چۆنیەتی دانانی پلان بۆ لەبەرکردنی قورئان

له‌لایه‌ن: - بەختەوەر بەهادین - به‌روار: 2021-08-01-22:16:00 - کۆدی بابەت: 6134
چۆنیەتی دانانی پلان بۆ لەبەرکردنی قورئان

ناوه‌ڕۆك

دانانی پلان بۆ لەبەرکردنی قورئان

وەک ئاشکرایە کە هەبوونی پلانێک بۆ لەبەرکردنی قورئان زۆر گرنگە، چونکە ئەو کات دەزانیت کە ڕۆژانە پێویستە چەندێک لەبەر بکەیت و پێداچوونەوە بکەیتەوە، هەروەها بەرچاو ڕوون دەبیت و دەزانیت کە بە ماوەی چەندێک قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەیت.

لێرەدا باسی ئەوە دەکەین کە چۆن بتوانین پلانێک دابنێین بۆ لەبەرکردنی قورئان، سەرەتا دەبێت توانای خۆت بزانیت، ئەگەر تۆ تەجویدت نەخوێندبێت کەمێک قورس دەبێت کە قورئان بە جوانی لەبەر بکەیت، ئەگەر تەجوید نازانیت وا باشترە سەرەتا فێری تەجوید ببیت پاشان قورئان لەبەر بکەیت، لەبەر ئەوەی کە هیچ وشەیەک لە قورئان بە هەڵە لەبەر نەکەیت.

پاشان ئەوە دیاری بکە کە دەتەوێت بە چەندێک قورئان لەبەر بکەیت، و ئایا ئەو بەشەی کە ڕۆژانە دایدەنێیت بۆ لەبەرکردن دەتوانیت بەسەریدا زاڵ ببیت و زەبتی بکەیت، لەبەر ئەوەی هەندێک جار کەسێک هەیە توانای هەیە بەڵام لەوە دەچێت کە کاتی نەبێت و کاری زۆربێت و سەرقاڵ بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە کات بۆ قورئان بخولقێنیت و کاتی تایبەتی بۆ بڕەخسێنیت و لە خزمەتیدا چۆک دابدەیت، لەبەر ئەوەی هەرکات شتێک بەدەست بهێنیت پێویستە قوربانی بۆ بدەیت و هەوڵی بۆ بدەیت.

چەند پلانێک بۆ لەبەرکردنی قورئان

ئەمەی لای خوارەوە بە ئایەت ئەژمار کراوە:

  • ئەگەر ڕۆژی 1 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 17 ساڵ و 7 مانگ و 9 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 2 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 8 ساڵ و 9 مانگ و 18 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 3 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 5 ساڵ و 10 مانگ و 13 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 4 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 4 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 5 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 3 ساڵ و 6 مانگ و 7 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 6 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 2 ساڵ و 11 مانگ و 4 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 7 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 2 ساڵ و 6 مانگ و 3 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 8 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 2 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 9 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 11 مانگ و 12 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 10 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 11 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 12 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 13 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 4 مانگ و 6 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 14 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 3 مانگ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 15 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 2 مانگ و 1 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 16 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 17 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 10 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 1 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 17 ساڵ و 7 مانگ و 9 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 18 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 11 مانگ و 19 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 19 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 11 مانگ و 1 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 20 ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 10 مانگ و 16 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.

بەڵام ئەگەر بە دێر ئەژمار بکەیت ئەوا بەم شێوەیە دەبێت, ئێمە 3 دێڕ بە کەمترین دێری لەبەرکراوی ڕۆژانە دادەنێین:-

  • ئەگەر ڕۆژی 3 دێڕ لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 8 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 5 دێڕ لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 5 ساڵ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی نیو لاپەڕە لەبەر بکەیت واتە ڕۆژی ٧ یا ٨ دێڕ ئەوا تۆ بە نزیکی 3 ساڵ ونیو قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 10 دێڕ لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 2 ساڵ و نیو قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 1 لاپەڕە لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 1 ساڵ و 8 مانگ قورئان لەبەر دەکەیت.
  • ئەگەر ڕۆژی 2 لاپەڕە لەبەر بکەیت ئەوا تۆ بە ماوەی 10 مانگ قورئان لەبەر دەکەیت.


سەرچاوەکان



2212 بینین