دیناری عێراقی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-12-02:11:00 - کۆدی بابەت: 5851
دیناری عێراقی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دیناری عێراقی دراوی فەرمییە لە عێراقدا و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە دەردەچێت، دینار دابەش دەکرێت بۆ ١٠٠٠ فلس، بەڵام بەهۆی ڕێژەی زۆری هەڵاوسانەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا فلس و دراوی کانزایی کە بە یەکەی فلس بەکار دەهاتن بەرەو نەمان چوون و بەکارهێنانیان وەستا.

لە ساڵی 2015ـدا بانکی ناوەنی عێراقی ڕایگەیاند کە جۆرێکی دیکە لە دراوی کاغەزی بڵاودەکەنەوە لە جۆری پەنجا هەزار دیناری بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی دراو لە بازاڕە عێراقییەکاندا.

مێژووی دیناری عێراقی

عێراق بە درێژایی چوار سەدە (1534-1920) دراوە کاغەزییە عوسمانییەکانی بەکاردەهێنا، ئەمە بەردەوام بوو تاوەکو داگیرکاری بەریتانی هات و ئەم دراوەی گۆڕییەوە بە پارە و ڕوپیەی کانزایی هیندی کە لە ساڵی 1914 دەرچوبوون، لەسەر ڕووی ئەم دراوە وێنەیەکی پادشای بەریتانی ''جۆرجی پێنجەم'' هەبوو و تاکە دراو بوو کە لە عێراق مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە ساڵی 1932ـدا دوای کشانەوەی بەریتانیا لە عێراق، دیناری عێراقی دەرچووو کە جێگرەوەی ڕوپیەی هیندی بوو و بەهاکەی بەرامبەر ڕوپیە بریتی بوو لە : ١ دینار = ١٣ ڕوپیە.

دوای دەرچوونی دیناری عێراقی لە ساڵێ 1932ـدا بە جونەیهی ئیستەرلینییەوە بەسترایەوە تا ساڵی 1959، لەو ساڵەدا بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا کە پشتبەستنی دراوەکە هەمەجۆر بکات و ڕێژەی یەدەگی زێڕ لە وڵاتەکەدا بەرز بکاتەوە، ئیدی دینار بووە دراوێکی سەربەخۆ.

عێراق بڕیاریدا دینار پەیوەست کات بە دۆلاری ئەمریکییەوە بە بەهای 1 دینار = 2.8 دۆلار، لە ساڵی 1971ـدا ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاریدا بەهای دراوەکەی بە بڕی 7.9٪ نزم بکاتەوە و لە ساڵی 1937ـشدا بە بەهای 10٪ بەهای دۆلاری کەم کردەوە، بەڵام عێراقییەکان ملکەچی ئەم بڕیارانە نەبوون، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، تا وای لێهات کە نرخی هەر دینارێک بووە 3,3778 $، پاشان بەهای دینار بە ڕێژەی 5٪ دابەزی تاوەکو بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ببێتە 3,2169$، ئەم نرخە کاری پێکرا تاوەکو جەنگی دووەمی کەنداو لە ساڵی 1991ـدا، شایەنی باسە کە لە ساڵی 1989ـدا لە بازاڕی ڕەشدا هەر دۆلارێک 3 دیناری عێراقیی دەکرد.
دوای جەنگی کەنداو و بەهۆی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەشانە کۆنەکانی دینار کە لە دەرەوە چاپ دەکران بەردەست نەمان، ئیدی چاپێکی نوێ و لە دینار بڵاوکرایەوە کە کوالێتییەکەی کەمتر بوو، دوای ئەم گۆڕانە دینارە کۆنەکە ناوی لێنرا ''دیناری سویسری''.

بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی

ساڵ بەهای بەرامبەر یەک دۆڵار
١٩٣٢ ٤،٨٦
١٩٤٩ ٤،٠٣
١٩٤٩ ئەیلوول ٢،٨٠
١٩٦٠ ٣،٣٠
١٩٧١ ٢،٨٠
١٩٧٣ ٣،٣٩
١٩٨٢ ٣،٢٢

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دینار 

ساڵ بەهای بەرامبەر یەک دینار
٢٠٠٢ ٢،٠٠٠
٢٠٠٤ ١،٥٠٠
٢٠٠٧ ١،٥٠٠
٢٠٠٩ ١،٢٥٠
سەرەتای ٢٠٢٠ ١،٢٤٠
کۆتایی ٢٠٢٠ ١،٤٧٠

دیناری نوێ

دوای ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن لە ساڵی 2003ـدا لەسەر دەستی ئەمریکییەکان، دەسەڵاتی کاتی هەستا بە بڵاوکردنەوەی دیناری عێراقیی نوێ، وەشانی نوێی پارەی عێراقی لە چاپخانەکانی دیلارو لە بەریتانیا چاپ دەکران، هەروەها تایبەتمەندیی دینارەکەش ئەوەبوو بە باش دادەنرا و ساختەکردنی کارێکی سەخت بوو، لەو کاتەوە ئەم دراوە نوێ کرایەوە و دراوی عێراقی و لە هەموو عێراق و بەکارهێنرا. 

کرداری گۆڕانی پارەکەش بە شێوەیەک کرا کە هەر دینارێکی عێراقیی کە لە عێراق یان لە چین چاپکرابوو گۆڕدرانەوە بە دینارێکی نوێ، ئەو جۆرەش کە لە سویسرا چاپکرابوو گۆڕدرایەوە بە 150 دیناری نوێ.

دیناری نوێ جۆرەکانی بریتی بوون لە 50 دینار، 250 دینار، 1000 دینار، 5،000 دینار، 10،000 دینار، وە هەروەها 25،000 دینار، دیزاینی ئەم دینارە نوێیە کەمێک هاوشێوەی ئەو دینارە بوو کە بانکی ناوەندی عێراق لە ساڵەکانی حەفتا و هەشتاکاندا دروستی کردبوون کە هیچ وێنەیەکی سەدام حوسێنیان لەسەر نەبوو.

لە ساڵی 2004ـدا دراوێکی نوێ لە جۆری 500 دیناری دروستکرا و لە ساڵی 2005ـیشدا بانکی ناوەندی دوو دراوی کانزایی لە جۆرەکانی 25 دینار و 100 دینار دروستکرد، بەڵام بەهۆی کەمیی بەهایان و مامەڵە پێنەکردنیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە، دراوە کانزاییەکان کێشرانەوە و مامەڵەکردنیان ڕاگیرا، لە ساڵی 2015ـشدا بانکی ناوەندی جۆرێکی نوێی دروستکرد لە جۆری 50،000 دیناری.

لە ساڵی 2018ـشدا بانکی ناوەندی چاپێکی نوێی بۆ پێنج جۆری دراوی عێراقی دەرکرد لەگەڵ هێشتنەوەی دراوە کۆنەکان لە بازاڕدا، چاپی دووەم گۆڕانکارییەکانی جۆرەکانی (25،000 و 1،000 و 500 و 250) دیناری دەگرتەوە.


سەرچاوەکان



3328 بینین