شابەڕوو

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-24-16:19:00 - کۆدی بابەت: 6023
شابەڕوو

ناوه‌ڕۆك

شابەڕوو

لەتیرەی (‌هیپۆ کاستاناس)ـە درەتێکی بەرز و گەورەیە، لە گەرمێن دەبێت لە کوێستان بشبێت بەر ناگرێت و گەڵای پەنجەی بەرامبەر یەکن، حەوت پەلک بەیەکەوەن وەک پەنجەی دەست، لێوی پەلکەکانی مووشاری وردە، گوڵی سپی و وردە و هێشووییە مێوە کەپسوولیە و لەناو کیسەیەکی دڕکاریدایە، کە پێ گەیشت کیسەکە دەتەقێت و بەڕوویەکی لوسی ڕەنگ قاوەیی دەردەکەوێت، شوێنی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بالکان بووە ئێستا لە زۆربەی وڵاتان دەچێنرێت، ئەو ماددانەی تێدایە (ساپوونین ٠.٢٨، اسین، اسکولین، فراکسین، تانن).

سوودەکانی شابەڕوو

  • بۆ خەستی خوێن و نەخۆشی واریس بەسوودە.
  • بۆ هەوکردنی بۆری هەناسە و چارەسەری بەڵغەم و مەلاریا بەسوودە.
  • بۆ سکچوونی کۆن و بەردەوام ئەگەر خوێناویش بێت بۆ مایەسیری بەسوودە.
  • بۆ دووشاخە و پڕۆستات و شوێنی برین و هەرکردنی پێست بەسوودە.
  • بۆ سەرما لێدان و ووشکی پێست تێکەڵی کرێمی دژە هەتاو دەکرێت.
  • بۆ پاک کەرەوەکان وەک سابوون و شامپۆ، بۆ کەفی ماددەی ئاگر کوژاندنەوە بەکاردێت.
  • هاڕەری هەیە ڕۆژی (٢٠) دڵۆپە بە دوو جار دەخورێت، مەڵهەمەکەی (٠،٢٠)بەکاردێت گەڵا و توێکڵی دارەکەش بۆ هەندێک نەخۆشی بەکاردێت.

تێبینی: ئەم بەڕووە دوو خراپی هەیە زوو کرم تێیان دەدات چارەسەری ئەوەیە لە خوێ و ئاودا هەڵبگیرێت، پێستەکەی بە زەحمەت لێ دەبێتەوە ئەویش بە چەقۆ دوو خەتی لێ بدە و لەناو ئاوی گەرمدا دایبنێن.


سەرچاوەکان



731 بینین