هێڵی درێژی سفر 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-18-11:34:00 - کۆدی بابەت: 6620
هێڵی درێژی سفر 

ناوه‌ڕۆك

هێڵی درێژی سفر چییە؟

هێڵەکانی درێژی کۆمەڵێک هێڵی خەیاڵین کە بە دەوری زەویدا بە شێوەیەکی ستوونی (سەرەوە و خوارەوە) دەسوڕێتەوە و لە جەمسەرەکانی باکور و باشور بەیەک دەگەن، هەر هێڵێکی درێژی بە یەک پلە دەپێورێت، هەروەها مەودای دەوری زەوی بە ٣٦٠ پلە دەپێورێت، هێڵی درێژی سفریش یان سفر پلە دەکەوێتە ناوەڕاستی گۆی زەوییەوە، کە بە گرینیچی شانشینی یەکگرتوودا تێپەڕدەبێت، بۆیە بە هێڵی گرینیچ ناونراوە، هەروەها پێشی دەوترێت هێڵی درێژی ستونی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەستراوە بە کاتی نێودەوڵەتییەوە. 

هێڵەکانی درێژی بەکاردێن بۆ پێوانی ڕۆهەڵات و ڕۆژئاوای هێڵی درێژی سفر، کە پێوانەی نیوەی ڕۆژهەڵاتیی گۆی زەوی دەکرێت بە پلەکانی ڕۆژهەڵاتی هێڵی درێژی سفر، هەروەها نیوەکەی تر واتا نیوەی ڕۆژئاوای، بە پلەکانی ڕۆژئاوای هێڵی سفر دەپێورێن، هەروەها هێڵی سفر هێڵەکانی ڕۆهەڵات دابەشدەکات بۆ ١٨٠ هێڵ و ڕۆژئاواش بە هەمان شێوە، پلەلانی هێڵەکانی درێژی دابەش دەکرێن بۆ ٦ خولەک، هەر خولەکێکیش لە هێڵەکانی درێژیدا دەبێتە ٦٠ چرکە، بۆ نموونە هێڵی درێژی پاریس، فەڕەنسا ٢ پلە ٢٩ ڕۆژهەڵات (٢ پلە، ٢٩ خولەک ڕۆژهەڵات)، هێڵی درێژی بەڕازیلیە، لە بەڕازیل بریتییە لە ٤٧ پلە، ٥٥ ڕۆژئاوا ( ٤٧ پلە، ٥٥ خولەک ڕۆژئاوا).

ئەو وڵاتانەی هێڵی درێژی سفریان پێدا تێدەپەڕێت

هێڵەکانی درێژی بە کۆمەڵێک وڵاتدا تێدەپەڕن بە درێژایی هێڵەکە لە باکورەوە بۆ باشور، بۆ نموونە هێڵی گرینیچ وا ناونراوە چونکە بە گرینیچدا تێدەپەڕێت لە شانشینی یەکگرتوو، بەڵام هێڵی درێژی سفر تەنها لە گرینیچدا کورت نابێتەوە، بەڵکو بە هەشت وڵاتدا تێدەپەڕێت، ئەوانیش:

- شانشینی یەکگرتوو.
- فەڕەنسا.
- ئیسپانیا 
- جەزائیر
- مالی 
- بۆرکینا فاسۆ
_ غانا 
- تۆجۆ.

 جیاوازی هێڵی درێژی سفر و هێڵەکانی پانی سفر

نەخشەکێشان زەوییان دابەشکردووە بۆ تۆڕێک لە هێڵی خەیاڵی، کە پێیان دەوترێت هێڵەکانی درێژی و بازنەکانی پانی لە بە شێوەی درێژی و پانی بەدەوری زەویدا درێژ دەبنەوە بە پێی پێناسەکانیشیان، بازنەکانی پانی سفر یان ئەوەی پێی دەوترێت هێڵی یەکسانی هێڵێکی نەبینراوە بەهەمان شێوەی هێڵی درێژی سفر، کە هێڵی پانی سفر زەوی دابەشدەکات بۆ دوو بەش، باکوور و باشور، لەکاتێکدا هێڵی درێژی سفر زەوی دەکردە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، یەکتربڕەکان بریتین لەو خاڵانەی کە هێڵەکانی درێژی و پانی یەکتر دەبڕن، کە دەکرێت بەکاربهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی هەر خاڵێک لەسەر زەوی.

زانینی وردی ئەو یەکتربڕانە زۆر گرنگە بۆ کردە سەربازییەکان وەکوو دیاریکردنی شوێنی دوژمن، هەروەها کردە ئەندازیارییەکان وەکوو دەستنیشانکردنی باشترین شوێن بۆ دروستکردنی خانوو، هەروەها یارمەتیدەری فڕۆکەکانە لە نیشتنەوەیان یان هەڵدانی یارمەتییەکان لە شوێنی دیاریکراو.

یەکتربڕی هەردوو هێڵی دێژی و پانی سفر لە ناوەڕاستی پێکهاتەی ئاویدا دەبێت، کە دەکەوێتە نزیکەی ٣٨٠ میل دوور لە باشوری غانا و ٦٧٠ میل دوور لە ڕۆژئاوای گابۆن، ئەم شوێنە دەکەوێتە ناو ئاوەکانی کەمەرەیی ڕۆژهەڵاتی دەریای ئەتڵەسی لە ناوچەیەک کە پێی دەوترێت خەلیجی غینیا.


سەرچاوەکان



1300 بینین