وڵاتان چۆن سزا دەخەنە سەر یەکدی؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-26-16:12:00 - کۆدی بابەت: 6053
وڵاتان چۆن سزا دەخەنە سەر یەکدی؟

ناوه‌ڕۆك

سزا چییە؟

سزا هۆکارێکی فشارە کە دەوڵەت یان کۆمەڵە دەوڵەتێک دژی وڵاتێکی دیکە بەکاری دێنن، شێوازی کارکردنیان بریتییە لە ڕێگری کردن لە کۆمپانیاکانی خاوەن سزا بۆ ئەوەی کاڵا هەناردەی ئەو وڵاتە بکەن کە سزاکەی لەسەر جێبەجێکراوە، یاخود ڕێگریکردن لەو لایەنانەی کە بە ئامانجگیراون کە مامەڵەکانیان لە نێو بانکە ئەمریکییەکاندا ئەنجام بدەن، ئەم سزایانە تەنها وڵاتان ناگرنەوە، بەڵکو دەکرێت تاکەکانیش بە ئامانج بگرێت.

جۆرەکانی سزا

  • بەرزکردنەوەی باج: مەبەست لەمە بریتییە لە بەرزکردنەوەی باجەکانی سەر کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەو وڵاتەی کە سزای لەسەرە، کاتێک باج بەرز دەکرێتەوە کە ویستی سزادانی ئەو دەوڵەتە هەبێت.
  • دانانی پشک و سنووردارکردن:  مەبەست لێی دانانی ئاست و ڕێژەیەکی دیاریکراوە بۆ ئەو کاڵایانەی کە دەکرێت هاوردە بکرێت یاخود هەناردە بکرێت بۆ ئەو وڵاتەی بە ئامانج گیراوە.
  • قەدەغە:   بریتییە لە دانانی کۆت و بەندی بازرگانی کە ڕێگە لە ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگرێت لە نێوان دوو ولاتەکەدا، وەکو چۆن ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێگەی لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی دەگرت کە کاڵا و خزمەتگوزاری پێشکەش وڵات یان لایەنێکی دیکە بکەن (وەک چۆن ئەم کارەی بەرامبەر هواوی کرد).
  • بەربەستە نا گومرگییەکان: ئەم بەربەستانە بە دیاریکراوی لە خاڵە گومگرییەکاندا پەیڕەو ناکرێن، بەڵکو لە ستانداردەکانی ڕێپێدان و لە قوتونان و پێوەرەکانی کاڵا و داواکارییەکانی دیکەدا ''بیانوو'' بە لایەنی بە ئامانج گیراو دەگیرێت، ئەم جۆرە سزایەش بە دیاریکراوی پەیوەندیی بە گومرگەوە نییە. 

بۆچی وڵاتان پەنا دەبەنە بەر سزا؟

دەتوانیت سزا بخەیتە سەر وڵاتێکی دیکە لەبەر ئەوەی کە دەتەوێت گۆڕانێک لە هەڵسوکەوتی ئەو ولاتەدا ببینیت، بیرۆکەی سزادان ئەوەیە کە دەبێتە هۆی تووڕەکردنی دانیشتوانی وڵاتی بەئامانجگیراو و دەست دەکەن بە فشارخستنە سەر حکومەتەکەیان تا کارێک بکات دەربارەی ئەم سزایە.

وڵاتانی بەئامانجگیراویش دەتوانن وەک تۆڵەیەک سزای پێچەوانە بخەنە سەر لایەنی بەرامبەر، بۆ نموونە لە ساڵی 2014 ڕووسیا ئەم کارەی کرد وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر وڵاتەکە.


سەرچاوەکان



1171 بینین