چۆنیەتی سپی کردنەوەی ددان لە ماڵەوە 

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-31-15:46:00 - کۆدی بابەت: 6121
چۆنیەتی سپی کردنەوەی ددان لە ماڵەوە 

ناوه‌ڕۆك

سپی کردنەوەی ددان

زۆربەی خەڵک گرنگی دەدەن بە سپی کردنەوەی ددانیان و ڕزگار بوونیان لە زەردی ددانیان، و پارەیەکی زۆر لە سپی کردنەوەی ددان و بەرھەمی سپی کردنەوەی دداندا خەرج دەکەن، بەڵام دەتوانین ئەم ھەموو بڕە پارە پاشەکەوت بکەین، و بەچەند ڕێگەیەکی سادە و بڕە پارەیەکی کەم ددانێکی سپیمان دەستبکەوێت، لەڕێی بەکارھێنانی کۆمەڵە کەرەستەیەکی سروشتی کە لەماڵەوە بوونی ھەیە.

سپی کردنەوەی ددان لە دە خولەکدا

ئەم ڕێگەیە ئەنجامێکی ڕاستەوخۆ لە سپی کردنەوەی ددان و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پێشکەش دەکات، ھەروەھا بەسوودە بۆ حاڵەتە زۆر پێویستەکان لە سپی کردنەوەی ددان، وەک ئامادەبوون لە بۆنە یان چوونە دەرەوە و مانەوە لەگەڵ ھاوڕێدا، لەڕێی چەند ھەنگاوێکی سادەوە ئەوەی پێویستمانە: 

١- ھەویری ددان بەو مەرجەی ڕەنگی سپی بێت.
٢- فڵچەی ددان.
٣- ئاو لیمۆ.
٤- پینگ پاودەری تایبەت بە ھەویرەمەنی و شیرینی.
٥- کوپێک ئاو

ڕێگەی بەکارھێنان

١- فڵچەی ددانەکە دەخرێتە نێو ئاوەکەوە و کەمێک ھەویری ددانی دەخرێتە سەر، و ھەویرەکە دەھێنرێت بە دداندا بۆ دوو خولەک وەک کەمترین ماوە، پاشان ددان بە جوانی لە ھەویرەکە دەشۆردرێت و پاک دەکرێتەوە.

٢- فڵچەکە بەجوانی لە کەفی ھەویرەکە پاک دەکرێتەوە، و ئاو لیمۆ دەکرێت بە ددانەکانەوە، بۆ ماوەی نیو خولەک ئاو لیمۆکە دەھێندرێت بە دداندا، دوورکەوتنە لە ھێنانی فڵچە و پێکھاتەکان بە پوکدا تا تووشی خوێن بەربوون نەبێت، ئاوی لیمۆکە دەبێتە  ھۆی کزانەوەی ناو دەم.

٣- ددان و فەڵچەکە لە ئاوی لیمۆ پاک دەکرێنەوە، ھەویری ددان دەخرێتە سەر  فڵچەکە و کەمێک پینک پاودەر دەپرژێندرێت بەسەر ھەویری ددانەکەدا، دەھێندرێت بە دداندا بۆ ماوەی یەک خولەک، پاشان ناو دەم پاکدەکرێتەوە.

٤- کەمێک پینک پاودەر لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت، و سێ جار غەرغەرەی پێ دەکرێت، دووبارە ھەویری ددان دەھێندرێت بە دداندا. 

٥- بۆ ماوەی چارەکێک دوای ددان شۆردن نابێت ھیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک بوخرێت و بوخرێتەوە، چونکە کونیلەکان کراوەن.

سپی کردنەوەی ددان بە خەڵوز

پاککردنەوی ددان بە خەڵوز بە پارێزراوترین و کاریگەرترین ڕێگە دادەنرێت، بە ئامانجی لابردنی زەردایی ددان و سپێتی بە ددانەکان دەبەخشێت، لەوانەیە زۆربەی کەسەکان سەریان بسوڕمێت لەسەر کاریگەری خەڵوز لە سپی کردنەوەی ددانەکان، گەرچی ڕەنگی خەڵوزەکە ڕەشە، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستمان بەم پێکھاتانە ھەیە:

١- کەمێک خوێ.
٢- خەڵوز.

چۆنییەتی بەکارھێنان

١- خەڵوزەکە بە دەستھاڕ دەھاڕین تا وەک بۆدرەی لێدێت، و خوێکەش بە ھەمان شێوە دەھاڕین.

٢- ھەمان ڕێژە لە خوێ و خەڵوز تێکەڵ دەکرێت، پاشان لە قتویەکی داخراودا ھەڵدەگیرێت. 

٣- فڵچەی ددانەکە تەڕ دەکرێت و دەکرێتە نێو گیراوەی خەڵوز و خوێکەوە.

٤- فڵچەکە بە نەرمی دەھێندرێت بە دداندا، تا ھیچ زیانێک بەر پووک نەکەوێت و بریندار نەبێ، پاشان ناو دەم بە باشی بە ئاوی سارد دەشۆردرێت، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە ھیچ خەڵوزێک قوت نەدرێت تا زیان بە جەستە نەگەیەنێت.


سەرچاوەکان



2247 بینین