ڕێگاکانی درێژکردنەوەی قژ

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-02-01:38:00 - کۆدی بابەت: 6140
ڕێگاکانی درێژکردنەوەی قژ

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی درێژکردنەوەی قژ

ھەمووان بەبێ جیاوازی خەون بە ھەبوونی قژێکی درێژی تەندروستەوە دەبینن، بەھۆی بوونی ڕۆڵە گەورەکەی لە جوان دەرخستنی شێوە بە گشتی، و ھەستی باوەڕ بەخۆبوون بە تاک دەبەخشێت، قژی سروشتی لە ماوەی یەک مانگدا تەنھا دوو ئینج گەشە دەکات، بەڵام ھەندێک جار قژ تووشی چەند ھۆکارێک دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی گەشەی قژ یان وەستانی گەشەی قژ و چەندین ھۆکاری جیاواز، خۆشبەختانە چەندین چارەسەری پزیشکی ھەن کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن، و وای لێدەکات درێژی قژ زیاتر ببێت، دەوڵەمەندی بە ماددەی سروشتی کە لە چەندین گیراوەی درێژکەرەوەی قژدا ھەیە و بە پارێزراو دادەنرێت، و لەڕووی ئابوریەوە بە گران دانانرێن.

ڕێگەی سروشتی بۆ درێژکردنەوەی قژ

چەندین گیراوەی سروشتی ھەن، و ئامۆژگاری دەکرێن کە بەکاربھێنرێن بۆ باشترکردنی گەشەی قژ، و لەو گیراوانە: 

ڕۆسماری

گیای ڕۆسماری بەو جۆرە گیایانە دادەنرێت کە سوودی بۆ پێستی سەر ھەیە، بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ئۆکسید، کە گەشەی قژ زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە وەرینی قژ، ھەروەھا یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن لە سەردا دەدات، کە یارمەتی گەیاندنی پێکھاتەی خۆراکی دەدات بۆ ڕەگی قژ تا زیاتر تەندروست بێت. 

پێکھاتەکان:

١- دوو چڵ یان سێ چڵ لە ڕۆسماری.
٢- دوو کوپ لە ئاوی گەرم.

ڕێگەی ئامادەکردن

١- چڵی ڕۆسمارییەکە دەخرێتە نێو ئاوە گەرمەکەوە، و بۆ ماوەی پێنج خولەک تێیدا دەھێڵدرێتەوە.

٢- ڕۆسمارییەکە وازی لێدەھێندرێت تا سارد دەبێتەوە، پاشان پاک دەکرێتەوە و دەدرێت لە قژ.

٣- قژ جوان بە شامپۆ دەشۆردرێت.

٤- دووبارە قژ بە گیراوەی ڕۆسمارییەکە دەشۆردرێت لە دوایی شۆردنی بە شامپۆ.

٥- ئەم گیراوەیە چەند جارێک لە ھەفتەیەکدا بەکاردەھێندرێتەوە.

ھێلکە

ھێلکە زۆر بە بەسوود دادەنرێت بۆ تەندروستی قژ، بەھۆی دەوڵەمەندی بە پێکھاتەی خۆراکی پێویست، کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن، وەک زینک و ئاسن و کبریت و پرۆتین، ئەمەش ڕێگەی بەکارھێنانیەتی:

پێکھاتەکان

١- یەک ھێلکە.
٢- کەوچکێکی بچووک لە زەیتی زەیتون.
٣- کەوچکێکی بچووک لە ھەنگوین.
٤- قاپێک بۆ تێکەڵ کردن.

ڕێگەی ئامادەکردن

١- ھێلکەکە دەشکێنرێت، و سپێنەکەی لە زەردێنەکەی جیا دەکرێتەوە و دەخرێتە نێو قاپەکەوە.

٢- زەیتی زەیتون و ھەنگوینەکە لەگەڵ سپێنەی ھێلکەکە بە باشی تێکەڵ دەکرێت.

٣- گیراوەکە دەدرێت لە قژ، و بۆ ماوەی بیست خولەک وازی لێدەھێندرێت.

٤- قژ بە شامپۆ و ئاوی سارد دەشۆردرێت.

٥- ئەم گیراوەیە دوو ھەفتە جارێک بەکاردەھێنرێت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.

زەیتی جوجوبا

زەیتی جوجوبا بە زەیتێکی شێدارکەرەوە بۆ قژ دادەنرێت، ھەروەھا جوڵانی خوێن لە دەمارەکاندا باشتر دەکات تا دەگاتە ڕەگەکانی قژ، ھانی گەشە و درێژبوونەوەی قژ دەدات، ئەمەش ڕێگەی بەکارھێنانیەتی:

پێکھاتەکان

١- کەوچکێکی بچووک لە زەیتی جوجوبا.
٢- دوو کەوچکی گەورە لە زەیتی گوێزی ھیندی یان زەیتی زەیتون.
٣- قاپێک بۆ تێکەڵ کردن.

ڕێگەی ئامادەکردن

١- زەیتەکان دەخرێنە نێو قاپەکەوە.
٢- زەیتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێن.
٣- گیراوەکە دەدرێت لە پێستی سەر و قژ.
٤- گیراوەکە بۆ ماوی یەک شەو بە سەرەوە دەھێڵدرێتەوە.
٥-  لە بەیانی ڕۆژی دواتردا قژ دەشۆردرێت.
٦- ئەم گیراوەیە لە ھەفتەیەکدا دووجار بەکاردەھێندرێت.

ئاوی برنج

ئاوی برنج چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی و بەھێزی قژ ھەیە، بەھۆی بوونی پرۆتینات و ڤیتامیناتی بەسوود کە گەشەی قژ زیاد دەکەن، وەک ڤیتامین B6 و ڤیتامین K و ڤیتامین E، ئەمەش ڕێگەی بەکارھێنانیەتی:

پێکھاتەکان

١- نیو کوپ لە برنج 
٢- دوو کوپ ئاو 
٣- قاپێکی بچووک

ڕێگەی ئامادەکردن

١- برنجەکە دەخرێتە نێو قاپەکەوە و ئاوەکەی تێدەکرێت، و بۆ ماوەی پازدە خولەک لەناو ئاوەکەدا وازی لێدەھێندرێت.
٢- برنجە پاکدەکرێتەوە تا ئاوەکەیمان دەستبکەوێت.
٣- ئاوی برنجەکە دەدرێت لە پێستی سەر و قژ.
٤- بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساج بۆ سەر دەکرێت.
٥- سەر بە شامپۆ دەشۆردرێت.
٦- گیراوەکە لە ھەفتەیەکدا دووجار بەکاردەھێندرێت.

چەند ڕێگەیەکەی پزیکشی یارمەتی درێژکردنەوەی قژ دەدەن

چەند چارەسەرێکی پزیشکی ھەن یارمەتیدەرن لە درێژکردنەوەی قژ، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ھەندێک لەو ڕێگەیانەن:

١- Finasteride: جۆرێکە لە دەرمان بۆ پیاوان بەکاردەھێندرێت، کە یارمەرتی زیادکردنی گەشەی قژیان دەدات، و دووریان دەخاتەوە لە وەرینی قژ.

٢- Minoxidil: لە دەرمانە باوەکانە، گەشەی قژ زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە وەرینی، ڕۆژانە لەڕێی دانی لە پێستی سەر. 

٣- چاندنی قژ: ئەم تەکنیکە پشت دەبەستێت بە بردنی بەشێک لە پێست و قژی پشتەوەی سەر، تا لەو بەشانەی سەر کە قژی تەنکیان ھەیە بچێنرێت.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ یارمەرتیدان لە درێژکردنەوەی قژ

کۆمەڵە ئامۆژگاریەک ھەن پێویستە جێبەجێ بکرێن بۆ درێژکردنەوەی قژ، لەو ئامۆژگارییانە:

١- خەوتن بە ڕێژەیەکی پێویست: جەستە ڕۆژانە پێویستی بە خەوی تەواو ھەیە، بەھۆی ئەو کاریگەرییە ئەرێنیانەی ھەیەتی لەسەر تەندروستی جەستە بە شێوەیەکی گشتی، ئەو ترشیانەی گەدە کەمدەکاتەوە کە ڕێگری لە کاری ھەرس دەکەن، و توانای وەرگرتنی جەستە بۆ ڤیتامینات و پرۆتینات کە گەشەی قژ زیاد دەکەن، ھەروەھا یارمەتی چاککردنەوە و نوێ کردنەوی شانەکان دەدات، ئەمەش لە ڕێی توانای حەوانەوەی جەستە و کەمکردنەوی دڵەڕاوکێ و ماندویی، کە بە ئەرێنیانە ڕەنگدانەوەی لەسەر قژ ھەیە، و قژ وەرین کەمدەکاتەوە و گەشەی زیاد دەکات، بۆیە وا باشترە بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر لە شەودا بخەویت.

٢- خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەکی پێویست: ئاو گرنگە بۆ جەستە، ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە ھێشتنەوەی جەستە بە شێداری ھەموو کات، ھەروەھا یارمەتی نوێ کردنەوە و زیادکردنی شانەکان دەدات، کە کاریگەرییەکی ئەرێنیانەی لەسەر تەندروستی قژ ھەیە، بۆ ھێشتنەوەی شێداری و تەندروستی نوێ کردنەوەی قژ،  وا باشترە لە ڕۆژێکدا ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بوخرێتەوە.

٣- ڕێکخستنی قژ بە شێوەیەکی خراپ: وا باشترە خۆمان بەدوور بگرین لەم جۆرە ڕێکخستنی قژانە، چونکە پشت بە ڕاکێشانی قژ دەبەستێت یان ڕاکێشانی بە شێوەیەکی توند لە ڕەگەوە، چەندین زیانی خراپی ھەیە بۆ قژ لە شکانەوە و کەمکردنەوەی گەشەی، بۆ نمونە ڕێکخستنی قژ بە شێوەی کلکی ئەسپ.

٤- شامپۆ: گرنگە قژ بە شێوەیەکی ڕێک خاوێن بکرێتەوە بە بەکارھێنانی شامپۆی گونجاو بۆ قژت، و دڵنیا بوونەوە لە بوونی ھەندێک پێکھاتەی خۆراکی، کە یارمەتی خۆراک پێدان و شێدارکردنەوەی قژ دەدات، وەک ڤیتامین A و B و C و E، دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ھەندێک جۆر کە پێکھاتەی کیمیای لە پێکھاتەکەیدایە، وەک (Sodium Lauryl Sulfate) و (Ammonium Lauryl Sulfate)، چەندین  زیان دەیگەیەنێت بە پێستی سەر و قژ لەو زەیتە سروشتیانەی ھەیەتی ڕادەماڵێت.

٥- ئامێرە گەرمەکانی چاککردنی قژ: زۆرکەس پەنا دەباتە بەر بەکارھێنانی ئامێری گەرمی چاککردنی قژ وەک وشککەرەوەی قژ کە پێویستە کەم بەکاربھێنرێت، و تەنھا لە کاتە پێویستەکاندا بەکاربھێنرێت، و پابەندبوون بە پارێزەری گەرمی بۆ قژ لەکاتی پێویست بەکارھێنانی ئەم ئامێرانە بۆ ڕێکخستنی قژ، و دوورکەوتنەوە لە خراپبوون و شکانیەوەی قژ.

٦- گرنگی دان بە خۆراک: پێویستە پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی تەندروست بکەین، کە ھەموو پێکھاتە خۆراکییەکان بۆ تەندروستی قژی تێدا بێت، وەک پرۆتینات بەتایبەت کیراتین، کە بە پێکھاتەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ گەشەی قژ، ھەروەھا خواردنی پڕ ڤیتامین A کە لە زۆربەی سەوزە گەڵا تۆخەکاندا و پەتایەی شیریندا بوونی ھەیە، ھەروەھا خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C کە لە خواردنە ترشەکان بە ھەموو جۆرەکانیەوە ھەیە، گرنگیدان بەو خواردنانەی ئاسنی گرنگی تێدایە، وە ئاسن کە لە گۆشتدا ھەیە و ترشی ئۆمێگا سێی چەور کە لە ئەڤۆکادۆدا ھەیە، ئەم پێکھاتانە ڕەگەکانی قژ بەھێز دەکات و گەشەیان زیاد دەکات.

٧- مەساجی پێستی سەر: پێویستە زۆربەی کات مەساج بۆ سەر ئەنجام بدرێت بە بەکارھێنانی پەنجەکان، سوودێکی زۆری ھەیە لە باشکردنی سوڕی خوێن، و گەشتنی خوێن بە ڕەگەکانی قژ بۆ ھاندانیان لە گەشەکردنی قژ بە شێوەیەکی زیاتر.

٨- بڕینی قژ بە ڕێکی: بڕینی خوارەوەی قژ ھەموو ٦ بۆ ٨ ھەفتەیەک، بۆ یارمەتیدانی لە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی مخۆرکە و باشکردنی گەشەی قژ.

گرنگترین ئەو ھۆکارانەی کاریگەریان ھەیە لەسەر گەشەی قژ

کۆمەڵە ھۆکارێک ھەن کە کاریگەری نەرێنیان ھەیە لەسەر گەشەی قژ، ئەمانە ھەندێک لەو ھۆکارانەن:

١- تێکچوونی ھۆرمۆنەکان.
٢- زۆر بەکارھێنانی بەرھەمەکانی قژ.
٣- بەساڵاچوون.
٤- پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی کە پێویستی بە ڤیتامینات و ئاسن و پرۆتیناتی گرنگ ھەیە.
٥- توشبوون بە ھەندێک ھۆکاری ژینگەیی توند، وەک تیشکی خۆری زیانبەخش، و بای توند.
٦- توشبوون بە ماندوویی دەروونی و دڵەڕاوکێی.
٧- نیشانەی لاوەکی ھەندێک دەرمان، وەک دژە خەمۆکی.
٨- لاوازی سیستمی بەرگری.
٩- ھەندێک نەخۆشی وەک کیسی ھێلکەدان.
١٠- زیادەڕەوەی لە بەکارھێنانی ئامێرەکانی ڕێکخستنی قژ.
١١- ھۆکاری بۆماوەیی.


سەرچاوەکان



4103 بینین