ڕەشی پیسایی لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-10-02:31:00 - کۆدی بابەت: 5823
ڕەشی پیسایی لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

تۆخ بوون و ڕەشبوونی پیسایی لەماوەی دووگیانیدا

پیسایی ڕەش لەماوەی دووگیانیدا لەوانەیە ناخۆش بێت بۆ دایکەکە، بەڵام زۆر جار ئەمە شتێکی ئاساییە و جێگای نیگەرانی نییە و چەند هۆکارێکی هەیە.

هۆکارە باوەکان

تەواوکەری خۆراکی ئاسن

پزیشک کاتێک دەزانێت کە خانمەکە تووشی کەمی ئاسن بووەتەوە، ئەوا تەواوکەری خۆراکی ئاسنی بۆ دەنوسێت، هەندێک کات جەستە ناتوانێت ماددە ئاسنەکە هەڵمژێت و ئەم ئاسنە بە شێوەی پیسایی ڕەش دێتە دەرەوە.

دەرمان

کۆمەڵێک دەرمانی جیاواز لەوانەیە ببنە هۆی ئەوەی کە پیساییت ڕەش ببێت.

خواردن

هەندێک خواردن کە ڕەنگی زۆریان تێدایە، دەبنە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پیسایی.

نەخۆشی

کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، قەبزی، یاخود بە هۆی دووگیانییەوە پەستان دروست دەبێت لەسەر ناوچەی حەوز و خوێنبەربوون دەبێتە هۆی ڕەشبوونی پیساییەکە.

خوێنبەربوون

خوێنبەربوون لە کۆئەندامی هەرسدا بە تایبەت بەشی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەباریکە، دەتوانێت پیسایی بگۆڕێت بۆ ڕەش، چونکە تێکەڵبوونی خوێن لەگەڵ ئەنزیمەکاندا دەبێتە هۆی پیساییە ڕەشەکە.

نیشانەی پەیوەندیدار بە پیسایی ڕەشەوە

  • تا
  • ئازاری سەر سنگ یان سک
  • سکچوون
  • قورسی هەناسەدان
  • دڵتێکچوون یا ڕشانەوەی خوێناویی
  • سەرگێژخواردن

ئەگەر لەگەڵ پیساییە ڕەشەکەدا ئەم نیشانانەت بینی ئەوا بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە و پشتگوێی مەخە.

چۆن دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە زیادبوونی پیسایی ڕەش لەماوەی دووگیانیدا؟

  • هەوڵبدە ئەوەندە خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددەی ئاسن بخۆیت کە پێویستت بە تەواوکەری خۆراکی ئاسن نەبێت، خۆراکی وەک جگەر، گۆشتی سوور، سەوزەوات و دانەوێڵەکان سەرچاوەیەکی باشی ماددەی ئاسنن.
  • بە بێ پرسی پزیشک لە خۆوە هیچ جۆرە دەرمانێک بەکارمەهێنە.
  • زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە فایبەریان تێدایە، کە دەتوانێت قەبزیی کەم بکاتەوە.
  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان، خواردنی تەندروست و هەروەها وەرزش کردن بەڵام بە پرسی پزیشک، نابێت وەرزشی قورس بکەیت، دەتوانیت چەند وەرزشێکی تایبەت بۆ ناوچەی حەوز بکەیت.
  • زۆر خواردنەوەی ئاو ڕۆژانە بە لایەنی کەمەوە ١٠ بۆ ١٢ پەرداخ ئاو بخۆرەوە، هەروەها زۆر خواردنی ئەو میوانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاو وەک خەیار و شووتی.


سەرچاوەکان



2049 بینین