سوودەکانی فندوق

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-23-17:30:00 - کۆدی بابەت: 6016
سوودەکانی فندوق

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی بندوق - فندوق چییە؟

  • بۆ نەخۆشی شەکرە و بۆ کەسی لاواز و دوای نەخۆشی بەسوودە.
  • ژەهر لە لاشە دەردەکات، گەدە و ڕیخۆڵە بەهێز دەکات.
  • توانای سێکسی زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
  • فندوق بە هەنگوین بۆ کۆکە و بەڵغەم زۆر باشە.
  • توێکڵی درەخی فندوق دەم بکرێت و ئاوەکەی بخۆنەوە ڕۆژی سێ کوپ بۆ ئەو ژنانەی لەنێوان دوو سوڕی مانگانەدا خوێنیان هەیە بەسوودە.
  • بۆ نەخۆشی واریس (دوالی) توێکڵی وشک کراوی درەختەکەی( ٥٠)گرام لە نیو لیتر ئاو و نیو لیتر سرکەدا بکوڵێت تا بیست خولەک گەرمایی بمێنێت، شوێنی ئازارەکەی پێ مەساج بدە چەند جار دووبارەی بکەرەوە لە ڕۆژێکدا تا یەک هەفتە.
  • ڕۆنی بندوق بۆ ئازاری سنگ و کۆکە و جەرگ بەسوودە.
  • بندوقی سوێر نەکراو و نەبرژاو لەگەڵ ئەنیسۆن یەکی (٢٥٠)گرام بێت (١٥٠)گرام نەباتی لەگەڵدا بکوتە تاکو دەبێتە هەویر، نیو کاتژمێر لەپێیش نان خواردن کەوچکێکی لێ بخۆن بۆ ئیشتیهای خواردن و با کردن و چروزانەوەی دوای میز و توانای سێکسی بەسوودە.
  • مێشک بەهێز دەکات و بۆ کەم خوێن و بۆ قۆڵنج دوای هەر ژەمیک شەش دانەی نەبرژاو بخوات.

تێبینی: کەسێک کە پەستامی خوێنی بەرزە نەیخوات، بە زۆری دەبێتە هۆی با کردن و ڕشانەوە، گەرم مەزاج لەگەڵ سرکە یان سکنجبین بیخۆن، سارد مەزاج لەگەڵ هەنگوین یان شەکر بیخۆن باشە.


سەرچاوەکان



905 بینین