بە بینینی ئەم نیشانانە واز لە کارەکەت بهێنە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-25-21:35:00 - کۆدی بابەت: 6042
بە بینینی ئەم نیشانانە واز لە کارەکەت بهێنە

ناوه‌ڕۆك

کارکردنی زۆر

ئەو کەسانەی کە کار دەکەن هەوڵ دەدەن کە باشترین کاری خۆیان پێشکەش بکەن، بەڵام گرنگە کە هەموو کارێک بەشی خۆی پێ بدرێت و زیان نەگەیەنێت بە تەندروستیمان، هەندێک کەس بە جۆرێک هۆگری کارەکەیان بوون کە تەواوی ژیانیان لەو کارەدا بەسەر دەبەن بە جۆرێک کە ئامادەن تەندروستی جەستە و دەروونی خۆیان بکەنە قوربانی ئەو کارە، هەندێک نیشانە ئەوە دەردەخەن کە زیاد لە پێویست کار دەکەیت و پێوستت بە پشوودانێکی باشە و پێویستە وازبهێنیت.

بە ئەم نیشانانەدا بزانە کە پێویستت بەوەیە کە واز لە کارەکەت بهێنیت

هەستی نەرێنی و دڵگرانیت زۆر بووە

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پەیوەندییەکی باش هەیە لە نێوان کاری زۆر و خەمۆکیدا، هەستی بێزاری و دڵگرانی لە لای هەموو کەسێک دروست دەبێت بەڵام ئەگەر ئەم هەستە زۆر درێژەی کێشا و بووە هۆی خەمۆکی ئەوا دەبێت پشوویەک بدەیت.

سادەترین هەڵەکانی ماڵەوە ئازارت دەدات

بە هۆی زۆر ماندووبوونەوە دەکرێت کە تووڕە بیت هەندێک جار، بەڵام کاتێک کە لە بچووکترین شت تووڕە دەبیت و زوو هەڵ دەچیت و ئارامیت نەماوە ئەوەیان شتێکی جیاوازە.

متمانە بەخۆبوونی کەم و دڵەڕاوکێی زۆر

زورینەی ئەوانەی کە زۆر کار دەکەن هەوڵ دەدەن کە تواناکانی خۆیان پیشانی هەموو کەسێک بدەن، هەر بۆیە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی زۆر دەبنەوە و وردە وردە متمانە بە خۆبوونیان کەم دەبێتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبن.

سەرئێشەی بەردەوام

شەقیقە نیشانەیەکە بۆ کارکردنی زۆر، ماندووبوونی چاو بە هۆی سەرنج خستنە سەر کارەکە هۆکارێکە تاکوو تووشی سەرئێشەی بەردەوام ببیت.

کێشەکانی دڵ و هەناسەدان

زۆر کار کردن لە ڕۆژێکدا هۆکارێکە تاکوو کێشەی جەستەیت بۆ دروست بکات بەتایبەت کێشەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە زیاتر لە ١١ کاتژمێر کارکردن لە ڕۆژێکدا مەترسی زیادبوونی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

ئازاری شان و مل بە هۆی زۆری کارکردنەوە

بە هۆی زۆر کارکردنەوە و بەردەوم دانیشتن یاخود جوڵانی زۆر شان و ملت بە بەردەوامی ئازاری دەبێت، گرنگە کە نەهێڵیت ئەمە ئاوا تێبپەڕێت و تەندروستی خۆت پێش هەموویەتی.

بەردەوام ئیزن وەرگرتن

کاتێک بە هۆی ماندوویەتی یاخود ئازاری شان و ملتەوە بەردەوام ئیزن وەردەگریت کە کار نەکەیت و نەچیتە سەر کارەکەت، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە که بەیەکجاری وازبهێنیت و پشوو بدەیت.


سەرچاوەکان



567 بینین