دەقی گۆرانی پێی بڵێن توخوا - زیاد ئەسعەد

له‌لایه‌ن: - زیاد ئەسعەد - به‌روار: 2021-07-24-22:05:00 - کۆدی بابەت: 6034
دەقی گۆرانی پێی بڵێن توخوا - زیاد ئەسعەد

ناوه‌ڕۆك

گۆرانی پێی بڵێن توخوا کەسێ

پێی بڵێن توخوا کەسێ ڕۆژێ هەزار جار
ناوی تۆی لەسەر لێوە بە گریان و زار
پێی بڵێن ئاشقێکم شێت و سەرگەردان
چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە کوچە و کۆڵان
پێی بڵێن بەسەرهاتم کرا بە چیرۆک
هەموو خەڵک دەزانن منم ماڵ وێران
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن
پێی بڵێن لە هەر کووچە و دیوار و دەروازەی شار
ناوی ئەوە کە نووسراوە بە خوێنی منی هەژار
پێی بڵێن لە هەر لایەک هەورێ دەکاتە باران
ئەوە منم دەبارێنم فرمێسکی ئازار و ژان
پێی بڵێن دڵدارێکم لە شەو تەنیا ئەمێنم
بە یادی ئەو هەزار شێعری ئاشقانە دەخوێنم
پێی بڵێن ڕۆژێ دادێ دەمرم سەر دانێمەوە
بە یادی ئەو بە هەناسەی گەرمی ئەو دەژیێمەوە
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن
پێی بڵێن کە لە من ئاشقتر کێیە
وەکوو من دێوانە و شەیداتر کێیە
ئەگەر ئەو وەڵاتەی پەنای ئاشقانە
کێ وەک من کوردێکی بێ ماڵ و جێیە
پێی بڵێن توخوا کەسێ ڕۆژێ هەزار جار
ناوی تۆی لەسەر لێوە بە گریان و زار
پێی بڵێن ئاشقێکم شێت و سەرگەردان
چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە کوچە و کۆڵان
پێی بڵێن بەسەرهاتم کرا بە چیرۆک
هەموو خەڵک دەزانن منم ماڵ وێران
پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن


سەرچاوەکان



634 بینین