فتق لە پیاواندا

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-21-02:59:00 - کۆدی بابەت: 5977
فتق لە پیاواندا

ناوه‌ڕۆك

فتق لە پیاواندا چییە؟

فتق لە پیاواندا زۆر پەیوەندییەکی بەهێزی نییە بە بەرزکردنەوەی قورسایی، چونکە ئەگەری زۆرە لەکاتی ڕاهێنانی وەرزشی فتق ڕووبدات یان لە کاتی کۆکە یان لە کاتی پەستان کردن لەکاتی چوونە سەرئاودا، یان تەنانەت لە دەرئەنجامی ئەنجامدانی سەرجێیی زۆر، فتق ڕوودەدات لە ئەنجامی لاوازی ماسولکەکانی سک و دەوروپشتی، هەروەها ڕوودەدات کاتێک دیواری سکە کەلێن لاواز دەبێت، کە ئەم خاڵە لاوازە دروست دەبێت لەو جێیانەی کە دەرچەیەکی ئاسایی بوونی هەیە وەکوو: ئەو جێیەی کە ڕێڕەوی هەرس یان لوولەکانی خوێنی پێدا تێدەپەڕێت، یان بە هۆی دروستبوونی شانەی بریندار، پیاوەکان وا باسی فتق دەکەن کە هەست کردنە بە دەرپەڕێنی شانەیەک، هەروەها ناوی فتق پەیوەندی بە شوێنەکەیەوە هەیە لە جەستەدا. 

فتقی پەنا ڕان لە پیاواندا

مەبەست لە ئەو فتقانەی کە لە پیاواندا ڕوودەدەن فتقی پەنا ڕانە، کە باوترین جۆری فتقە، کە نزیکەی لە سەدا ٧٠ ی فتقەکانە لە پیاواندا، بە پێی سەنتەرەکانی توێژینەوە ئەم فتقە ڕودەدات کاتێک ریخۆڵەکان بە خاڵە لاوازەکەی دیوارەکەدا تێدەپەڕن یان تێکچوونێک لە دیواری خوارەوەی سک، کە زۆر جار ئەو جێیە دیواری پەنا ڕانە لە ڕانی پیاواندا، کە ئەویش ئەو خاڵەیە کە تۆوە پەتک پێیدا تێدەپەڕێت لە نێوان سک و تورەکەی گون، کە ئەم تۆوە پەتکە دوو گونەکە هەڵدەگرێت، بەڵام لە ئافرەتاندا ئەم کەناڵی بنەڕانە  چوار بەستەری پێوەیە بۆ جیگیرکردنی منداڵدان

ئەم جۆرە فتقە لە پیاواندا بڵاوترە وەک لە ئافرەتان، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە گونەکانی پیاو لە ڕێگەی کەناڵی پەنا ڕانەوە دێنە خوارەوە پاش ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوون، هەروەها پێویستە کەناڵەکە دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دابخرێت، بەڵام ئەم داخرانە هەندێک جار ڕوونادات و ناوچەیەکی لاواز دروست دەکات بۆ دروستبوونی فتق.

لە حاڵەتەکانی فتقی لاڕانی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە ئەنجامی لاوازی لە دیواری سکدا کە لەکاتی لەدایکبووندا ڕوودەدات، لە هەندێک حاڵەتدا تەنها کاتێک فتقەکە دەبینرێت کە منداڵەکە دەگری، یان کاتی چالاکی، کۆکین لە کاتی پیسایی کردن، ڕەنگە بە هاندراوی و توڕەیی ڕەفتار بکات و حەزی خواردنی کەم بکات، بەڵام لە منداڵی گەورەتردا ئەوە لە کاتی چالاکیدا فتقەکەی دەردەکەوێت، یان کۆکین لەکاتی پیسایی کردن یان وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر. 

ئەگەر کەسەکە نەیتوانی فتقەکە پاڵ بنێت بۆ ناوەوە ئەوا هەموو پێکهاتەکانی فتقی لاڕان لەناو دیواری سکدا گیربوون، بە دەبێتە هۆی خنکانی فتقەکە، کە ئەمەش دەبیتە هۆی نەمانی وروژمی خوێن بۆ ئەو پێکهاتانەی لەناو فتقەکەدان و مردنیان یان داخرانیان بەهۆی پەستانی فتقەکە لەسەر شانەکانی دەوروبەری، دەکرێت ئەم فتقی لاڕانە مەترسی بخاتە سەر ژیانی کەسەکە گەر چارەسەر نەکرێت.

نیشانەکانی فتقی پەنا ڕان لە پیاواندا

  • ئاوسان لە یەکێک لە لاکانی ئێسکی بەر، کە لەکاتی وەستاندا ڕوونتر دیارە، بەتایبەت لە کاتی کۆکە و میزکردن و پیسایی کردن.
  • هەست کردن بە سوتانەوە و ئازار لە شوێنی ئاوسانەکە.
  • هەست بە ئازار و ناڕاحەتی لە پەناڕاندا، بەتایبەت کاتێک کەسەکە بەرەو پێشەوە دەچەمێتەوە، یان لە کاتی کۆکە یان بەرزکردنەوەی تەنێکی دیاریکراو. 
  • هەست بە قورسی و ڕاکێشراوی لە لاڕاندا. 
  • لاوازی و پەستانی لاڕان.
  • هەندێک جار ڕەنگە ئازار و ئاوسانی دەوروپشتی گونەکان ڕووبدات لەکاتی دابەزینی ڕیخۆڵەکان بۆ ناو فتقی دریژبووەوە بۆ ناو تورەکە گون.

نیشانەکانی فتقی لاڕان کە پێویستی بە سەردانی پزیشک هەبێت

  • تا 
  • دڵ تیکەڵهاتن یان ڕشانەوە یان هەردووکیان.
  • هەڵاوسانێکی نەرم کە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت لە سوورەوە بۆ مۆرێکی تاریک. 
  • بێتوانایی پیسایی کردن و دەرکردنی گازەکان. 

چارەسەری فتقی پیاوان 

نەشتەرگەری چارەسەری سەرەکی فتقی لاڕانە لە پیاواندا، کە زۆر بەربڵاوە و دەرئەنجامی زۆر باشی دەبێت کاتێک پزیشکی تایبەتمەند و ڕاهێنراو ئەنجامیدەدات، هەڵبژاردەکانی نەشتەرگەریش بریتین لە نەشتەرگەری فتقی کراوە و نەشتەرگەری فتق بە ناخبین، لە نەشتەرگەری فتقی کراوەدا یەک بڕینێکی گەورە ئەنجام دەدرێت لە سکدا نزیک لە ڕان، بەڵام لە نەشتەرگەری فتق بە ناخنین چەند بڕینێکی بچووک لە سکدا ئەنجام دەدەرێت، بە جۆرێک کە بۆری درێژی کامێرا و ڕووناکی پێوە بەستراو یارمەتیدەرە کە بینینی ناوەوەی جەستە لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا.

ئامانجی هەردوو نەشتەرگەری گەڕاندنەوەی پێکهاتەکانی ناوەوەی سکە بۆ ناو سکە کەلێن و چاککردنەوەی کێشەکانی دیواری سک، بۆیە تۆڕێکی پاڵپشتیکەر دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دیواری سک، هەر بە گەڕاندنەوەی ئەندامەکانی سکە کەلێن بۆ جێی خۆیان نەشتەرگەرەکە کراوەییەکە دادەخات بە دەرزی و دەزوو و کەتیرە.


سەرچاوەکان



2693 بینین