شاتەڕە

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-24-16:40:00 - کۆدی بابەت: 6024
شاتەڕە

ناوه‌ڕۆك

شاتەڕە

لە تیرەی (خەشخاش)ـە گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە، بچووک و لاسک باریکە ڕەنگی سەوزی ماتە، گەڵا دا دڕاوە و پەنجەیی باریکە، گوڵەکانی ورد و ڕەنگ بنەوشەیی مەیل بە سوورن، شێوەیان لوولەییە، میوە فندەقەییە، ئەو گیایە لە هەموو شوێنێک زۆرە، لە دێر زەمانەوە ناسراوە بە دەرمان ناوە لاتینیەکەی (فوموس) بە واتای دووکەڵی بڵاو دێت چونکە بۆنەکەی نزیکە لە بۆنی دووکەڵ، کە گوڵی کرد بە لاسک و گەڵاوە کۆ دەکرێتەوە و لەسێبەر ووشک دەکرێت یان بە گەرمی (٣٥)پلەی سیلیزی، لە شوێنی ووشک و لە زەرفی سەر داپۆشراو هەڵدەگیرێت، خاوەنی ماددەی (الکالۆئید)ـە بەتایبەتی (فومارین و تانن) ئەو گیایە تامی تاڵە.

سوودەکانی شاتەڕە

  • توانای جووڵەی ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  • میز هێنەرە و سەفرا بەرە و گرفتی جگەر و سەوداو پیسی خوێن چارەسەر دەکات.
  • بۆ زەردوویی و غەرغەرەی ناو دەم و گیرانی دەمارەکانی خوێن بەسوودە.
  • بۆ تای کۆن باشە و لەگەڵ تەمەر هیندی بۆ پاککردنەوەی گەدە و ڕیخۆڵە باشە.
  • بۆ نەخۆشی پێست وەک (کهیر و حکە) بەکاردێت.


سەرچاوەکان



1203 بینین