کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-07-13-22:19:00 - کۆدی بابەت: 5872
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ناوه‌ڕۆك

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کێیە؟

یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە و وەکو هێرشبەرێک یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال دەکات، زۆرجار بە باشترین یاریزانی جیهان دانراوە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ.

ڕۆناڵدۆ پێنج جار خەڵاتی "باڵۆن دۆر" و چوار جار پێڵاوی ئاڵتونی بردۆتەوە، هەر یەکێک لەم خەڵاتانە بە یاریزانی خولی ئەوروپی دەدرێن، کریستیانۆ لە پیشەکەیدا 32 سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە کە ئەمانە لە خۆدەگرێت، حەوت نازناوی یانەی وەرزشی، پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یەک نازناوی یۆرۆ، یەک نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردی زۆربەی گۆڵە نێودەوڵەتییەکانی شکاندووە پێکەوە لەگەڵ "عەلی دایی" 109 گۆڵیان تۆمارکردووە، زۆرترین ژمارەی گۆڵی هەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە 134 گۆڵە و یارمەتیدەری "ئەسیست" 42 گۆڵ بووە، هەروەها خاوەنی ١٤ گۆڵە لە یۆرۆدا.

ژیانی منداڵی

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤێیرۆ، لە 5ی شوباتی 1985 لەدایکبووە، کریستیانۆ لە "سان پێدرۆ" لە شاری "فونشاڵ" لە دوورگەی "مادەیرا" لە پرتوگال لەدایکبووە و لە "سان ئەنتۆنیۆ, فونشاڵ" گەورە بووە، چوارەم و بچووکترین منداڵی "ماریا دۆلۆرێس دۆس" و "سانتۆس ڤیڤێیرۆس دا"یە، دایکی چێشتلێنەر و باوکی باخەوانی شارەوانی بوو، برایەکی گەورەتر لە خۆی هەیە بەناوی "هیوگۆو" و دوو خوشکی گەورەتر بە ناوەکانی "ئێڵما و کاتیا"، دایکی ئەوەی ئاشکرا کرد کاتێک بە کریستیانۆ دووگیان بووە ویستویەتی لەباری ببات بەهۆی هەژاری و گیرۆدەیی باوکی بە ماددە کهولیەکان و هەبوونی منداڵی زۆر، بەڵام دکتۆرەکەی ڕەتی کردۆتەوە و نەیهێشتووە، کریستیانۆ لە ماڵێکی هەژارنشین و سەر بە ئایینی کاسۆلیکی گەورە بووە و لەگەڵ خوشک و براکانیدا لە هەمان ژووردا ژیاوە.

لە ساڵی 1992 هەتا 1995 یاری بۆ یانەی "ئەندۆرینها" کردووە، لەو شوێنەی کە باوکی بەرپرسی چاودێریکردنی کەرەستەکانی ناو یاریگا بوو، دواتر دوو ساڵی لەگەڵ یانەی "ناسیۆناڵ"دا بەسەربرد، لە ساڵی 1997 لە کاتێکدا تەمەنی 12 ساڵان بوو لە یانەی "سپۆرتینگ لیشبۆنە" بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە تاقیکردنەوە بەردەوام بوو و پاشان بە مووچەی 1500 پاوەند وەرگیرا، دوا بەدوای ئەوە لە "مادیرا"وە گواستییەوە بۆ "ئێڵکەشیت"، لە تەمەنی 14 ساڵیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوابوو دەتوانێت بەشێوەیەکی پیشەگەرانە بەژداری یاری بکات، لەگەڵ دایکیدا لەسەر ئەوە ڕێکەوتن خوێندنەکەی ڕابگرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی جەخت لەسەر یاری تۆپی پێ بکاتەوە، لەکاتێکدا لە قوتابخانە بوو بەهۆی ئەوەی کورسییەکی نا بە مامۆستاکەیەوە لە قوتابخانە دەرکرا، کریستانۆ وتی کە مامۆستاکەی بێ ڕێزی بەرامبەر کردووە، هەر چۆنێک بێت ساڵێک دوای ئەوە توشی نەخۆشییەکی دڵ بوو لە بارودۆخێکدا بوو که دەکرا بە ناچاری واز لە تۆپی پێ بهێنێت، بە لێزەر نەشتەرگەری بۆ کرا و دوای چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە دەرکرا و دوای چەند ڕۆژێکی کەم دەستیکردەوە بە ڕاهێنان کردن.

خێزان و منداڵ و پەیوەندییەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ڕۆناڵدۆ چوار منداڵی هەیە، سەرەتا بوو بە باوکی کوڕێک، "کریستیانۆ جۆنیۆر"، لە 17ی حوزەیرانی 2010 لە ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک چاودێری منداڵەکە دەکات و ناسنامەی دایکی ئاشکرا ناکات ئەمەش وەکو ڕێکەوتنێکی پێشوەخت کە لەگەڵ دایکیدا کردوویەتی، لە کانونی دووەمی 2015دا ئەوەی ڕاگەیاند کە کۆتایی بە پەیوەندیە خۆشەویستییە پێنج ساڵانەکەی هاتووە لەگەڵ کچە نمایشکاری ڕووسی "ئایرینا شایک".

پاشان ڕۆناڵدۆ بوو بە باوکی دووانەیەک، کچێک بەناوی "ئیڤا" و کوڕێک "ماتیۆ"، لە 8ی حوزەیرانی 2017 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نەشتەرگەری لەدایکبوون، هەروەها پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچە مۆدێلێکی ئیسپانی "جیۆرجینا ڕۆدریگز" هەبووە و هاوسەرگیریان کردووە و کچێکی لێی هەیە کە لە 8ی تیشرینی دووەمی 2017 لەدایکبوو.

باوکی ڕۆناڵدۆ "جۆس"، بەهۆی ئاڵوودەبوونی بە ماددە کهولییەکانەوە جگەری تووشی نەخۆشی دەبێت و لە تەمەنی 52 ساڵیدا و لە مانگی ئەیلوولی 2005 کاتێک ڕۆناڵدۆ تەمەنی بیست ساڵ بوو کۆچی دوایی کرد، ڕۆناڵدۆ ماددە کهولییەکان ناخواتەوە و لەلایەن ڕۆژنامەی "دەیڵی میرەر"ـەوە داوایەکی پێ گەشت کە لە دژی تۆمارکرابوو بەهۆی ئەوەی لە تەمووزی 2008دا کهولێکی زۆری خواردۆتەوە لە کاتی چاکبوونەوەی برینەکەیدا، هەروەها هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەی نییە و زۆربەی کات خوێن و مۆخی ئێسک دەبەخشێت، دایکی ڕۆناڵدۆ "دۆلۆرێس" لە ساڵی 2007دا تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە بەڵام لە کۆتاییدا چاکبوەتەوە.

نازناوەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە

  1. جامی سوپەری پورتوگالی 2002

لەگەڵ مانچستەر یونایتد

  1. نازناوی خولی ئینگلیزی 2006–07, 2007–08, 2008–09
  2. جامی خولی ئینگلتەرا 2003–04
  3. جامی خولی ئینگلیزی 2005–06, 2008–09
  4. جامی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا 2007
  5. خولی یان پاڵەوانەکانی ئەورووپا 2007–08
  6. جامی جیهانی یانەکان فیفا 2008

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

  1. لالیگا خولی ئیسپانی 2011–12, 2016–17
  2. کۆپا دێڵ ڕەی 2010–11, 2013–14
  3. جامی سوپەری ئیسپانی 2012, 2017 
  4. خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2013 - 2015 - 2016 - 2017 - 2018
  5. جامی سوپەری یوفای یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2014, 2017
  6. جامی جیهانی یانەکان 2014, 2016, 2017

لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس

  1. خولی ئیتالیا 2018–19, 2019–20
  2. کۆپای ئیتالی: 2020–21
  3. سوپەر کۆپای ئیتالی 2018, 2020

لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگاڵ

  1. جامی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) 2016 
  2. خولی نەتەوەکانی ئەوروپا یوفا 2018–19

نازناوە تاکە کەسییەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

  • باشترین یاریزانی جیهان باڵۆن دۆر 2008, 2013, 2014, 2016, 2017
  • باشرین یاریزانی جیهانی فیفا 2008، 2016, 2017
  • باشترین یاریزانی جیهانی فیفپرۆ 2008
  • باشترین یاریزانی ئەوروپا 2014, 2016, 2017
  • باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەوروپی 2007–08
  • باشترین یاریزانی ئەوروپا لە ڕۆڵی هێرشبەر 2007–08
  • یاریزانی تایبەتی فیفپرۆ 2004–05
  • باشترین یاریزانی پرتوگالی 2016, 2017, 2018, 2019
  • پێڵاوی ئاڵتوونی ئەوروپی 2007–08, 2010–11, 2013–14, 2014–15
  • خەڵاتی پۆشکاشی باشترین یاریزانی جیهان 2009
  • پێکهاتەی نموونەیی فیفپرۆ 2007, 2008, 2009, 2010, 2011, 2012, 2013, 2014, 2015, 2016, 2017, 2018, 2019, 2020
  • خەڵاتی تۆپی پێی یوفا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیانەوە ڕاپرسی دەکەن 2004, 2007, 2008, 2009, 2010, 2011, 2012, 2013, 2014, 2015, 2016, 2017, 2018, 2019, 2020
  • خەڵاتی پێڵاوی زیوی پاڵەوانی ئەوروپا: 2016
  • تۆپی زیووی بۆ باشترین یاریزانی جیهان: 2008, 2014, 2017
  • باشترین یاریزانی لاوی ساڵ: 2006–07
  • باشترین یاریزانی ساڵ: 2006–07, 2007–08
  • باشترین یاریزانی وەرزەکە: 2006–07, 2007–08
  • باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی 2006–07, 2007–08
  • خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانی ئینگلتەرا 2005–06, 2006–07, 2007–08, 2008–09
  • پێڵاوی ئاڵتوونی یانە وەرزشییەکان 2007–08
  • باشترین یاریزانی لالیگا: 2013–14
  • باشترین هێرشبەری لالیگا: 2013–14
  • بەنرخترین یاریزانی لالیگا: 2012–13
  • باشترین یاریزانی وەرزی لالیگا: 2013–14, 2014–15, 2015–16
  • خەڵاتی پیچیچی 2010–11, 2013–14, 2014–15 2016–17یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا
  • خەڵاتی ساڵانەی کەسایەتی وەرزشی بی بی سی 2014
  • بەنرخترین یاریزانی ئیتاڵی 2018–19
  • باشترین هێرشبەری خولی تۆپی پێی ئیتالیا 2020–21
  • باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵ "ئیتاڵ" 2019, 2020
  • خەڵاتی ساڵانەی یازدە یاریزانی پلە یەک لە لوتکەی تۆپی پێی ئیتالیا 2018–19, 2019–20
  • پێڵاوی ئاڵتوونی پێشبڕکێی خولی پیشەگەرانەی ئیتاڵیا 2020–21
  • خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی 2020


سەرچاوەکان



4526 بینین