پێکەنینی منداڵ و مانای پێکەنینەکانی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-19-16:19:00 - کۆدی بابەت: 5964
پێکەنینی منداڵ و مانای پێکەنینەکانی

ناوه‌ڕۆك

پێکەنینی منداڵ

پێکەنین یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات لە ڕووی سۆزداری و کۆمەڵایەتییەوە، بۆیە زۆر باشە تا دەتوانن منداڵ بخەنە پێکەنین، بە پێی لێکۆڵینەوەکان منداڵان بە گشتی دەتوانن ٣٠٠ جار پێبکەنن لە ڕۆژێکدا، تاکوو دەبنە شەش ساڵ.

بۆچی منداڵ پێدەکەنێت؟

پێکەنین نیشانەی بارودۆخی منداڵێکە کە لە ڕێگەی چەند یارییەکی جوڵاوەوە هەستی پێ دەکرێت، گەرچی منداڵان کاتێکیش لە سکی دایکیاندان زەردەخەنە دەکەن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە ئەوان بە ڕاستی دڵخۆشبن و لە واتای پێکەنین و زەردەخەنە تێبگەن.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە منداڵان بە بێ گوێدانە ئەو خۆشەویستییەی کە دایک و باوکی بۆیان هەیە، خۆیان زەردەخەنە لەسەر لێویانە، دوای ٥ مانگ، خۆشەویستی دایک و باوک کاریگەری دەخاتە سەر منداڵەکان و ئەم هەستە لە ٧ مانگیدا زیاتر دەکات.

پێکەنین و زەردەخەنەی منداڵ لە ١ مانگیدا

منداڵان لە خەودا زەردەخەنە دەکەن هەر بۆیە، ئەوان کاردانەوەیان دەبێت بە دەست لێدان و دەنگی نەرم و هەوای فێنک لە کاتی خەودا و بەمە زەردەخەنە دەکەن.

پێکەنین و زەردەخەنەی منداڵ لە ٢ مانگیدا

منداڵەکە کاردانەوەی دەبێت بۆ شتەکانی دەورووبەری و کاتێک ڕووخساری کەسەکان دەبینێت زەردەخەنە دەکات.

پێکەنینی منداڵ له مانگی ٣ و ٤

لەم ماوەیەدا منداڵەکە دەبێتە هونەرمەند، کاتێک قسە دەکەیت لەگەڵ منداڵ یاخود یاری بۆ دەکەیت وەڵامی بۆ ئەمە پێکەنین دەبێت.

پێکەنینی منداڵ لە ٦ مانگیدا

لەم تەمەنەدا پێکەنینی منداڵ زیاتر دەبێتە هەڵبژاردەیی و منداڵەکە بە ئارەزووی خۆیەتی کە بۆ کێ پێدەکەنێت و بۆ کێ پێناکەنێت.

چۆن بتوانیت منداڵێک بخەیتە پێکەنین؟

ختووکە دان

ختووکە دانی منداڵەکە پێش هەموو شتێک دەست لێدانیەتی، منداڵیش پێستێکی نەرم و ناسکی هەیە و زۆر هەستیارە بە دەست لێدان و خێرا کاردانەوەی خۆی بە پێکەنین دەردەخات، و دواتریش ختووکە دانی شوێنی هەستیار خۆی وادەکات زیاتر پێبکەنێت منداڵەکە.

شۆردن

منداڵی بچووک کاتێک کە دەیشۆیت و پاکی دەکەیتەوە زەردەخەنە دەکات و پێی خۆشە، چونکە پاک دەبێتەوە و ئارامبەخشە بۆی، بەڵام کە کەمێک گەورەبوو منداڵەکە ڕقیان لە خۆشۆردن دەبێت بۆیە گرنگە کە کاتی خۆشۆردن یاریان لەگەڵدا بکەیت و بەردەوام بیانخەیتە پێکەنین.

یارییەکان

کڕینی یاری نوێ بۆ منداڵەکەت هەستێکی خۆشی پێ دەبەخشێت، بەڵام لە هەمووی گرنگتر یاریکردنە لەگەڵ منداڵەکەت بە یارییەکانی و جوڵە پێکردنیان، هەروەها گرنگە لە ٨ مانگیدا یاری خۆشاردنەوە بکەیت لەگەڵ منداڵەکەتدا ئەویش بە هەردوو دەستت ڕووخسارت دابپۆشە، دواتر دەستت لاببە و بڵێ میاو، لەوانەیە ئەمە لای زۆرینە گەمژانە بێت بەڵام منداڵ بەم یارییە زۆر پێدەکەنێت و هەستێکی خۆشی پێ دەدات.


سەرچاوەکان



4118 بینین