سپیکردنەوەی ددانەکان بە لەیزەر 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-18-14:52:00 - کۆدی بابەت: 6344
سپیکردنەوەی ددانەکان بە لەیزەر 

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی سپیکردنەوەی ددانەکان بە لیزەر

چەندین ڕێگا هەیە بۆ پاککردنەوەی ددانەکان کە پزیشکەکان بەکاری دەهێنن، یەکێک لەوانەش پێکهاتەی پیرۆکسیدی هایدرۆجین یان ئەوەی پێی دەوترێت سپیکردنەوەی ددانەکان بە لیزەر، پێکهاتەی پیرۆکسیدی هایدرۆجین پاککەرەوەیەکی بەربڵاوە کە لە ماڵەکاندا بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەی بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاردێت بەڵام چەند کێشەی سەلامەتی هەیە کە پێویستە ئاگاداری بین لەکاتی بەکارهێنان، کە لە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتەیەدا پشت بە ئەو پێکهاتانە دەبەسترێت کە پیرۆکسید لەخۆدەگرن وەکوو پیرۆکسیدی هایدرۆجین و پیرۆکسیدی کاربامید، کە کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی چینەکانی ددان بە شێوەیەکی بەشەکی و لابردنی ئەو ماددانەی ڕەنگی ددان دەگۆڕن.

زیانەکانی سپیکردنەوەی ددان بە لیزەر

بە شێوەیەکی گشتی سپیکردنەوەی ددانەکان بە بەکارهێنانی لیزەر بە شتێکی سەلامەت و بێ مەترسی دادەنرێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە هەندێک لێکەوتەی خراپی هەبێت، لە نموونەی زیانەکانی سپیکردنەوەی ددان بە لیزەر بریتین لە:

- هەستیاری ددانەکان: لە زیانەکانی سپیکردنەوەی ددانەکان بە لیزەر بریتییە لە زیادکردنی هەستیاری ددانەکان، کە نەخۆش پاش دانیشتنی یەکەم یان دووەمی سپیکردنەوەی ددان هەستی پێ دەکات، کە دواتر بە تێپەڕینی کات هەستیارییەکەی کەم دەکات، پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی نتراتی پۆتاسیۆم و کرێمی فلۆریدی سۆدیۆم لەخۆ دەگرن بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری ددانەکان.

- هاندراوی و هەراسانی پووک: ڕەنگە ئەم حاڵەتە ڕووبدات وەکوو یەکێک لە لێکەوتەکانی سپیکردنەوەی  ددانەکان بە لیزەر، کە هەراسانییەکەی ڕوودەدات لە ئەنجامی بەرکەوتنی پووک بە ئەو ماددانەی پزیشکەکان بەکاریدەهێنن بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان، لە ڕاستیدا ئەم هاندراوییە پاش کۆتایی هاتنی چارەسەر و سپیکردنەوەی ددانەکە نامێنێت.

پارێزگاری لە ددانەکان پاش سپیکردنەوەیان بە لیزەر

سپیکردنەوەی ددانەکان کردەیەکی نابەردەوامە و کەسەکە پێویستە پەیڕەوی چەند ڕێکارێک بکات بۆ پارێزگاری لێی بۆ درێژترین ماوە، لە ئەو ڕێگایانەی دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ پارێزگاری لە ددانەکان پاش سپیکردنەوە بە لیزەر بریتین لە: 

- خۆلادان لەو خواردن و خواردنەوانەی ددانەکان پیس دەکەن وەکوو قاوە، بەڵام گەر پێویست بوو ئەم شتانە بخوات و بخواتەوە ئەوە پێویستە پەتی پاککردنەوەی ددان بەکاربهێنێت کە ددانەکان تێدەپەڕێنێت، هەروەها پێویستە ڕاستەوخۆ پاش خواردن و خواردنەوەیان بە فڵچە و هەویری ددان ددانی پاک بکاتەوە. 

- پێویستە ئەو ڕێکارە تەندروستییانە پەیڕەوبکرێت کە گرنگن بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دەم، وەکوو شۆردنی ددانەکان بە فڵچە و هەویری ددان بەلایەنی کەمەوە دووجار لە ڕۆژێکدا، بۆ لابردنی ئەو ڕەنگەی لێی نیشتووە.

- بەکارهێنانی هەویری ددانی سپیکەرەوە جارێک یان دووجار لە هەفتەیەکدا بۆ لابردنی پەڵەی ڕووپۆشی ددانەکان و زەردبوونیان کەم دەکاتەوە و بەکارهێنانی هەویری ئاسایی ددان لە ڕۆژەکانی تردا. 

- سەردانیکردنی پزیشکی ددان پاش ماوەیەک لە سپیکردنەوەی ددانەکان بە لیزەر بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ کێشەیەک، هەروەها ڕەنگە پزیشک پێویستی بە ٦ مانگ یان زیاتر بێت بەپێی ڕێگای بەکارهێنراو بۆ سپیکردنەوە، ئەگەر نەخۆشەکە جگەرەکێش بوو یان ئەو خواردنەوانەی کە ددانەکان ڕەنگ دەکات ئەوە پێویستە لەسەری لە ماوەیەکی کورتتردا سەردانی پزیشک بکات. 


سەرچاوەکان



16531 بینین