هەڵبژاردنی دژەخۆر بەپێی جۆری پێست

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-09-13:58:00 - کۆدی بابەت: 5805
هەڵبژاردنی دژەخۆر بەپێی جۆری پێست

ناوه‌ڕۆك

دژەخۆر

دژەخۆر بە گرنگترین بەرھەم دادەنرێت بۆ پاراستنی پێست، بەتایبەت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ھاویندا، گرنگە بۆ پاراستنی ڕووخسار و ھەردوو دەست لە تیشکی زیانبەخشی خۆر، کە دەبێتە ھۆی زوو دەرکەوتنی چرچی لە ڕووخساردا، بۆیە پێویستە لە وەرزی ھاویندا گرنگییەکی زیاتر بدەیت بە بەکارھێنانی دژەخۆر، تەنانەت لە ماڵ نەچیتە دەرەوە بەبێ بەکارھێنانی دژەخۆر و پێویستە دوو کاتژمێر جارێک دژەخۆرەکە نوێ بکەیتەوە، تا پێستت بپارێزیت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر.

چەند ڕێنماییەک بۆ چۆنییەتی ھەڵبژاردنی دژەخۆری گونجاو 

دژەخۆری کرێمی

  • ئەگەر لەو کەسانەی کە پێستت وشکە و پێویستی بە شێدارکردنەوە ھەیە بە بەردەوامی، ئەوە پێویست دەکات دژەخۆری کرێمی بەکاربھێنیت، چونکە ئەم جۆرە زەیتی تێدایە و یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، بۆ دڵنیابوونەوەت لە شێداربوونەوەی پێست و پاراستنی لە تیشکی زیانبەخشی خۆر ئەم جۆرە دژەخۆرە بەکاربھێنە.
  • ئەگەر لەو کەسانەی کە پێستێکی ئاساییت ھەیە، و حەز دەکەیت چێژ لە وەرزی ھاوین ببینیت، و حەز بە چوونە نێو ئاو دەکەیت، ئەوە پێویست دەکات دژەخۆری کرێمی ھەڵبژێریت، چونکە ئەم جۆرە پێستت دەتپارێزێت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر و گەرمی لمی کەنار دەریا.

دژەخۆری سپرا

ئەگەر پێستت چەورە یان ھەستیارە، ئەوا دژەخۆری سپرا گونجاوترین جۆرە بۆت، چونکە ئەم جۆرە زەیتی کەمتر تێدایە، ھەرچەندە ھەردوو جۆرەکە لە ھەمان پێکھاتە دروست کراون، بەڵام دەرکەوتووە زۆربەی خەڵک ئارەزووی بەکارھێنانی دژەخۆری سپرا دەکەن، چونکە شێوازی بەکارھێنانی ئاسانترە، بەڵام زانستییانە دژەخۆری کرێمی بە باشتر دادەنرێت بۆ پێست، چونکە بە شێوەیەکی سادە و ووردتر بە ڕووخساردا بڵاودەکرێتەوە.


سەرچاوەکان



1118 بینین