١٠ لە باوترین جۆرەکانی فۆبیا

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-06-14:11:00 - کۆدی بابەت: 6516
١٠ لە باوترین جۆرەکانی فۆبیا

ناوه‌ڕۆك

باوترین جۆرەکانی فۆبیا

فۆبیای کۆمەڵایەتی

فۆبیا کۆمەڵایەتییەکان باوترین جۆری ترسن، بە پەشێوی دڵەڕاوکێ دانراون و کە بریتییە لە خود ئاگادارییەکی لە ڕادە بەدەر لەناو باروودۆخە کۆمەڵایەتییەکان، ھەندێک کەس دەکرێ لەوە بترسن کە زۆر لە لایەن کەسانی دیکەوە دادوەری بکرێن خۆیان بەدوور دەگرن لە بارودۆخە تایبەتەکان وەک خواردن لەبەرچاو ئەوانی دیکە، لە ٢٠ کەس تەنها کەسێک فۆبیای کۆمەڵایەتی هەیە.

ئەگۆرەفۆبیا - ترس لە مەودای کراوە

لە کاتێکدا خەڵکی بەگشتی وا لێی تێگەیشتوون کە ئەگۆرەفۆبیا ترس بێت لە مەودای کراوە، بەڵام ئەگۆرەفۆبیا ترسێکی زۆر لەوە ئاڵۆزترە، پەشێویەکی دڵەڕاوکێی مەترسیدارە کە دەتوانێ خەڵک لە ماڵەکانیان بەند بکات یاخود ژیان کردنێکی ئاسایی بکاتە تەنیشت ئەستەمەوە، ھەندێک لەو کەسانەی ئەگرافۆبیایان ھەیە  خۆیان دوور دەگرن لە شوێنی کراوە یاخود شوێنیکی تایبەت. 

ئەکرۆفۆبیا - ترس لە بەرزاییەکان

هەندێک کەس زۆر بە خراپی لە بەرزاییەکان دەترسن بۆیە بەرزکەرەوەکانی ناو مۆڵەکان توشی سەرگێژخواردنیان دەکات، سەر گێژخواردن جیاوازە لە فۆبیا و هەستی سەرسوڕانە لە خەڵکدا دەکرێت پەرەبسەنێت، بۆ ھەندێ کەسی دیکە چاودێریکردن لەسەر لوتکەی کەند یاخود بینای بەرز توشی سەرسوڕانیان دەکات.

پێترۆمێرهانۆفۆبیا - ترس لە فڕین

لەگەڵ ئەو هەموو ڕووماڵی میدیایانەی کە باس لە کارەساتەکانی هەوا دەکەن زۆر ترس لە تێکشکانی فڕۆکەدا هەیە و ئەمەش بوەتە هۆی هەبوونی ترس بۆ فڕین، بەڵام  لەگەڵ ھەبوونی زیار لە ١٠٠ ھەزار گەشتی بازرگانی ھەموو ڕۆژێک لە سەرانسەری جیھاندا، ھەلی مردن بە لێدانی ھەورە بروسکە بەرزترە لە مردن بە ھۆی تێکشکانی فرۆکەوە.

کلاوسترۆفوبیا - ترس لە مەودا چواردەور گیراوەکان (داخراوەکان)

لە ڕاستیدا هەندێک جار ترس لە فڕین بە شێوەیەکی نزیکتر بەستراوەتەوە بە ترسێک لەگەڵ مەودا چواردەور گیراوەکان، ئەو کەسانەی کە ئەم ترسەیان هەیە دەڵێن وا هەست دەکەن کە دیوارەکان لەسەریان دادەخرێت، هەندێک لە بیردۆزەوانان پێشنیاری ئەوەدەکەن ئەوە پەیوەندیەکی بۆماوەیە کە بوونی هەیە بەرامبەر ترسێکی دیاریاریکراو وەک جۆرێک لە میکانیزمی مانەوە لە ژیان.

ئینتۆمۆفۆبیا - ترس لە مێروو

ئەوان بچووکن، لەسەر چنگ دەڕۆن و زۆر جار گاز دەگرن، هەر بۆیە ئەمە ڕوونە بۆچی زۆر کەس حەز بە جاڵجاڵۆکە و مێروو ناکەن، بەڵام ئەوان پێک بەستێکی گرنگن لە زنجیرەی خواردن و ئێمە ناتوانین بەبێ ئەوان بژین.

ئۆفیدیۆفۆبیا - ترس لە مار

ترسان لە مار یەکێکە لە باوترین فۆبیاکان، ترس لە هەموو شتێکی درێژ و ژەهراوی شتێکی ئاساییە بۆ زۆر کەس، شتێکی زۆر باش دەربارەی مار ئەوەیە کە ئەگەر تۆ ئەوان بە تەنها جێبهێڵیت (زیانیان پێ نەگەیەنیت) ئەوا ئەوانیش تۆ بەتها بەجێدەهێڵن و زیانت پێ ناگەیەنن.

ساینۆفۆبیا - ترس لە سەگ

ترس لە سەگ فۆبیایەکی باوە، بەتایبەتی لە نێو منداڵاندا، ترسەکە دەکرێت بە ئەزموونێکی نەرێنی لەگەڵ ئاژەڵێک زیاتر بکرێت وە دەکرێت یەکێک بێت لە قورسترین فۆبیاکان بۆ زاڵبوون بەسەر سەگی (کانین) کە دەتوانێت هەست بە ترسی خەڵک بکات.

ئەسترۆفۆبیا - ترس لە زریان

ئەوە ڕوونە کە بۆچی دەنگی زرنگانەوەی هەورە برووسکە دەتوانێت لێدانی دڵی مرۆڤ زیاد بکات وە هەبوونی ترس بەرامبەر بە زریان شتێکی باوە، لە ڕاستیدا ئەوە برووسکەیە کە دەتوانێت زیان بە خەڵک بگەیەنێت، بەڵام هەلی ڕوودانی ئەو ڕووداوە دوورە.

تریپانۆفۆبیا - ترس لە دەرزی

هەبوونی پارچەیەکی تیژ لە کانزا کە لە قۆڵی تۆدا گیر بووە هەمیشە دەبێتە هۆی هەستێکی ناخۆش و خەڵکێکی زۆر پەرە بە ڕقێکی بەهێز دەدەن بۆ دەرزی، دەرزی دەبێتە هۆی ئازار بە شێوەیەکی ئاسایی یان بەهۆی کوتان، یاخود بەهۆی بەخشینی خوێن یان یارمەتیدان بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکی شاراوە تەنانەت بەهۆی دروستکردنی تاتۆوە.


سەرچاوەکان



3553 بینین