بەشی زانستی کۆمپیوتەر

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-08-08-01:03:00 - کۆدی بابەت: 6214
بەشی زانستی کۆمپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زانستی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Science) سەر بە کۆلێژی زانستە، ئەم بەشە پەیوەستە بە خوێندن و شیکارکردنی سیستەمەکان و ئامێر و بەشەکانی کۆمپیوتەرەوە، هەروەها بایەخ دەدات بە پڕۆگرامینگ و کردارە ئاڵۆزەکان کە لە کۆمپیوتەردا هەن، دروستکردنی داتا بەیس و بەستنی توڕەکانی کۆمپیوتەر، بە ئەلیکترۆنی کردنی دامودەزگاکانی حکومەت لە ئامانجە گرنگەکانی ئەم بەشەن.
زانستی کۆمپیوتەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشبردن و گەشەسەندنی وڵات. 

جیاوازی نێوان بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و زانستی کۆمپیوتەر و بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

ئەم سێ بەشە ئەندازیاریی كۆمپیوته‌ر و پڕۆگرامسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپیوته‌رەوە هه‌یه‌ و چەند خاڵێکی هاوبەشیان هەیە، بەڵام لە پسپۆڕییدا جیاوازن، ‌هەر بەشێك گرنگی خۆی هەیە:

  • ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی له‌ پڕۆگرامەکانی كۆمپیوته‌ر و وێبسایت و شتەکانی تر (واته‌ به‌شه‌ نه‌رمه‌كه‌ی كه‌ سۆفتوێره‌) ده‌كۆڵێته‌وه‌، کۆنمرەی لە دوو پسپۆڕییەکەی تر زیاترە و بوارێکی فراوانترە.
  • زانستی كۆمپیوته‌ر له‌ ئامێری كۆمپیوته‌ر (واته‌ به‌شه‌ ڕه‌قه‌كه‌ی كه‌ هاردوێره‌) ده‌كۆڵێته‌وه‌، هاوبەشی زیاتر هەیە لە گەڵ ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و کۆنمرەی کەمتر ئەوێت لەو بەشە.
  • تەکنەلۆژیای زانیاری پارێزگای کردن و چاودێری کردنی  سیستەم و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەرە کە کەسانی پسپۆر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و زانستی کۆمپیوتەر دروستیان کردووە، کۆنمرەی لە هەردوو بەشەکەی تر کەمتر دەوێت. 

قۆناغەکانی خوێندن

ماوەی خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، وانەکانی ئەم بەشە بە گشتی دروستکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت و دامەزراندن و بەڕێوەبەردنی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و پڕۆگرامینگ و دیزاینکردنی پڕۆگرامەکانە.

لە بەشی زانست وانەکان دوو لقی سەرەکی هەن بەشێکیان وانەکانی زانستی کۆمپیوتەر لە خۆدەگرێت و بەشەکەی تریان وانەکانی تەکنەلۆژیای زانیارین، و خوێندنی زانستی کۆمپیوتەر زیاتر زانستێکی پراکتیکییە.

خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا ( ماجستێر و دکتۆرا ) بەدەستبهێنێت. 

مەرج و تایبەتمەندی خوێندکارانی زانستی کۆمپیوتەر 

- لێهاتوویی لە دیزاین و شیکارکردن.
- پێویستە هەموو خوێندکارێك خاوەنی لاپتۆپی خۆی بێت.
- لێهاتوویی لە نوسینەوەی کۆد و شارەزایی لە زمانە سەرەکییەکانی پڕۆگرامسازی.
- پەیوەست بوون بەکاتەوە.
- لێهاتوویی لە وانەی بیرکاری و ئەلگۆریزمەکان.
-  حەزی نوێگەری و داهێنان و توانایی لە بەرەوپێشبردنی سیستمە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر، و چارەسەر کردنی کێشە ئاڵۆزەکان.
- بەتوانا لە زمانی ئینگلیزی چونکە خوێندنی ئەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە.
- ئارەزوومەندیی و بوونی خولیا و حەزێك بۆ ئەم بەشە.
- وردکار و گرنگیدان بە وردەکارییەکان.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
- توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ کەسانی تردا، چونکە بەپێی بوارەکەی مامەڵە دەکات لەگەڵ کەسانی ئەکادیمی وەکوو ئەندازیار و بەڕێوەبەر، لە هەمانکاتدا مامەڵە دەکات لەگەڵ کەسانێك کە هیچ ئەزموون و زانیارییەکی گرنگیان نییە لەسەر ئەم پسپۆڕییە.
- ئەم بەشە پێویستی بەوەیە هەمیشە چاودێری زانست و تەکنەلۆژیای سەردەم بیت ئامادەیی فێربوونی بەردەوامت هەبێت.
- ئەم پسپۆڕییە تا ڕادەیەك ماندووکەرە و پێویستی بە ئاگایی و ڕێکخستن و پلاندانانی بەردەوام هەیە، بۆیە پێویستی بە پشوودرێژی و ئارامی هەیە.

بوارەکانی کارکردن

بوارەکانی کارکردن هەمەجۆر و فراوانە، لە سەردەمی ئەمڕۆدا بەهۆی پەیوەست بوونی هەموو بوارەکانی ژیان بە تەکنەلۆژیاوە، داواکاری زۆر هەیە لەسەر ئەم پسپۆڕییە، دەکرێت لە کەرتی تایبەت و حکومی کاربکەیت، دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت بە لێهاتوویی و کارامەیی خۆی لە چەندان بواردا کاربکات، تا ڕادەیەکی باش داهاتێکی بەرزی هەیە، نموونەی بوارەکانی کارکردن: 

  • دەتوانێت لە کەرتی پەروەردە وەکوو مامۆستای کۆمپیوتەر دەستبەکار بێت.
  • کارکردن لە چاککردنەوەی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان وەکوو مۆبایل.
  • دروستکردنی وێبسایت و داتا بەیس، پڕۆگرام بە زمانەکان بۆ دامەزراوە و دامودەزگاکان وەکوو بانکەکان و کۆمپانیاکان و زانکۆکان.
  • کارکردن لە بواری تۆڕەکانی ئینتەرنێت.

دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت وەکوو بەڕێوبەر یان یارمەتیدەرە یاخود توێژەر لە زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەکانی پەیوەست بە بوارەکەی خۆی دەستبەکار بێت. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت


سەرچاوەکان



10814 بینین