گۆڕانی ڕەنگی شیری دایک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-14-12:57:00 - کۆدی بابەت: 6295
گۆڕانی ڕەنگی شیری دایک

ناوه‌ڕۆك

گۆڕانی شیری دایک

شیری دایک تەنها سپی نییە بەڵکوو بە چەند هۆکارێکی جیاواز دەکرێت ڕەنگی بگۆڕدرێت، کە ئەمەش ئاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە، بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەنگی شیری دایک بە لای دوو ڕەنگدا دەچێت ئەوانیش ڕەنگی زەردباو و سپی.

سروشتیترین ڕەنگی شیری دایک

ڕەنگی سروشتی شیری دایک لە دایکێکەوە بۆ دایکێکی تر و هەروەها بە پێی جۆر و کاتی شیردانەکەش دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە سەرەتای شیردان یەکەم دڵۆپی شیر کە پێی دەوترێت ژەک، ڕەنگێکی زەردی هەیە و یاخود مەیلە و زەردە، و دواتر دوای دوو هەفتە دوای منداڵبوون ڕەنگەکە نزیک دەبێتەوە لە نارنجی، و دوای ماوەیەک لە شیردان ڕەنگی شیر دەبێت بە سپی یاخود ڕەنگێکی ئاوی، هەموو ئەمانە لەوانەیە بە هۆی جەستەی دایکەکە یاخود جۆری خواردنەکەییەوە بێت کە زۆر ئاساییە.

ڕەنگە جیاوازەکانی شیری دایک

گەر چی زۆر جار گۆڕانی ڕەنگی شیری دایک نیشانەی نەخۆشی نییە، هەروەها جێی نیگەرانی نییه بەڵام زۆر جار ڕەنگەکە دەگۆڕدرێت بە هۆکارێک.

ڕەنگی زەرد یاخود نارنجی

لە سەرەتاکانی دوای منداڵبووندا و بە تایبەت دوو هەفتەی دوای منداڵبوون شیری دایک ڕەنگی زەرد یاخود نارنجییە، کە لەوانەیە بە هۆی بەکارهێنانی دەرمان یاخود خواردنێکەوە بێت وەک خواردنی گێزەر، یاخود هەندێک دایک کە شیری خۆیان هەڵدەگرن لە بەفرگردا ڕەنگەکەی دەگۆڕدرێت بۆ ئەوە.

ڕەنگی سەوز

گۆڕانی ڕەنگی شیری دایک بۆ سەوز، دوو هۆکاری هەیە، کاتی خواردنی سەوزەواتێک وەک سڵق، یاخود بەکارهێنانی دەرمانی تابەتەوە وەک حەپی (cholorella) و هەرکاتێک وەستایت لە بەکارهێنانی حەپەکە ڕەنگەکەی دەگەڕێتەوە باری سروشتی و ئاسایی خۆی.

ڕەنگی سوورباو و قاوەیی

بوونی خوێن لەناو شیردا لەوانەیە ڕەنگی شیر بگۆڕێت بۆ سوور یان قاوەیی، خواردن هۆکارێکە وەک خواردنی چەوەندەر و ئەو ماددانەی کە ڕەنگیان سوورە، یاخود بە هۆی زۆر چوونی وروژمی خوێن بۆ ناو مەمک ڕەنگی شیرەکە مەیلەوسووور دەبێت و دەکرێت بە هۆی برینداربوونی گۆی مەمکیشەوە بێت، بەڵام ئەگەر جیا لەو هۆکارانە بوو و تا چەند ڕۆژێک ڕەنگی شیرەکە بەوشێوەیە بوو پێویستە دایکەکە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکات.

ڕەنگی ڕەش

گۆڕانی ڕەنگی شیر بۆ ڕەش بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دژە بەکتریاوەیە کە دەبێت لەم کاتەدا پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و دەرمانەکەت بۆ بگۆڕێت و یاخود واز لە بەکارهێنانی دەرمانەکە بهێنیت ئەویش بە پرسی پزیشک.


سەرچاوەکان



2046 بینین