ئازاری لایەکانی سەر 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-19-14:34:00 - کۆدی بابەت: 5959
ئازاری لایەکانی سەر 

ناوه‌ڕۆك

سەرئێشە

سەرئێشە یان ئازاری سەر لە حاڵەتە باوەکانە، بەوە وەسف دەکرێت کە هەست کردنە بە پەستان یان هەست بە لێدانە لە سەردا، وێڕای هەستکردن بە نائاسوودەیی، هەروەها دەکرێت لە بەشێکی دەموچاویشدا بێت، یان کەلەی سەر یان لە هەردوو لای سەر یان لە تەواوی سەردا، هەروەکوو چۆن دەکرێت توند بێت یان هێواش هێواش توندییەکەی زیاد بکات.

دەکرێت چارەسەری سەرئێشەی کەم لە ڕێگەی وەرگرتنی ئەو  ئازارشکێنانەوە بێت کە پێویستیان بە ڕەچەتەی پزیشک نییە، یان لە ڕێی هەندێک خوراردن و خواردنەوەوە، یان وەرگرتنی پشوویەک، بەڵام حاڵەتی سەرئێشە توندەکان ڕەنگە نیشانەی هەبوونی نەخۆشی تر بێت، وەکوو: جەڵتەی مێشک و لوو و مەیینی خوێن، کە ئەوانیش چەند حاڵەتێکی دەگمەنن. 

هۆکاری ئازاری لایەکانی سەر

پزیشکەکان چەندین نەخۆشییان دەستنیشان کردووە کە دەبنە هۆی ئێشانی لایەکانی سەر، کە سەرئێشەی یەکەمی پەیوەندی بە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ترەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆمەڵێ کردەوە هەیە کە لە مێشکدا ڕوودەدەن، لە نمونەکانی سەرئێشەی یەکەمی بریتین لە شەقیقە (لاسەرئێشە) و سەرئێشەی دوودڵی و سەرئێشەی کۆمەڵی، بەڵام سەرئێشەی دووەمی ڕوودەدات لە ئەنجامی حاڵەتێکی نەخۆشی، لە گرنگترین هۆکارەکانیش: 

  • لووی مێشک، یان ئاوسانی لوولەخوێنەکانی مێشک: لووەکانی مێشک و ئاوسانی لووەلە خوێنەکانی مێشک دەبنە هۆی زیادبوونی خوێنی گەیشتوو بە مێشک، کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی پەردەکانی مێشک، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پەستان خستنە سەر مێشک و دروستبوونی ئازار لەسەر لایەکانی سەردا. 
  • سەرئێشەیەک کە لە ملەوە سەرهەڵبدات: ئەم سەرئێشەیە لەکاتی هەبوونی کێشەیەک لە بڕبڕەکانی مل یان پەستان کەوتنە سەر دڕکە پەتک ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازار لە ملدا و درێژدەبێتەوە بۆ سەر و دەبێتە سەر ئێشە.
  • زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەرمان: خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان ڕۆژانە و هەوڵدان بۆ وەستاندنی لە ناکاو دەبێتە هۆی سەرئێشە، لە نمونەی ئەم دەرمانانەش هایرۆکۆدۆنە. 
  • هەوکردنی پەردەکانی مێشک: هەوکردنی پەردەکانی مێشک لە ئەنجامی توشبوون بە میکرۆبێک لە پەردەکانی مێشک و دڕکە پەتکدا ڕوودەدات. 
  • سەرئێشەی پاش بەرکەوتنێکی توند: ڕوودەدات لە ئەنجامی بەرکەوتنێکی توند یان پێکران، وەکوو ڕووداوی هاتوچۆ و خلیکسێنە و کەوتن. 
  • سەرئێشەی گیرفانەکانی لووت: هەوکردنی گیرفانەکانی لووت دەبێتە هۆی ئازار و پەستان لە دەموچاو و سەردا. 
  • سەرئێشەی بڕ بڕەی پشت: سەرئێشە ڕەنگە ڕووبدات لە ئەنجامی دزەکردنی شلەکانی دڕکە پەتک پاش توشبوونی کەسەکە بە پێکانێک یان بەنج کردن لە دڕکە پەتکدا. 

هەروەها دەکرێت سەرئێشەی دووەمی لە ئەنجامی چەند حاڵەتێکی تریشدا ڕووبدات وەکوو: 

  • زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کهول. 
  • خوێنبەربوون لە مێشک و دەوروپشتی. 
  • ژەهراوی بوون بە یەکە ئۆکسیدی کاربۆن. 
  • وشکبوونەوە.
  • بەرزبوونەوەی پەستانی چاو.
  • لێکخشاندنی ددانەکان. 
  • توشبوون بە سەرما و ئەنفلۆنزا
  • جەڵتەی مێشک.
  • سەرئێشەی هەڵگەڕاوە. 
  • توشبوون بە هەڵگەڕانەوەی مێشک. 
  • ترس و تۆقین.

جۆرەکانی سەرئێشە

  • سەرئێشەی پەشۆکاوی: بڵاوترین جۆری سەرئێشەی یەکەمییە، کە کەسی توشبوو بە شێوەی پەستانێک لە دەوری سەر هەستی پێ دەکات، یان ئازارێکی جیگیر لە لایەکانی سەر، یان ئازارێک کە درێژدەبێتەوە بۆ پشتەوەی سەر و مل، دەکرێت ئەم سەرئێشەیە چەند کاتژمێرێک بۆ چەند ڕۆژێک بخایەنێت، یان دەکرێت درێژخایەن بێت و بۆ زیاتر لە ١٥ ڕۆژ بمێنێتەوە. 
  • لاسەرئێشە(شەقیقە): نەخۆش هەست بە لاسەرئێشە دەکات وەکوو لێدانێک لە یەکێک لە لایەکانی سەر، ڕەنگە چەند نیشانەیەکی تریش هاوشانی بێت، وەکوو: نا ڕوونی بینین، هەستیاری ڕووناکی، دڵ تێکەڵهاتن و تێکچوون، هەروەها شەقیقە بە دووەم بڵاوترین جۆرەکانی سەرئێشەی یەکەمی دادەنرێت، دەکرێت لاسەرئێشە لە چەند کاتژمێرێکەوە تاکوو ٢ یان ٣ ڕۆژ بەردەوام بێت. 
  • سەرئێشەی هەڵگەڕاوە: ئەم سەرئێشەیە ڕوودەدات لە ئەنجامی زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکانی ئازاری سەر، بە زۆری سەرئێشەکە لە بەیانی زووەوە دەست پێدەکات و بە درێژایی ڕۆژەکە بەردەوام دەبێت، وەکوو چۆن توندی ئازارەکە بە خواردنی دەرمانەکانی زیاتر دەبێت، هەروەها دەکرێت ئەم سەرئێشە هەڵگەڕاوەیە هاوشانی چەندین نیشانەی تر بێت وەکوو: ئازاری مل و کەمبوونەوەی کوالیتی نوستن و کەمخەوی و گیرانی لووت


سەرچاوەکان



4822 بینین