سەرهەنگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-14-13:49:00 - کۆدی بابەت: 5882
سەرهەنگ

ناوه‌ڕۆك

عەقید

پلەی سەرهەنگ کە بە زمانی عەرەبی و لەلای زۆربەی کوردیش بە عەقید دەناسرێت، یەکێکە لە پلە سەربازییەکان و لەدوای پلەی پێشکارەوە دێت و دەکەوێتە پێش پلەی سەرتیپەوە.

پلەی دواتر: سەرتیپ

پلەی پێشووتر: پێشکار

نیشانەکەی

نیشانەی پلەی سەرهەنگ بریتییە لە هەڵۆیەک و دوو ئەستێرە لەسەر هەردوو شان.

وڵاتانی تر

لە زمانی ئینگلیزی و وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا یەکێکە لە گەورەترین پلەکان و بە کۆلۆنێل دەناسرێت "Colonel"، و لە وڵاتی ئێران بە "سرهنگ" دەناسرێت.

لە پێشوودا و لە سەدەکانی ١٧ و ١٨ و ١٩دا پلەی کۆلۆنێل بەرپرسی بەتالیۆنێک بوو (فەوج)، بەڵام ئێستا پلەکە زۆر بەرزترە و هەندێکجار وەک پلەیەکی فەخری دەبەخشرێت بە کەسێک، ئەم پلەیە دەکەوێتە پێش پلەی کۆلۆنێلی دووەم یاخود پێشکار و ئەو بە جێگری پلەی کۆلۆنێل دادەنرێت.

لە هەندێک وڵات کە سووپایەکی بچووکیان هەیە وەک ڤاتیکان و مۆناکۆ پلەی سەرهەنگ یاخود عەقید بەرزترین پلەیە لە سوپاکەدا و پێویست بە پلەکانی سەرووتر ناکات. 


سەرچاوەکان



2355 بینین