دورستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-16-10:30:00 - کۆدی بابەت: 6319
دورستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز 

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕێگایەک بۆ دورستکردنی کەسایەتییەکی بەھێز 

زیادکردنی باوەڕ بەخۆبوون 

پێویستە ئاستی باوەڕ بەخۆبوون زیاد بکرێت لای تاک تاکو ببێتە خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز، دەکرێت ئەم باوەڕ بەخۆبوونە بەھێز بکرێت لەڕێی گفتوگۆ کردن لەگەڵ ھاوڕێدا، باشتر کردنی خووی بەشداریکردن لە قسەدا لەکاتی گفتوگۆکردندا، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە دەبێت  قسەی بەسوود و باش بکرێت، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی نابێت گرنگی بدرێت بەو کەسانەی بە خراپە باست دەکەن بەھۆی حەسوودی یان نایانەوێت ببیتە جێی سەرنج.

گوێگرتن بە شێوەیەکی باشتر 

ھونەری گوێگرتن بە باشترین ھونەر دادەنرێت کە مرۆڤ دەتوانێت لە ژیانیدا بەدەستیبھێنێت، چونکە یارمەتی دەدات فێری زیاتر ببێت لە ژینگەکەی دەوروبەری و ئەو کەسانەی دەوری داون، ھەروەھا باش گوێگرتن گرنگی کەسی بەرامبەر دەردەخات، ھانی دەدات بۆ تەرکیزی زیاتر لەکاتی گفتوگۆکەدا و ھەستکردن بە ئارامی، کە وای لێدەکات بەشداربێت لە گفتوگۆکەدا، بۆیە پێویستە گرنگی بدەین بە زیادکردنی ئەم سیفەتە لە کەسەکاندا تا ببنە خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز.

خوێندنەوە و زیادکردنی حەزەکان

بە کەمی کەسێکی بەھێز ھەیە گۆشەگیر بێت، زۆربەی کات چەندین حەزیان ھەیە، لەگەڵ ھەبوونی حەز بۆ خوێندنەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوە ئاسۆ و بیرکردنەوەی کەسەکان فراوانتر دەکات، وا لە کەسەکان دەکات ببنە کەسێکی پێگەشتوو و لۆژیکی، بۆیە خوێندنەوە بە یەکێک لە باشترین خووەکان دادەنرێت، وە دەکرێت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ھەبێت لەسەر کەسایەتی کەسەکە.

باشکردنی شێوەی دەرەوە 

باشکردنی شێوەی دەرەوە بە واتای ئەوە نایەت تاک ببێتە کەسێکی مۆدێرن یان جوان بێت، بەڵکو دەبێت کەمێک گرنگی بەخۆی بدات، ئەمانە چەند ئامۆژگارییەکن بۆ باشکردنی شێوەی دەرەوە:

  • لەبەرنەکردنی پۆشاکی گرانبەھا، کە لەگەڵ کەسایەتی تاک ناگونجێت.
  • لەپێکردنی پێڵاوێکی باش و لەدەستکردنی کاتژمێرێکی دەستی جوان، ھەروەھا ڕێکخستنی قژ بە شێوەیەکی جوان کە لەگەڵ شێوەی کەسەکە بگونجێت.
  • تاک قایلبێت و باوەڕی بەوە ھەبێت کە جوانە.
  • باشکردنی شێوازی وەستانی جەستە، بە شێوەیەک کەسەکە ھەستان و دانیشتنی بەشێوەیەکی ڕاستبێت. 

چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەھێزکردنی کەسایەتی 

چەندین ئامۆژگاری ھەن بۆ بەھێزکردنی کەسایەتی کەسەکان، گرنگترینیان ئەمانەن:

١- بەراوردنەکردنی تاک بە کەسی دیکە، چونکە ھەموو کەسێک خاڵی لاواز و خاڵی بەھێزی ھەیە.

٢- گرنگیدان بە کەسانی دەورووبەرت.

٣- کەسێکی گەشبین و ئەرێنی بە.

٤- پشتگیریکردنی کەسانی دیکە و ھاندانیان.

٥- قسەکردنی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی تاک گرنگی پێدەدات.

٦- ناسینی کەسانی زیاتر.

٧- باشکردن ھونەری وتاربێژی و ھونەری پێشکەشکردن لە کەسەکاندا.

٨- ڕەفتارکردن لەگەڵ خەڵکدا بەڕاستی و بە ڕێزەوە، دەبێت کەسەکە جێی متمانە بێت.


سەرچاوەکان



3885 بینین