سەگی دەریا

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-09-22-13:50:00 - کۆدی بابەت: 6669
سەگی دەریا

ناوه‌ڕۆك

ئاژەڵی سەگی دەریا

سەگی دەریا (بە ئینگلیزی: sea dog)،  مەمکداری وشکاوەکییە لە کۆمەڵەی زەباتی دەریاکان پۆلێندەکرێت واتە ئەوانەی کە سێ پێیان هەیە، زەباتەکان ژمارەیەکی زۆر خێزان و جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت، لە ئاوی جەمسەرەکان و هێڵی کەمەرەیی و ناوچە ناوەندەکانیشدا دەژین، واتە لەگەڵ هەموو پلە گەرمییەکاندا جۆری گونجاوی هەیە، بەڵام زۆرینەی سەگە ئاوییەکان ئاوی ساردیان بەلاوە پەسەندە، هەروەها دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکێکیان گوێیەکانی نییە و ئەوی دیکە هەیەتی، ئەو جۆرەیان کە گوێچکەی هەیە پەڕەکە و فەرووەکەی درێژتر و دیارترن، بەڵام هەردوو جۆرەکە بە بەراورد بە زۆرینەی ئاژەڵەکانی دیکە پەلەکانیان کورتن و بە ئاسانی دەبنە نێچیری دڕندەکان، بۆیە لە کاتی هەستکردن بە مەترسی لە بری ڕووبەڕو بوونەوە هەڵدێن لە ڕاوچیەکانیان، بە تایبەتیش کە توانای ژیانکردنی لە ئاو و وشکانیدا هەیە، هاوکاریدەکات لە ئاودا بە خێرایی دەجوڵێت و باز بداتە وشکانی، لە ئەگەری گرتنیدا تاکە بەرگری سەگە دەریاییەکان گەستنی ڕاوچییەکانە، و سەگە دەریاییەکان ئاژەڵی کۆمەڵایەتین و پێکەوە دەژین، بە جۆرێک تەنانەت بێچووەکانیش لە پێگەیشتووەکان جیا ناکرێنەوە.

شێوەی دەرەوەی

جەستەیەکی ساکاری درێژکۆلەیان هەیە، بچووکترین جۆری درێژییەکەی لە نێوان ١.١-١.٤ م دایە و کێشی ٥٠-١٣٠ کگم ە، گەورەترینیشی درێژییەکەی دەگاتە ٦.٥ م و کێشی ٣٧٠٠ کگم دەبێت، قاچەکانی بە بەرگێکەوە پەیوەستن لەگەڵ پەلەکانی پێشەوەی وەک پەڕ بۆ جووڵە بەکاردێن، پەلەکانی دواوەشی بۆ دواوە ئاڕاستە کراوە دەبێتە هۆی جوڵە و پاڵپێوەنانی و وەک کلکە لە کاتی مەلەکردنیدا، لە ژێر پێستەکەیدا چەند چینێکی ئەستوور چەوری هەیە، دەبێتە هۆی دابڕینی جەستەی لە سەرما و سەرئاوکەوتنی لە کاتی مەلەکردندا و بەکارهێنانی لە ئەگری دەستنەکەوتنی خۆراکدا، دوو چین موو جەستەی دادەپۆشێت، چینی ژێرەوەی نەرمە کاتێ لەسەر سەهۆڵە یان بەفر دەیپارێزێت لە پلەی گەرمی نزم، ئەوی دیکە چینێکی ئەستوور و پرە لە بەشەکانی دیکەدا هەیە بۆ هەمان مەبەستە هێڵی یەکەمی پاراستنیەتی لە سەرما و پلەی گەرمی زۆر نزم، هەروەها ئەو مووانەی دەکەونە تەنیشتەکانی دەمی و سەر و دەوربەری چاوی و لووتی، وەک ئەندام کار دەکەن لە ڕێگەی بەرکەوتنەوە بۆ دیاریکردنی نێچیر و ڕاوچی دڕندە، هەستی بیستنیشی بەهێزە بەڕادەیەک کە دەنگ دەردەکات و کاتێک بەهۆی هەرشتێکەوە دەگەڕیتەوە شوێنەکەی دیاریدەکات، بەڵام بۆنکردنی لاوازە، و هەستی بینینی لە ژێر ئاودا بە ڕادەی بینی پشیلەکان لەسەر زەوی بەهێزە.

خۆراک

سەگی دەریا ئاژەڵێكی گۆشتخۆرە، جۆری جیاواز لە ماسییەکان و مەرەکەب و باڵندە و پەنگوین (بەتریق) و گوێچکە ماسی دەخوات، و دەبێت بە نێچیر ئاژەڵی دڕندەی ئاوی و وشکانیش.

یەکگرتن و زۆربوون

یەکگرتنی سەگە دەرییاییەکان بە دوو جۆرە، دەکرێت نێرینەکە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر مێینە یەکبگرێت یاخود تەنها یەک مێینە، ٢٠ جۆریان لەسەر وشکانی زۆردەبن، جۆرەکانی دیکە لەسەر سەهۆڵەکان دەبێت، ٢٠ جۆری وشکانییەکە بە زوترین کات لە سەرەتای وەرزی یەکگرتنەوە نێرینەکان دەچنە وشکانی بۆ ئەوەی لەگەڵ زۆرترین مێینە یەکگرتن ئەنجامبدات، بە جۆرێک تەنانەت لەوانەیە خۆراک نەخوات بۆ ئەوەی پێشبڕکێ بکات لەسەر زۆرترین ژمارەی یەکگرتن، بە گشتی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە هەمان جێگە یەکگرتنەکە دەبێت، بەڵام ئەوانەی لە ئاودا یەکگرتن دەکەن هەموو ساڵێک جێگەکەی دەگۆڕێت، چونکە سەهۆڵی کەنار ئاوەکان کەمتر جێگیرە بە بەراورد بە وشکانی و بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە دەتوێتەوە، هەروەها لە ئەم جۆرەدا فرەژنی کەمترە و نێرینەکان لەگەڵ ژمارەی کەمی مێینەکان یەکدەگرن، ماوەی سکپڕی سەگی دەریا ٩-١١ مانگ دەخایەنێت، بە دوایدا یەک بێچووی دەبێت، دوانە و ژمارەی زیاتر زۆر دەگمەنن بەڵام لە ئێستادا لەدایکبوونی دوانەیەکیش باسکراوە و هەبووە، وەرزی لەدایکبوونەکەش بە گوێرەی جۆری ناوچە جیاوازەکان دەگۆڕیت، دوای لەدایکبوونیان بێچووەکان زۆر پەرەسەندون چاویان کراوەتەوە و مەلە دەزانن دەتوانن شوێن دایکیان بکەون، دوای لە شیر گرتنەوەشی فێری ڕاوکردن دەکرێت.


سەرچاوەکان



1304 بینین