سماق

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-23-17:07:00 - کۆدی بابەت: 6014
سماق

ناوه‌ڕۆك

سماق - ترش 

سماق دارێكی مام ناوه‌نجیه‌ و به‌ئه‌ندازه‌ی داری هه‌نار ده‌بێت، له‌شوێنی فێنك و كوێستاندا ئه‌بێ به‌ره‌كه‌ی هێشو هێشوه‌، ده‌نكه‌كه‌ی ورده‌، پێستێكی ته‌نكی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، تامه‌كه‌ی تورشێكی به‌له‌زه‌ته، جه‌وی داره‌كه‌ی له‌سه‌ر ددانێ كه‌ ژان بكات داینێی ژانه‌كه‌ی ئه‌شكێت. داری سماق درەختۆکەیەکە لە شوێنی زۆر گەرمێن و کوێستان ناڕوێت لە ئێران و کوردستان زۆرە، خۆڕسکە، ڕەگەکانی خزندەن، بەرزی تا دوو مەتر دەبێت قەدی ئەستوور نابێت، میوەکەی هێشووییە و دەنکەکانی لە شێوەی نیسکە ئەوەی کە بۆ خواردن و بۆ دەرمان دەبێت توێکڵی دەنکەکەیە.

سوودەکانی سماق - ترش

  • بۆ سکچوونی کۆن و خوێناوی دەبێت.
  • میز کەم دەکاتەوە بۆ ئەوانەی میزە چرکەیان هەیە بەسوودە.
  • بۆ هێڵنج و ڕشانەوە کەمێک زیرە و تۆوی شویت تێکەڵ بکرێت باشترین دەرمانە.
  • خواردنی سماق و زیرە ئیشتیها دەکاتەوە و بۆ هەوکردنی گەروو بەسوودە.
  • بۆ ئاوسانی لەوزەتێن لەگەڵ ناوکی بەڕوو یان گوڵی وشک کراوی هەنار هەریەکەی بەشێک بەیەکەوە بکوڵێت غەرغەرەی پێبکەت بۆ خوێنی پووک و ددانی کلۆر و زیپکەی ناو دەمیش بەسوودە.
  • بۆ هەو کردنی چاو گوێ کەمێک سماق لەناو گوڵاودا بخوسێنە و ڕۆژی دووجار دوو دڵۆپی تێبکە.
  • بۆ خوێن بەربوونی گەدە و منداڵدان و تەڕی زیادەیان بە وشکی یان بە دەمکراوی بەکاردێت.
  • بۆ زیپکە و خروو شوێنی کوتراو و ئازار پێگەشتوو بە گەرمی لێی دەبەسترێت.
  • سەرەتوولە و گەڵای ناسکی سماق ئەوەندە بکوڵێت تاوەکو شلە خەست ببێتەوە بۆ نەخۆشی پێست و برین وەک مەڵهەم پێی چەور دەکرێت.


سەرچاوەکان



1189 بینین