کەڵەشاخی عەشائیری

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-19-17:04:00 - کۆدی بابەت: 5965
کەڵەشاخی عەشائیری

ناوه‌ڕۆك

کەڵەشاخی عەشائیری چییە؟ 

کەڵەشاخ بەدرێژایی مێژوو زۆربەی نەتەوە و هۆزەکان وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ خۆپاراستن و دووربوون لە نەخۆشی بەکاریان هێناوە، ئەوانەی بەم کارە هەستاون و ئەنجامیان داوە، لە هەر سەردەمێک بەجۆر و شێوازێکی جیاواز ئەنجامیانداوە، ئەو نەتەوانەی بەکاریان هێناوە بەشێوازێکی پزیشکیی کۆن و عەشائیری کەڵەشاخیان کردووە و ئەنجامیان داوە بۆ خەڵک.

کەڵەشاخی عەشائیری دوورە لە بنەما زانستی و پزیشکیەکانی کەڵەشاخ، چونکە بەشێوەیەکی عەشائیری و دوور لە مەرجی تەندروستی ئەنجام دەدرێت، کاریگەری خراپ بە دوای خۆیدا دێنێت، بۆیە دەبێ خۆمانی لێ بپارێزین، هەروەها کەڵەشآخ لای هەموو کەسێ نابێت بکرێت بەتایبەتی کەسێ شارەزا نەبێ و دوور لە مەرجی تەندروستی ئەنجامی بدات.

کەڵەشاخی عەشائیری بە خراپترین شێوازی بەکارهێنان دادەندرێ بۆ چارەسەری نەخۆشی چونکە دوورە لە بنەما زانستیی و پزیشکیەکانی کەڵەشاخ، هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ ئەم شێوازە کەڵەشاخ گرتنە لەنێو زۆرێک لە نەتەوە و هۆزەکان ئەنجام دەدرێ، کوردەواری خۆشمان لێی بێ بەش نییە، دەبێ بەتەواوی شارەزایی و لێهاتوویی ئەنجام بدرێ.

بۆیە ئەوانەی دەیانەوێ کەڵەشاخ (حیجامە) بکەن، خۆیان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی بە ناتەندروستی و دوور لە بنەما زانستیی و پزیشکیەکان ئەنجامی دەدەن، سۆز و عاتفی بەناوی سوننەت و دین نەتانگرێت لای کەسێک بیکەن شارەزایی تەواوی نەبێت، بەڵکو دەبێ خول لەم بوارە ببینێ بەڕێگای زانستی پزیشکی فێربووبێت و شارەزایی تەواوی هەبێت.


سەرچاوەکان



559 بینین