هۆکارەکانی شکستهێنان لە ژیاندا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-11-13:56:00 - کۆدی بابەت: 6550
هۆکارەکانی شکستهێنان لە ژیاندا

ناوه‌ڕۆك

ھۆکارەکانی شکستهێنان

١- ناسەقامگیری: زۆربەی کەسەکان ڕووبەڕووی شکست دەبنەوە لە ژیانیاندا نەک بەھۆی نەبوونی بەھرە و زانست، بەڵکو بەھۆی نەبوونی توانا و ویست بۆ بەردەوام بوون لە ھەوڵدان لە ھەموو کاتێکدا.

٢- بەھانە ھێنانەوە: لە سەرەتادا زۆربەی کەسەکان لە کارەکانیاندا سەرناکەون، بۆیە دەستدەکەن بە گەڕان بەدوایی بەھانەی جیاوازدا، لەجێی ھەوڵدانی زیاتر و گونجاوتر و فێربوون لە ھەڵەکانیانەوە.

٣- جیاکردنەوەی ھەڵەکانی ڕابردوو لە تاقیکردنەوەکانی ئێستا: ھەندێک لە کەسەکان ھەڵدەستن بە جیاکردنەوەی تاقیکردنەوەی ڕابردووی لە ھەمان جۆر تاقیکردنەوەی ئێستای بە شێوەیەکی تەواوەتی، بۆیە بە مەبەستی بەدەستھێنانی سەرکەوتن پێویستە لە ڕابردوو فێرببین، و دەبێت ھەڵە ڕاستەقینەکان دیاریبکەین و بیری لێبکەینەوە و ڕێوشوێنی گونجاو بگرینە بەر تاکو شکستەکان بگۆڕین بۆ سەرکەوتن.

٤- ڕێکوپێک نەبوون: زۆربەی کەسەکان وادەزانن دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبھێنن، بەبێ کارکردن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی خوود و قوربانیدان و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی تەرکیز تێکدەدەن، و ھۆشیار بوون.

٥- لاوازیی ڕێزگرتنی خوود: لاوازیی نرخاندنی خوود و شکاندنی ڕێز و بەھای خوود لە زۆرترین ئەو ھۆکارانەن کە دەبنە ھۆی شکست.

٦- هەڵنەگرتنی بەرپرسیارییەتی: ھەندێک کەس ڕەتی دەکەنەوە بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن دەربارەی ڕاستی ژیانیان، زۆربەی کات لە سەرکەوتن و شکەستەکانیاندا پشتدەبەستن بە بەخت و توانایان لە ژیاندا.

ھەندێک ھۆکاری دیکە ھەن دەتوانن ببنە ھۆی شکستی مرۆڤەکان، لەوانە:

١- دانپێدانەن بە نەزانینی ھەموو بوارە جیاوازەکان، هەروەها گرنگی نەدان بە پێویستی فێربوونی ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەیەکی دروست بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن.

٢- ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە نموونەیی و نایابی تەواو. 

٣- ھەبوونی ترس لە ناخدا کاریگەری ھەیە لەسەر درک پێکردن و گەیشتن بە سەرکەوتن، و ترس لە لەدەستدانی خۆشەویستی و پاڵپشتی کەسانی دیکە.

٤- ترس لە گۆڕانکاری کە یەک لە دوایی یەک دێن بەھۆی سەرکەوتنەوە.

ھۆکارەکانی بەدەستنەھێنانی سەرکەوتن

١- کەم نرخاندنی کات، نەزانین لە چۆنییەتی قۆستنەوەی کات بە شێوەیەکی گونجاو بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن.

٢-  ئەنجامنەدانی ھەندێک کار کە لەگەڵ بەدەستھێنانی ئامانجەکاندا دەڕوات.

٣- سنوور دانان لەسەر خوود، باوەڕنەکردن بە تواناکان و کەم نرخاندنی بەھرە تایبەتییەکان.

٤- ھێنانەوەی بەھانە و پاساوی جیاواز بە بەردەوامی بۆ ھەوڵنەدان بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن.

٥- نەبوونی زیرەکی کۆمەڵایەتی، نەزانینی ڕێگەی گونجاو بۆ ڕەفتارکردن لەگەڵی کەسانی دیکەدا.

٦- کەمتەرخەمی و دواخستن لە ئەنجامدانی ئەرکەکاندا.

٧- نەبوونی توانا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نەھامەتی، خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکان.

٨- کەمتەرخەمی لە بڕیاردان، گرنگینەدان بە پەروەردە کردنی خوود، هەروەها گرنگی پێکھێنانی ڕاوبۆچوون و بڕیاری تایبەتی.


سەرچاوەکان



1493 بینین