عەناب

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-23-16:59:00 - کۆدی بابەت: 6013
عەناب

ناوه‌ڕۆك

عەناب چییە؟

عەناب درەختێکی دڕکاوییە، بە ئەندازەی دار زەیتون و دار کنار دەبێت، هەیە تا (٨)مەتر بەرز دەبێت، جۆرێکی باریک و ڕاستە جۆرێکی خوار و پڕ لقە، گەڵای وردە کەمێک لە گەڵا زەیتوون گەورەترە، بەناوبانگە بە خۆڕاگری بەرامبەر بێ ئاوی و گەرمی، لە ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا هەیە لە ئێران لە باکوور و بەندەر عەباس هەیە لە کوردستانیش بە کەمی هەیە لە گوندی ڕازان سەر بە ناحیەی ئیسێوە هەیە. 

گەڵاکەی شەفاف و ددان داری شێوە موشاری لە بەرامبەر یەک نین، گەڵای بچوکە ڕەنگی سەوزێکی زەرد باوە، میوەکەی ڕەنگی سوورە شێوە هێلکەییە، ناوکی هەیە و شێوەی سنجویە تامی شیرینە جۆرەکەی تر میوەیەکی خڕە وەک فندەقە، ماددەی (لعابی، ٪٥پڕۆتین، ٪٤شەکر، ڤیتامین C زۆرە، خوێی کانزایی لە گوشراوی ئاوی دارەکەدایە، ئەسید زیفیک و ئەسید زیزی فوماتیک)ـی تێدایە، کوڵاندنی بەری عەناب (٥٠)گرام لە لیترێک ئاودا بکوڵێنت تا چوار بەش بەشێکی دەبێتە هەڵم واتە لە چوار پەرداخ سێ پەرداخ دەمێنێت، کوڵاندنی جۆ و عەناب (١٤)دانە عەناب و (٢٥)گرام جۆری کوتراو لە دوو لیتر ئاودا بکوڵێت تا جۆیەکە دەپشکوێ و لیتر و نیوێک ئاو دەمێنێت، نیوەی دەبێت بە هەڵم سەری لەسەر لامەبە تا سارد دەبێتەوە پاشان دەخورێتەوە، خوساندن (٢٠)دانە عەناب، (٣٠)دانە مێوژ، (٣٠)دانە سپستان، (٧)گرام گوڵ و گەڵای بنەوشە، شەو لەناو لیترێک ئاودا دایبنێن، بەیانی دەیپاڵێویت (٥٠)گرام شیر خشت و (٥٠)ترنجبینی تێکەڵ بکە و تا بە تەواوی دەتوێتەوە کەمێک گوڵاوی تێ بکە و پاشان دەخورێتەوە.

سوودەکانی عەناب

  • نەرم کەرەوەی سنگ و نەرم کەرەوەی ڕێخۆڵەیە کە بە شیر یان بە ئاو بکوڵێت.
  • بۆ نەخۆشیەکانی سنگ لەگەڵ خورما و هەنجیر و کشمیش بکوڵێت.
  • ئارام کەری عيسابە و خوێن پاک دەکاتەوە و تا دادەبەزێنێت و میز زیاد دەکات.
  • دژە کۆکەیە و خوێن هێنەرە و موو بەهێز دەکات.
  • کوڵاندنی توێکڵی دارەکە بۆ سکچوون باشە و دەنکە گەیشتووەکانی ماندوویی لادەبات.
  • خوێن زیاد دەکات و دڵتەنگی و گریان دەکات بە پێکەنین.
  • عەنابی کوڵاو دەنگ دەکاتەوە و بۆ جگەر و گورچیلە و میزەڵدان باشە.
  • بۆ چرکە میزە گەڵای عەناب کەمێک بکوتە و لەسەر میزەڵدانی ببەستە.
  • بۆ بەهێزکەری لاشە بەگشتی باشە.
  • ئارزووی خواردن زیاد دەکات و گەدە بەهێز دەکات و بۆ شێرپەنجە ئاوی عەناب بە کاهووەوە بخۆ.
  • بۆ خروو حەساسیەت زیپکەی سەفراوی عەنابی کوڵاو لەگەڵ ئارەق کاسنی یان ئارەقی نیلۆفەر یەک پیاڵە نیو کاتژمێر پێش نان بەیانیان تا (١٠)ڕۆژ بیخۆ.

تێبینی: سارد مەزاج دەبێت بە شەکر یان بە مێوژەوە بیخوات ئەگەر لەگەڵ هەنگوین بخورێت توانای سێکسی کەم دەکاتەوە، لە سارد مەزاجاندا ڕۆژی (٢٠-٣٠)دانە زیاتر نەخورێت باشە.


سەرچاوەکان



687 بینین