ڕێگریکردن لە دووگیانی بە کۆندۆم

له‌لایه‌ن: - دەستەی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-07-21-14:04:00 - کۆدی بابەت: 5980
ڕێگریکردن لە دووگیانی بە کۆندۆم

ناوه‌ڕۆك

کۆندۆم

کۆندۆم ڕێگایەکی باوە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی، ڕێگایەکی زۆر سەلامەتە و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە مەگەر ئەوەی کە هەردوولا هەستیارییان هەبێت بە لاستیکی کۆندۆمەکە، کۆندۆم ماددەیەکی لاستیکە کە پێش جووتبوون دەکێشرێت لە چووکی پیاوەکە و تێیدا ڕێگری دەکات کە سپێرم بچێتە لەشی خانمەکەوە و منداڵ دروست ببێت، هەروەها کۆندۆمی ژنانە هەیە کە دەکرێتە ناو زێوە، کۆندۆم ڕێگرییەکی باش دەکات لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە سێکسییەکانیش وەک ئایدز (HIV) و هەروەها ڕێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان.

چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆندۆم

ڕۆژانە لە کاتی جووتبووندا کۆندۆم بەکاربهێنن، ڕێگری دەکات لە دووگیانی و هەوکردن، لە کاتی ڕێگریکردن بە کۆندۆم لە هەر ١٠٠ ژنێک لە جیهاندا تەنها ٢ ژنیان دووگیان دەبن، کەواتە لە ساڵێکدا ١٥ کەس لە ١٠٠ کەسدا دووگیان دەبن لەگەڵ ڕێگریکردنەکەش بە کۆندۆم.

بۆچی کۆندۆم دەخلیسکێت یاخود دەدڕێت؟

  • کاتێک جووتبوونەکە بە باشی ئەنجام نەدرێت
  • دڕانی بە نینۆک، یاخود خشڵ و دان
  • چەور نەکردن بە درێژایی جووتبوونەکە
  • بە هەڵە بەکارهێنانی چەورکەر
  • جووتبوونی توند یاخود درێژخایەن
  • ڕاکێشانی کۆندۆمەکە پێش ئەوەی نەرم ببێت
  • هەڵگرتنی لە شوێنێکی گەرمدا
  • بەسەرچوونی بەروارەکەی

بۆچی چەورکەر گرنگە؟

چەورکردن و شێداری کاری جووتبوونەکە ئاسانتر دەکات، ئەگەر بە ئەندازەی پێویست نەبێت لەوانەیە ببێتە هۆی دڕانی کۆندۆمەکە.

دەبێت چ چەورکەرێک بەکاربهێنیت بۆ کۆندۆم؟

پێویستە چەورکەرێک بەکار بهێنرێت کە کرێم بێت، دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی زەیت بۆ چەورکردن، وەک زەیتی ماڵەوە، زەیتی دژە خۆر، ڤازلین.

ئەگەر کۆندۆمی دڕاو بەکاربهێنیت چی دەبێت؟

وریابە ئەگەر کۆندۆمەکە پێش ڕژان دڕا ئەوە کێشە نییە و دانەیەکی کە بەکاربهێنە، بەڵام ئەگەر لە کاتی ڕژاندا دڕا پێویستە سەردانی پزیشک بکات خانمەکە، چونکە ئەگەری دووگیانی زۆرە و لەو کاتەدا لەوانەیە پزیشک ڕێنمایی بدات بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی بە حەپی خێرا، تاکوو دووگیانی ڕوونەدات.

پێش بەکارهێنانی کۆندۆم دەبێت چی بزانرێت؟

  • پێش ئەوەی کاتی جووتبوون بەکاری بهێنیت، جارێک تاقیبکەرەوه
  • ئاگادار بە لە بەرواری بەسەرچوونی
  • ئەگەر هەستیاریت هەیە بە لاستیکەکەی، ئەو کۆندۆمانە بەکاربهێنە کە بۆ کەسانی هەستیار دەبێت.

چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆندۆم

  • یەکەمجار سەیری بەرواری بەسەرچوونی بکە دواتر پاکەتەکە بە وریاییەوە بکەرەوە
  •  نینۆک، ئەڵقە، ددان، هەموو ئەمانە دەبنە هۆی دڕانی کۆندۆمەکە بۆیە زۆر وریابە
  •  پێش بەکارهێنانی کۆندۆمەکە نابێت ئەندامی نێرینەت بەر زێی خانمەکە بکەوێت
  •  بە جوانی کۆندۆمەکە بکێشە ئەندامی نێرینەت و دواتر چەورکەری کرێم بەکاربهێنە و دوورکەوە لە بەکارهێنانی هەر جۆرە زەیتێک و ڤازلینێک چوونکە دەبێتە هۆی دڕانی کۆندۆمەکە
  • دوای جوتبوونەکە دەریبهێنە و بیخە کلێنسێکەوە و فڕێیبدە.

کۆندۆمی ژنانە چییە؟

کۆندۆمی ژنانە ڕێگایەکە بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی کە ڕێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی سپێرم بۆ ناو منداڵدان، هەروەها ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسیە ڤایرۆسییەکان، کۆندۆمی ژنانە کیسەیەکی نەرمە و ئەڵقەیەک دەکرێتە ناو زێ تاکوو کۆندۆمەکە بەکاربێت، ئەڵقەکە لە کۆتا ڕێڕەوی کراوەدا و کۆندۆمەکەش لە دەرەوەی زێدا دەمێنێتەوە.

سوودەکانی کۆندۆمی ژنانە

  • کاریگەرییەکەی خێرایە
  • دەتوانیت هەشت کاتژمێر پێش جوتبوونەکە دایبنێیت، کە بە دەگمەنیش دەبێتە هۆی هەستیاری و کەمترین کاریگەری لاوەکی هەیە
  • بەکارهێنانی ئاسانە و پێویستی بە یارمەتی نییە

مەترسییەکانی بەکارهێنانی کۆندۆمی ژنانە

  • لە ١٠٠ ژن کە کۆندۆم بەکاردەهێنن، ٢١ کەسیان دووگیان دەبن، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە لە تەواوی پەیوەندییەکانیاندا کۆندۆم بەکارناهێنن.
  • بەکارهێنانی کۆندۆمی پیاوانە باشترە لە ڕووی ڕێگریکردن لە دووگیانی و ئەگەری دووگیانی کەمترە لە کۆندۆمی ژنانەدا.

دڕانی کۆندۆم 

  • هاتنە دەرەوەی کۆندۆمەکە لە زێدا لە کاتی جووتبووندا
  • خلیسکانی ئەندامی نێرینە لە نێوان زێ و بەشی دەرەوەی کۆندۆمەکە
  • ئەڵقەکە بە درێژایی جوتبوونەکە فشار بخاتە سەر زێ
  • دانانی کۆندۆمی ژنانە لە هەندێک ژندا لەوانەیە بێتە هۆی سووتانەوە و خوران.

 پێش بەکارهێنانی کۆندۆمەکە دەبێت چی بزانیت؟

  • پێش بەکارهێنانی چۆنیەتی بەکارهێنان و وردەکاری بخوێنەرەوە و سەیری بەرواری بەسەرچوونەکەی بکە
  • پێش جووتبوونەکە تاقیکەرەوە و بەکاری بهێنە
  • لە کاتی جوتبووندا لە یەک کاتدا کۆندۆمی ژنانەش و کۆندۆمی پیاوانەش بەکارمەهێنە.
  • پاکەتەکە بکەرەوە و ئاگاداربە ددان و نینۆکت بەکارمەهێنە بۆ کردنەوەی هەروەها با دووربێت لە هەر ئەڵقە و خشڵێک تاکوو ئەگەری دڕانی کەم بێت.
  • چەورکەر بەکاربهێنە
  • کۆندۆمەکە دابنێ ئەڵقەکە بە پەنجەت فشاری بخە سەر و وەک تامپۆنێک (جۆرێکی سانتییە) بیبە ناوەوە، پەنجەت بخە ناو کۆندۆمەکە و تا ئەو شوێنەی کە دەڕوات ئەڵقەی ناوەوە پاڵ پێوە بنێ.
  • ئاگاداربە کە ئەو ئەڵقەیەی کە لە دەرەوەی زێدا دادەنرێت دەبێت نزیکی ٢.٥ سانتیمەتر لە دەرەوە بمێنێتەوە.
  • دوای جووتبوونەکە کۆندۆمەکە بە ورییایەوە لاببە و ئەڵقەکەی دەرەوە بسوڕێنە تاکوو ئاوی پیاوەکە لەناویدا بمێنێتەوە و نەجوڵێت و بە هێواشی ڕایکێشە و دەریبهێنە لە زێتدا.


سەرچاوەکان



16345 بینین