە.


سەرچاوەکان



3170 بینین