دیپ وێب

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-08-02-04:01:00 - کۆدی بابەت: 6142
دیپ وێب

ناوه‌ڕۆك

وێبی قووڵ

وێبی قووڵ (بە ئینگلیزی: deep web، invisible web) یاخود وێبی شاراوە بریتییە لەو بەشەی تۆڕی جیهانی کە پێکهاتەکانیان لەلایەن بزوێنەرەکانی گەڕانەوە ئیندێکس نەکراوە، واتە کاتێک لە بزوێنەرەکانی گەڕانی وەک گوگڵ و بین بۆ ئەو جۆرە وێب سایتانە دەگەڕێیت ئەوا نادۆزرێنەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕووکاری وێبە (Surface web) کە هەمووکەس دەتوانێت بەکاریبهێنێت.

ناوەڕۆکی دیپ وێب لە پشتی چەندین فۆڕمی جۆری (HTTP)ـەوە شاردراوەتەوە، کە زۆرجار تەنها وێبسایتی ئاسایی لەخۆدەگرن وەک ئیمەیڵ و بانکی ئۆنلاین و هەندێک لە سۆشیال میدیا تایبەتەکان و چەند خزمەتگوزارییەکی تر، ئەم وێبسایتانە زۆرجار پێویستی بە پارەیە بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێت وەک ڕۆژنامە و گۆڤارە ئۆنلاینەکان.

دەتوانرێت ناوەڕۆک و وێبسایتەکانی دیپ وێب ببینرێت لەڕێگەی بەدەستهێنانی لینکی وێب سایتەکە یاخود ئای پییەکەی، هەروەها هەندێک لەم وێب سایتانە پێویستی بە وشەی نهێنییە بۆ چوونە ناوەوە.

دەستەواژەی دیپ وێب

بۆ یەکەمین جار دەستەواژەی دیپ وێب و دارک وێب بە هەڵە و بە پێچەوانەوە بەکارهێنرا لە ساڵی 2009ـدا بوو کاتێک دەستەواژەی دیپ وێب بەکاردەهێنرا بۆ گەڕان بەدوای ئەو کارە نایاساییانەی کە لە دارک نێت و فری نێتدا ئەنجامدەدرا، ئەو کارە نایاساییانەی کە ئەنجامدەدرا بریتیبوو لە ئاشکرا کردنی وشە نهێنییە کەسییەکان، دۆکۆمێنتی ناساندنی ساختە، ماددە هۆشبەرەکان، چەک و هەروەها پۆڕنۆگرافی منداڵان.

پاشان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی دارک نێت لەلایەن ڕێگای ئاوریشمەوە، کە وێب سایتێکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەربوو، زۆربەی میدیاکان دەستەواژەی دیپ وێبیان بەکاردەهێنا لەگەڵ دەستەواژەکانی دارک وێب و دارک نێتدا کە بەپێی قسە زۆربەی شارەزایان بەکاهێنانێکی هەڵەیە و نابێت ئەو سێ دەستەواژەیە تێکەڵ بکرێن.

لە نوسراوێکدا کە لە ڕۆژنامەی بڵاوکراوەی ئەلیکترۆنی بڵاوکرابوویەوە تێیدا جیل ئێڵسۆرث دەستەواژەی وێبی شاردراوەی لە ساڵی 1994ـدا بەکارهێنا بۆ ئەو وێب سایتەنەی کە لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا تۆمارنەکرابوون.


سەرچاوەکان



1181 بینین