کەمی ڤیتامین K

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-03-21:25:00 - کۆدی بابەت: 6156
کەمی ڤیتامین K

ناوه‌ڕۆك

ڤیتامین K

ڤیتامین K بە یەکێک لەو ڤیتامینانە دادەنرێت کە لە چەوریدا دەتوێتەوە، کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە خەستبوونەوەی خوێن و مەیینی و ڕێگری لە خوێنبەربوون، ڤیتامین K وەکوو ڤیتامینەکانی تر بە شێوەی تەواوکاری خۆراکی بوونی نییە، لە ڕاستیدا چەند جۆرێک ڤیتامین K لەخۆ دەگرێت وەکوو ڤیتامین K1 و ڤیتامین K2، کە ڤیتامین K1 لە گەڵا سەوزەکان و هەندێک سەوزەواتدا دەستدەکەون، بەڵام ڤیتامین K2 لە گۆشت و پەنیر و هێلکەدا هەیە، هەروەها دەکرێت لەڕێی بەکتریاوە دروست بکرێت، کەمی ئەم ڤیتامینەش هۆکارە بۆ چەندین نیشانە و چەندین زیانی جیاواز بە جەستە دەگات.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین K

کەمی ڤیتامین K دەگمەنە لای کەسانی پێگەیشتوو، بەڵام لە منداڵانی شیرەخۆرە بڵاوە، بە جۆرێک خوێنبەربوونی زۆر دەرئەنجامی کەمی توانای مەیینی خوێنە کە نیشانەیەکی کەمی ڤیتامین Kـە، ئەم خوێنبەربوونە دەکرێت لە ناوچەی برین یان ناوچەکانی تریش ڕووبدات، هەروەها دەکرێت ڕوون یان نادیار بێت، نیشانەکانی کەمی ڤیتامین K بریتین لە: 

  • ئەگەری زۆر ڕوودانی خوێنتێزان.
  • ڕوودانی خوینبەربوون لە پەردەکانی داپۆشەری بەشەکانی ناوەوەی جەستە.
  • پیسایی ڕەنگ تاریک کە ڕەنگە هەندێک خوێنیشی تێدابێت.
  • خوێنبەربوونی پێست و لووت و کۆئەندامی هەرس و ناوچەکانی تری لەش.
  • ڕوودانی خوێن مەیینی بچووک لە ژێر پەنجەکان.
  • خوێبەربوونی لەو جێیەی کە ناوکە پەتک لە منداڵانی تازە لەدایکبوو دەپچڕێنرێت 
  • خوێنبەربوون لە چووکی منداڵەکە لەکاتی خەتەنەکردنی منداڵ.
  • ڕوودانی خوێنبەربوونی لەناکاو لە مێشکدا، کە زۆر کارێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ژیانی منداڵەکە دەکات. 

هۆکارەکانی کەمیی ڤیتامین K

لەگەڵ ئەوەی کەمی ڤیتامین K لەناو پێگەیشتواندا زۆر بڵاو نییە، بەڵام هەندێک کەس زیاتر مەترسی کەمی ڤیتامینەکەیان هەیە ئەویش بە چەندین فاکتەری جیاواز،  هەروەها چەندین هۆکار هەیە بۆ کەمی ڤیتامین K لای منداڵانی شیرەخۆرە، لە گرنگترین هۆکارەکانیش: 

  • زۆر وەرگرتنی دژە زیندەییەکان.
  • هەڵنەمژینی باشی چەورییەکان لەلایەن جەستەوە، واتا کێشەیەک لە مژینەوەی چەورییەکان هەیە کە هۆکارە بۆ کەمی ڤیتامین k.
  • پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی کە ئەو خۆراکانە لەخۆ ناگرێت کە ڤیتامین K یان تیدایە. 
  • کەمیی ڤیتامین K لە شیری دایکدا ڕەنگە هۆکاربێت بۆ کەمی ڤیتامین کە لە منداڵی شیرەخۆرەدا.
  • نەگواستنەوەی ڤیتامین K بەباشی لە وێڵاشی دایکەوە بۆ منداڵاکە.
  • باش بەکارنەهێنانی ڤیتامین K لەلایەن جگەری منداڵەکەوە.
  • بێتوانایی منداڵانی تازە لەدایکبوو بۆ بەرهەم هێنانی ڤیتامین K لە ڕۆژەکانی سەرەتای تەمەنیاندا.


سەرچاوەکان



2216 بینین