هومایون شەجەریان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-29-14:37:00 - کۆدی بابەت: 6088
هومایون شەجەریان

ناوه‌ڕۆك

شازادە

هومایون شەجەریان (بە فارسی:همایون شجریان)، کوڕی گەورەی هونەرمەندی کۆچکردووی ئێرانی محەمەد ڕەزا شەجەریانە و گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی بەناوبانگی ئێران و دەرەوەی وڵاتەکەیەتی و زیاتر گرنگی بە مۆسیقای سوننەتی دەدات، بەهۆی ئەوەی باوکی وەک پادشای هونەری ئێران ناسرابوو، ئێستا لەلایەن هەوادارانییەوە بە هومایون دەوترێت شازادە.

ژیانی تایبەتی

هومایون لە ١٩٧٥/٥/٢١ لە شاری تاران لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە، ئەو یەکەمین و کوڕی گەورەی محەمەد ڕەزا شەجەریانە و برا بچووکی موژگان شەجەریانە، ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ گیتا خوانسەری خوشکی هاوسەری دووەمی محەمەد ڕەزا شەجەریان هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە بە ناوی یاسەمەن، بەمەش واتە لەگەڵ باوکی دەبنە ئاوەڵزاوا، بەڵام چەند ساڵێکە هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبۆتەوە و ئەڵقە لە دەستی هیچکامێکیان نابینرێت.

پەیوەندی لەگەڵ سەحەر دەولەتشاهی

تا ئێستا چەندین جار هەواڵی هاوسەرگیری هومایون و ئەکترێسی ئێرانی سەحەر دەولەتشاهی بڵاوبوەتەوە، ئەویش بەهۆی دەرکەوتنیان پێکەوە لە کۆنسێرتی موزیکال لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە.

ساتی ناشتنی شەجەریانی باوکیشی، لە کاتی گواستنەوەی تەرمەکەیدا جارێکی دیکە بابەتی هاوسەرگیرییان سەری هەڵدایەوە کاتێک سەحەر دەولەتشاهی لە ناو ئۆتۆمبێلی هومایون دەرکەوت.

ژیانی هونەری

لەبەرئەوەی لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووبوو، لە منداڵییەوە لەگەڵ مۆسیقا گەورە دەبێت و بە چاودێری باوکی و مامۆستا ناسڕ فەرهەنگ فەر فێری ئاواز و تۆنەکان دەبێت، ماوەیەکیش لەلای جەمشید موحیبی خۆی فێردەکات، و لە کاتەکانی دیکەشدا لەگەڵ خوشکەکانی لەلای باوکیان ڕاهێنانیان دەکرد، لە گەنجیدا دەڕواتە خوێندنگای پیشەیی و هونەری و ئامێری کەمانچە وەک ئامێری تایبەتی خۆی هەڵدەبژێرێت، لە دەرەوەی قوتابخانەش لەلای ئەردەشیر کامکار خۆی ڕادەهێنێت و دواتریش فێری هەریەک لە تار و سەنتوور دەبێت.

لە ساڵی ١٩٩١ـەوە لەگەڵ باوکی لە کۆنسێرتەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ئێران بە لێدانی تەپڵ بەشداری دەکات، و لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لەگەڵ باوکی گۆرانی دەڵێت لە کۆنسێرتەکان، یەکەمین دەرکەوتنیشی لە گۆرانی "یاد ایام"ـە کە هومایون تێیدا تەپڵ لێدەدات، هومایون لە زۆرێک لە کۆنسێرتەکانی باوکی بەشدار دەبێت وەک: "بی تو بسر نمی‌شود" و "فریاد" و هەردوو ئەلبوومی کۆنسێرتەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ بوونە خاوەنی خەڵاتی گرامی.

هومایون کاری ئامادەکردنی گۆرانیش دەکات، وەک گۆرانی "دل ستان"ـی عەلیڕەزا ئیفتیخاری کە لە ئەلبوومی "قصه شمع"دا هەیە.

یەکەمین ئەلبووم و کارەکان

یەکەمین ئەلبوومی تاکەکەسی هومایون ناوی "نسیم وصل"ـە کە ئامادەکردنی لەلایەن محەمەد جەواد زەڕابیانەوەیە و لە ساڵی ٢٠٠٣ـدا بڵاوکرایەوە، ئەمەش بووە دەستپێکی کۆنسێرتی تایبەت و تەنیای ئەو، دواتر ساڵی ٢٠٠٤ هەردوو ئەلبوومی "شوق دوست" و "ناشکیبا"ـی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەلبوومی "نقش خیال"ـی بڵاوکردەوە کە لەلایەن عەلی قەمسەڕییەوە ئامادەکرابوو، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومی "با ستارەها"ـی لەگەڵ محەمەد جەواد زەڕابیان و ساڵی ٢٠٠٨ ئەلبوومەکانی "قیژک لولی" و "خورشید ارزو"ـی بە هاوکاری گرووپی دستان بڵاوکردەوە.

ئەلبوومی "اب، نان، اواز"ـی بە مۆسیقاژەنی عەلی قەمسەری لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکردەوە و دواتریش لە ٢٠١٠ ئەلبوومی "شب جدایی" بڵاوکردەوە، ساڵی ٢٠١١ هەردوو ئەلبوومی "شوق نامە" و "ای جان جان بی من مرو"ـی بڵاوکردەوە.

هومایون لەگەڵ باوکی چەندین کۆنسێرتی دیکەی کردووە و ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانەوە خەڵاتی "بڕوانامەی نمرەی یەکی هونەری"ـی پێبەخشرا کە وەک دکتۆرای فەخری وایە لە بواری ئاواز و گۆرانی.

کارەکان

ساڵ ناوی ئەلبووم ڕۆڵی هومایون
١٩٩٤ قاصدک مۆسیقاژەن
١٩٩٥ یاد ایام مۆسیقاژەن
١٩٩٧ شب وصل مۆسیقاژەن
١٩٩٧ معمای هستی مۆسیقاژەن
١٩٩٩ اهنگ وفا گۆرانیبێژ
٢٠٠٠ زمستان است مۆسیقاژەن
٢٠٠٢ بی تو بسر نمیشود گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن
٢٠٠٢ فریاد گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن
٢٠٠٣ نسیم وصل گۆرانیبێژ
٢٠٠٤ ناشکیبا گۆرانیبێژ
٢٠٠٤ شوق دوست گۆرانیبێژ
٢٠٠٥ نقش خیال گۆرانیبێژ
٢٠٠٦ با ستارەها گۆرانیبێژ
٢٠٠٧ ساز خاموش گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن
٢٠٠٧ سرود مهر گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن
٢٠٠٧ غوغای عشق بازان گۆرانیبێژ
٢٠٠٨ کۆنسێرتی شەجەریان و هومایون و گرووپی ئاوا گۆرانیبێژ
٢٠٠٨ قیژک کولی گۆرانیبێژ
٢٠٠٨ خورشید ارزو گۆرانیبێژ
٢٠٠٩ اه باران مۆسیقاژەن
٢٠٠٩ اب، نان، اواز گۆرانیبێژ
٢٠١٠ شب جدایی گۆرانیبێژ
  سه نوایی مۆسیقاژەن
٢٠١١ اسمانی مۆسیقاژەن
٢٠١١ شوق نامە گۆرانیبێژ
٢٠١١ ای جان جان بی من مرو گۆرانیبێژ
٢٠١٢ سیمرغ گۆرانیبێژ
٢٠١٢ کۆنسێرتی سیمورغ گۆرانیبێژ
٢٠١٢ فراق گۆرانیبێژ
٢٠١٣ چه اتش ها گۆرانیبێژ
٢٠١٣ نه فرشتەام نە شیطان گۆرانیبێژ
٢٠١٤ ارایش غلیظ گۆرانیبێژ
٢٠١٤ مستور و مست گۆرانیبێژ
٢٠١٥ خداوندان اسرار گۆرانیبێژ
٢٠١٦ رگ خواب گۆرانیبێژ
٢٠١٧ کۆنسێرتی نمایش سی  
٢٠١٧ امشب کنار غزل های من بخواب گۆرانیبێژ
٢٠١٨ ایران من گۆرانیبێژ
٢٠١٩ افسانه چشمهایت گۆرانیبێژ

گۆرانییە تاکەکان

جیا لە ئەلبوومەکان لە چەندین گۆرانی تاکدا دەستی هەبووە.

صدای تو را دوست دارم گۆرانی بەهۆی لەدایکبوونی شەجەریانی باوکییەوە
شهرآشوب مۆسیقاژەن
وصل و هجران  مۆسیقاژەن
اتش سبز مۆسیقاژەن
عروسکی مولوی ئۆپێرا
خلیج پارس، تصنیف ایران گۆرانیبێژ
زنجیرەی رسم عاشقی گۆرانیبێژ
وتنەوەی دلشدگان گۆرانیبێژ
بار دگر فراموشی گۆرانیبێژ
مردان خدا گۆرانیبێژ
فیلمی شعلەور گۆرانیبێژ
سرنوشت گۆرانیبێژ
سووشون گۆرانیبێژ
محو تماشا گۆرانیبێژ
آسمان ابری گۆرانیبێژ
دیار عاشقی‌هایم گۆرانیبێژ
هوای زمزمه‌هایت گۆرانیبێژ
بال رویایی عشق گۆرانیبێژ
یک نفس ارزوی تو گۆرانیبێژ

 خەڵاتەکان

  • خەڵاتی باشترین تراکی مۆسیقای سوننەتی لە "رودابە و زال" لە یەکەمین ئاهەنگی موسیقی ما.
  • براوەی خەڵاتی بینەران لە ئاهەنگی موسیقی ما بۆ گۆرانی "رودابە و زال".
  • خەڵاتی باربەدی باشترین ئەلبوومی ٢٠١٥ لە ئاهەنگی مۆسیقای فەجر بۆ ئەلبوومی نە فریشتەم نە ئەهریمەن "نە فرشتەام نە شیطان".
  • خەڵاتی نمرەی یەکی هونەری لە شورای قەدرزانینی هونەرمەندان و نووسەران و شاعیران لە بەشی گۆرانی وتن.


سەرچاوەکان



2723 بینین