ڕێگریکردن لە دووگیانی بە چاندنی کەپسوول

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-30-13:58:00 - کۆدی بابەت: 6102
ڕێگریکردن لە دووگیانی بە چاندنی کەپسوول

ناوه‌ڕۆك

چاندنی کەپسوول

ئەم کەپسوولە زۆر ناسک و بچووکە کە چاندنی لە جەستەدا دەبێتە هۆی بەرەڵاکردنی ئەو هۆڕمۆنانەی کە دەبنە هۆی ڕێگری کردن لە دووگیانی، ئەم کەپسوولە لە قۆڵدا دەچێنرێت و بەم شێوەیە تاکوو ٥ ساڵ دووگیان نابیت.

کەپسوولی دژە دووگیانی چۆن کار دەکات؟

ئەم کەپسوولە پێشی دەوترێت (implanon) دوای ئەوەی کە خرایە ژێر پێستی قۆڵەوە، کۆمەڵێک هۆڕمۆن بەرەڵا دەکات کە بە دوو ڕێگا ڕێگری دەکات لە دووگیانی، پڕۆجیسترۆن دەردراوەکانی منداڵدان خەست دەکاتەوە کە ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی سپێرم و کاتێکیش سپێرم نەتوانێت بگات بە هێلکە دووگیانی ڕوونادات، هەروەها پڕۆجیسترۆن دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە بەرەڵابوونی هێلکە لە هێلکەدانەوە کە پێی دەوترێت هێلکەدانان.

ئایا ئەم کەپسوولە ڕێگری دەکات لە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان؟

ئەم ڕێگایە سوودی نییە بۆ ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکانن، بۆیە ئەگەر ئەم ڕێگایەشیان بەکارهێنابێت لە کاتی جووتبووندا هەر دەبێت کۆندۆم بەکاربهێنن بۆ ڕێگری کردن لە گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانە.

ڕێژەی کاریگەری کەپسوولی دژە دووگیانی

ئەم ڕێگایە زۆر کاریگەرە و ڕێژەی سەرکەوتنی نزیکەی ٩٩٪یە.

کارکردنی کەپسوولی دژە دووگیانی

ئەگەر ئەم کەپسوولە لە پێنج ڕۆژی سەرەتای سوڕی مانگانەکەتدا بچێنیت، ئەوا کاری خۆی دەکات و بە باشی ڕێگری دەکات لە دووگیانی، بەڵام ئەگەر بێت و لە هەر ڕۆژێکی تری سوڕەکەتدا بیچێنیت، دەبێت سوود لە ڕێگاکانی تری ڕێگریکردن لە دووگیانی وەربگریت تاکوو دوای هەفتەی یەکەم کە کاری ئەم کەپسوولە دەست پێ دەکات.

چاندنی کەپسوولی دژە دووگیانی

پێش هەموو شتێک پزیشکەکە کۆمەڵێک پرسیار دەربارەی تەندروستیت و پێشینەی نەخۆشیت دەپرسێت، و بە پێی ئەوە بڕیار دەدات ئایا گونجاوە یاخود نا، چاندنی کەپسوولەکە زۆر خێرایە و سەرەتا قۆڵت پاک دەکەنەوە و دواتر سڕکردنی بۆ دەکەن و دەیبڕن و پاشان کەپسوولەکە دەکەنە ناوییەوە، و هەمووی چەند خولەکێک درێژە دەکێشێت.

هەستی دوای چاندنی کەپسوولی دژە دووگیانیەکە

لەوانەیە لە کاتی سڕکردنەکەدا کەمێک فشار یان کزانەوە هەست پێ بکەیت، بەڵام دوای ئەوەی کە کەپسوولەکە دەچێنرێت و سڕکردنەکە نامێنێت و تەنها لەوانەیە هەندێک کات هەست بە ئازارێکی زۆر سووک بکەیت، دەکرێت دوای سڕکردنەکە هەڵئاوسان و هەوکردن بدات هەندێک کات بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک و هەروەها شینبوونەوەی تا ماوەیەک شوێنەکەی بشۆ ڕۆژانە و پاک ڕایگرە.

چ کەسانێک دەتوانن ئەم ڕێگایە بە کاربهێنن بۆ ڕێگری کردن لە دووگیانی؟

هەموو خانمێک دەتوانێت ئەم ڕێگایە بەکاربهێنێت، مەگەر ئەوەی کە دووچاری ئەم حاڵەتانە بووبێتەوە:

سوودەکانی چاندنی کەپسوولی دژە دووگیانی

پڕۆسەیەکی ئاسانە

پڕۆسەیەکی ئاسانە و زوو ئەنجام دەدرێت و نیگەران نابیت لەوەی کە ڕۆژانە حەپی دژە دووگیانی یاخود کۆندۆم بەکاربهێنیت.

باشترکردنی سوڕی مانگانە

یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە دەدات و سوڕی مانگانەکەت ئاسان دەکات.

ئەم چاندنە تەنها یەک هۆڕمۆنی تێدایە

زۆرێک لە ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی پێکهاتوون لە ٢ هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن، تەنها پێکهاتووە لە هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن و بەسوودە بۆ ئەو خانمانەی کە هەستیارییان بە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین هەیە.

دوای دەرکردنی کەپسوولەکە دەتوانیت دووگیان ببیتەوه

ئەگەر هەر کاتێک پەشیمان بوویتەتەوە و ویستی کە دووگیان ببیت ئەوا دەتوانیت دەریبهێنیت و پاشان دووگیان ببیت.

مەترسییەکانی دوای چاندنی کەپسوولی دژە دووگیانی

ئەم ڕێگایەش مەترسی هەیە وەک و هەموو ڕێگاکانی دیکە و ڕەنگە لە هەندێک خانمدا دەربکەوێت و هەرگیز لە هەندێکی تردا هیچکام لەم نیشانانە دەرنەکەون.

دوای دەرکەوتنی ئەم نیشانانە سەردانی پزیشک بکەن

  • خوێنبەربوونی نائاسایی لە ٦ بۆ ١٢ مانگ دوای چاندنی کەپسوولەکە
  • بینینی پەڵە خوێن بۆ ماوەیەکی درێژ
  • هەندێک کەس دوای یەک ساڵ لە تێپەڕبوون بەم ڕێگرییەدا ئیتر ناکەوێتەوە سوڕی مانگانە و بەڵام ئەمە ئاساییە و خانمەکە ترسی نەبێت دووگیانی نییە.
  • سەرئێشە
  • دڵتێکچوون
  • زیادبوونی کێش
  • کیسی هێلکەدان
  • ئازار و شینبوونەوەی شوێنی چاندنەکە
  • هەوکردن
  • هەست کردن بە جوڵانی کەپسولەکە

چاندنی کەپسوولی دژە دووگیانی لە ماوەی شیرداندا

باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی کە کاریگەری نییە لەسەر شیردان و منداڵەکە ئەم ڕێگایەیە و زۆر باشە.

دەرهێنانی کەپسوولەکە

ئەم کەپسوولە دوای پێنج ساڵ پوچەڵ دەبێتەوە و کار ناکات، ئەگەر پێنج ساڵەکەش تێپەڕی و هێشتاش نیازی دووگیانیت نەبوو، دەتوانیت دووبارە کەپسوولێکی دیکە دابنێیتەوە، دەرهێنانی کەپسوولەکە چەند خولەکێکی زیاترە لە کاتی چاندنی بە هەمان شێوە شوێنەکەی پاک دەکەنەوە و دواتر سڕکردنی بۆ دەکەن و شوێنەکەی دەبڕن و دەریدەهێنن.


سەرچاوەکان



18739 بینین